کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میللەتی كورد یان هەژارانی كورد؟

Wednesday, 11/05/2011, 12:00






میللەتی كورد بریتیە لە (پارتی) و (یەكیتی) و (گۆران) و (كۆمەل) و (یەكگرتوو) و (شیوعی) و (سۆشیالیست) و (كۆنە جاشەكان) و (ئەنفالچیەكان) و هەموو ئەو (هەلپەرست) ە ناشیرینانەی لە میانەی تەواوی ئەم حیزبانەدا، هەر رۆژەی لەسەرپەتێكی سیاسی، یاری دەكەن. كەواتە ئایا دروستە لە سایەی دەسەلاتێكی ستەمكاردا كە بە زمانی كوردی دەدوێن، بلیین: (ئەم میللەتە هەژارە)؟ (ئەم نەتەوە زولم لیكراوە)؟ (میللەتی كوردی ستەمدیدە)؟
تالەبانی و بارزانی كوردن، بەلام ئەمرۆ دەسەلاتەكەی ئەوان، دەسەلاتیكی زاڵمە، دەسەلاتی سەپینراوی زاڵمەكانی كوردە بەسەر زوڵملیكراوی كورددا. بارزانی و تالەبانی لەئەستیرەیەكی ترەوە دانەبەزیون، دەسەلاتیكی داگیركەری ئەوروپی و ئیرانی و روسی و توركی نین. ئەوان زادەی (نەتەوەی كورد) ن، بەلام نوینەری مەسلەحچیەكانی ئەم كوردەن.
نەتەوە پیكدیت لەو هاو زمانانەی لەسەر زەویەكی دیاری كراو، میژوویەكی دیاری كراویان هەیە.بەلام هاوزمانی و میژووی هاوبەش، لە هەمانكاتدا واتای بەرژەوەندی هاوبەش نیە. بەرژەوەندی تالەبانی و بارزانی لە كوێدا لەگەل بەرژەوەندیی كارمەندیكی ئاسایی و كریكاریك و خویندكاری خیزانیكی هەژاردا یەكدەگریتەوە؟ ئایا تەواوی سەركردە سیاسیەكانی ئەمرۆی كوردستان بەرژەوەندیەكی ناكۆكیان نیە لەگەل بەرژەوەندیی زۆربەی زۆری كرمەلگادا؟ ئایا ئەو ناكۆكیە ناكۆكی داهات نیە لە نیوانیاندا؟
ئەو سیاسیانەی مشەخۆرانە لەسەر گیانی هەژاران دەژین و بیرۆكراسیانە حوكمی كۆمەلگا دەكەن، ئەوانیش كوردن، بە كوردی دەدوین، بەلام هیچ زمانیكی هاوبەش لەگەل خەلكی هەژار كۆیان ناكاتەوە.ئەوان بەبێ ئەوەی كار بكەن خاوەنی هەموو شتیكن، خاوەنی خانوون، خاوەنی ئۆتۆمۆبیل و مالی پۆشتەن، خاوەن پارەن، هەژارانی كورستانیش رۆژ تا ئیوارە كار دەكەن و خاوەنی هیچ نین.
بۆیە بە بۆچوونی من دروست نیە بلیین: (میللەتی كورد)، بەلكو دەبیت بلیین: (هەژارانی كورد). هەركات گووتمان میللەتی كورد، ئەوكاتە هیچ جیاوازیەك نابینین لە نیوان هەژاران و سیاسیە زاڵمەكانی كوردستاندا.
ئەوە میللەتی تونس و میسرو سوریاو یەمەن و كوردستان نین راپەریبێتن دژی میللەتی تونس و میسرو سوریاو یەمەن و كوردستان. ئەوە زوڵملیكراوەكانی تونس و میسرو سوریاو یەمەن و كوردستانن، راپەریون دژی زاڵمەكانی تونس و میسرو سوریاو یەمەن و كوردستان.
ئایا دروستە بلیین: تالەبانی و بارزانی زاڵمن؟ ئەگەر ووتمان بەڵێ، ئەوا دەبێ بلیین جیگای ئەوان لەم نەتەوەیەدا، نیوەندی زوڵملیكراوان نیە. جیگای ئەوان نیوەندی زاڵمانە، ئەوان سامانی سەرمایەداران و دەسەلاتداران دەپاریزن. پاراستنی ئەو سەرمایەیەیش هیچ واتایەكی نیە هەژاركردنی زۆربەی خەلكی نەبیت، چونكە سەرمایە زیاد ناكات لەسەر حسابی هەژاركردنی زۆربەی زۆری كۆمەلگا نەبیت.
زاڵم و زوڵملیكراو بە یەك زمان دەدوین، بەلام خاوەنی یەك بەرژەوەندی نین، خاوەنی یەك داهات نین، خاوەنی یەك بریار نین. فەرمانبەدەست زاڵمەكانن، فەرمان جیبەجیكەریش زوڵملیكراوەكانن.
 Email: [email protected]
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە