چهند ههواڵ و سهرنجێک له ههڵهبجهوه..
Saturday, 23/04/2011, 12:00
له ههڵهبجهوه
بەرپرسى هێزەكانى پارتى بۆهەڵەبجە كۆنە موستەشارى بەعسە بەناوى (جمال
ڕەزا) وەك ئیهانەیەك بۆهەڵەبجەو كەس و كارى شەهیدان ، پارتى ناردوویانە .
پارتى لەباتى ئەوەى لەیادى 26/4/ 197 یادى بكاتەوەو بەهێنانى هێزو درووست كردنى شەڕ دووبارەى ئەكاتەوە .
هێزەكانى حكومەت لەباتى تاجە گوڵینە بۆسەر مەزارى شەهیدان بهێنێت هێرشكردنە جەماوەرو بەسەربازگەكردنى شارەكەى كردوووەتە دیارى شەهیدان .
هێزەكانى پارتى و یەكێتى معارەزەى ئێرانیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوەتە سنورەكەو ئێرانیش زۆر لێیان بێتاقەتە .
تا 26 / 4 ئەگەر هێزەكانى حكومەت نەكشێنەوە و ئابڵوقەى سەر شار لانەبرێت هەڵەبجەییەكان لەیادىى 26 / 4 ڕاپەڕینى گشتى ئەننجام ئەدەن و دوورنیەە بەگۆڕى شەهیدانیانەوە كۆڕەو ئەنجامم بدەن .
یەكێتى زۆر بێتاقەتە بەهێزەكانى پارتى چونكە بەئیهانەى ئەزانن بۆسنوى دەسەڵاتیان و ئەڵێن ئەمە ئاگر كردنەوەیە لەسەر سنگمان .
پارتى تۆڵەى ڕابردوو بەم شێوەیە لەیەكێتى ئەكاتەوە ئەیەوێ سەر لەنوێ هەموو سنورەكە بەهێز داگیر بكاتەوە .
ژێر بەژێر پەیوەندى و قسەكردن لەنێوان یەكێتى و ئیسلامیەكان هەیە بۆ بەهەوڵ و بەلاڕێدابردنى بەرامبەر .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست