به‌ڕێز ئه‌ی سه‌رۆک
Sunday, 24/07/2011, 12:00
سنوور
وه‌ره له‌گه‌ڵم چه‌ند هه‌نگاوێک بڕۆ
وابزانه دوو که‌سی ئاسایین منیش وه‌ک تۆ
ئه‌مه‌وێ چه‌ند پرسیارێکت لێبکه‌م
ئه‌گه‌ر بتوانین بکه‌ین گفتوگۆ
به‌ڵام زۆر ڕاستگۆ
هه‌ست به‌چی ئه‌که‌یت که گه‌نجه‌کان له‌سه‌ر شه‌قام ئه‌بینیت تۆ
پارانهوهت بۆ کێیه پێش ئه‌وه‌ی بچیه ناو جێگای خه‌وت
هه‌ست به‌چی ئه‌که‌یت کاتێک وێنه‌ی خۆت له‌سه‌ر ئاوێنه به‌رچاوت که‌وت
ئایا جێی شانازیت بۆ خۆت
پێم بڵی بۆ
چۆن خه‌وت لێ ئه‌که‌وێت کاتێک که زۆربه‌ی ئێمه ئه‌گرین
چ خه‌وێک ئه‌بینیت کاتێک که ئه‌زانی 10دایک کاتی ماڵاوایی یه‌کجاریان له رۆڵه‌کانیان نیه و نه‌بووه
چۆن ئه‌توانی بڕۆیو سه‌رت به به‌رزی ڕابگریت
ئایا ئه‌توانی سه‌یری ناو چاوانی ئێمه بکه‌یت تۆ
پێم بڵێ بۆ
به‌ڕێز ئه‌ی سه‌رۆک
ئایا تۆ منداڵێکی به‌ته‌نهای
چۆن ئه‌توانی بڵێی هیچ منداڵێک فه‌رامۆش ناکرێ
ئێمه نهگێلین وه نه کوێر
زۆربه‌یان ئاواره‌ن ئه‌وان
له کوردوستان، له هه‌نده‌ران،له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیان
له‌کاتێکدا تۆ ڕێگا به‌ره‌و دۆزه‌خ خۆش ئه‌که‌یت
کام باوک مۆڵه‌ت ئه‌دات منداڵه‌که‌ی لێبهدووربێت
کام باوک مۆڵه‌ت ئه‌دات منداڵه‌که‌ی ڕقی لێی بێت
ئایا تۆ باوکی ئه‌م گه‌له‌ی
یان قاچاخچییه‌کی به په‌له‌ی
ئه‌توانم بیخه‌مه پێشچاوی خۆم خانمتان چی ئه‌ڵێت
هه‌رگیز نامه‌وێ مه‌رگی کۆرپه‌م پێش مه‌رگم که‌وێت
ئێوه ڕێگایه‌کی دوورتان بڕی
خه‌بات و ....،....،.....،
چۆن خه‌وتان لێ ئه‌که‌وێت کاتێک که زۆربه‌ی ئێمه ئه‌گرین
کات خێرایه گه‌ر نه‌ی گریت ئه‌و تۆ ئه‌گرێت
چ خه‌وێک ئه‌بینن که ئه‌زانیت دایکێک کاتی ماڵوایی یه‌کجاری له کوڕه‌که‌ی نیه‌و نه‌بووه
چۆن ئه‌توانی بڕۆیو سه‌رت به‌به‌رزی ڕابگریت
ئایا ئه‌توانیت له ناو چاوانی ئێمه بڕوانیت
پێم بڵێ بۆ
مۆڵه‌ت بده‌ن پێتان بڵێم کاری گران چیه
که‌مترین مووچه‌و له‌دایک بوونی منداڵێکیش به‌ڕێوه‌یه
مۆڵه‌ت بده‌ن پێتان بڵێم کاری گران چیه
بنیات نانه‌وه‌ی خانوو ماڵیان
له‌دوای ئه‌وه‌ی که بۆمباکان کردیان وێران
مۆڵه‌ت بده پێتان بڵێم له باره‌ی کاری گرانه‌وه
له‌باره‌ی خانووی قووڕو چادرو خێمه‌کانه‌وه
له‌باره‌ی کاری گرانه‌وه
له‌باره‌ی کاری گرانه‌وه
پێموایه له‌باره‌ی کاری گرانه‌وه ئێوه هیچ نازانن
کاری گران
کاری گران
چۆن خه‌وتان لێئه‌که‌وێت شه‌وان
چۆن به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه له ڕێگان
به‌ڕێز ئه‌ی سه‌رۆک
ئایا ناتانه‌وێ هه‌رگیز چه‌ند هه‌نگاوی له‌گه‌ڵم بڕۆن
یان ئه‌تانه‌وێ چه‌ند هه‌نگاوێ له‌گه‌ڵم بڕۆن
له‌تێکستی گۆرانی کیژه گۆرانیبێژی ئه‌مریکیه‌وه وه‌رگێڕراوه به‌ده‌ستکاریه‌وه-- پینک--
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست