کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شوانی مه‌ر یان لێپرسراوانی ئێمه

Friday, 17/06/2011, 12:00


به‌داخه‌وه‌ شوان له‌لای خه‌ڵکی ئێمه‌که‌سێکه‌ که‌ زۆر له‌ ژیان نه‌گه‌شتوه‌ و هیچ هه‌ستو بۆچونێکی بۆ ژیان نیه‌، بۆیه‌ خۆی به‌ ئه‌م کاره‌وه‌ خه‌ریک ئه‌کات چونکه‌ ناتوانێت له‌ ناو خه‌ڵکدا به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وان به‌ڕێگای ژیاندا بڕوات. جێی داغه‌ که‌ خه‌ڵکی ته‌نها یه‌ک لایه‌نو ڕوی شوان ئه‌بینن ئه‌ویش پۆشاکی به‌ری وسه‌روسیمای چڵکنی، له‌راستیا ئه‌گه‌ر به‌جوانی له‌ شوان بڕوانرێت له‌ کاره‌کانی وورد ببیته‌وه‌ ده‌بینیت که‌ لیپرسراوێکی گه‌وره‌یه‌ و هه‌ست به‌ بوونی خۆی خاوه‌نکارو ومێگه‌ل یان بزگه‌له‌که‌ی ئه‌کات و وه‌ک ڕۆلێکسی سویسری کار ئه‌کات. به‌یانیان پێشهه‌تاو که‌وتن له‌به‌ر ئاوایی به‌خۆی و‌ گۆچانه‌ لاروچه‌ماوه‌که‌یه‌وه‌که‌یه‌وه‌وتۆشه‌به‌ره‌ گووڵ گوڵینه‌که‌ی له‌ پشت پێچراویه‌وه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دیسان ئه‌مڕۆش وه‌ک رۆژانی پێشوو مێگه‌له‌که‌ی یان بزگه‌له‌کی بباته‌ جێگایه‌ک که‌شینایی و له‌وه‌ڕی چاکی لیبێت.کاتێکیش که‌زانی ڕانه‌که‌ی که‌مێک تێربووه‌و پیویستی به‌ پشووه‌ ئه‌وا مۆڵیان ئه‌داتو شمشاڵه‌ زه‌رده‌که‌ی له‌به‌ر پشتوێنه‌که‌یی ده‌رئه‌هێنیتو ئاوازێکی خۆشیان بۆئه‌ژه‌نێت تاوه‌کو گیانیان وه‌کو جه‌سته‌یان تێرو شاد بێت. ئه‌گه‌ر له‌ رێگادا یه‌کێک له‌ ئاژه‌ڵه‌کانی لای دا و به‌ڕێگایه‌کی هه‌ڵه‌دا ڕۆیی ئه‌وا خیرا هاواری لێئه‌کات بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو ڕانه‌که‌ی ونه‌بێته‌ هۆی تێکدانی ره‌وتی هه‌موو ڕانه‌که‌، هه‌میشه‌ جاوی له‌سه‌رییانه‌ وئاگاداریانه‌،ئه‌گه‌ر بینی یه‌کیکیان نه‌خۆشه‌ خێرا خاوه‌نکار ئاگادار ئه‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌له‌وانیتری جودایبکاته‌وه‌ بۆتیمارکردنی و تاوه‌که‌ ئه‌وانی تریش توشی نه‌خۆشی نه‌بن. هه‌ستو به‌زه‌یی شوان هه‌ستی که‌سێکی گه‌وره‌یه‌ که‌ هه‌میشه‌ جاوی له‌وانه‌یه‌ که‌ له‌خۆی لاواز ترن، گه‌ر مه‌ڕێک ژانی کردو به‌رخێکی چاوڕه‌شی جوانی پێشکه‌ش به‌ سرووشت کرد ئه‌وا کاکی شوان به‌زوووترین کات هه‌وڵی گۆشکردنی ئه‌داتو یارمه‌تی ئه‌دات که‌له‌سه‌ر پێیه‌ باریکو لاوازه‌کانی جێگیربێت، له‌کاتی سه‌رله‌ئێواره‌ که‌ به‌ره‌و ماڵوه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌م به‌رخه‌ له‌باوه‌شی ئه‌گرێت بێئه‌وه‌ی گوێبداته‌ ئه‌وه‌ی که‌ماندووه‌ هه‌تا به‌رده‌رگای خاوه‌نکاروو مژده‌ی زایینی مه‌ڕه‌که‌ی پێئه‌دا بێئه‌وه‌ی که‌چاوه‌ڕیی هیچ پاداشتێک بێت جگه‌ له‌ ڕۆژانه‌که‌ی خۆی نه‌بێت. سه‌ر له‌ئێواره‌ که‌ گه‌رایه‌وه‌ هه‌م وویژدانی خۆیو هه‌م خاوه‌نکارو هه‌م مه‌ڕه‌کانیش به‌م کاره‌ی که‌ ئه‌نجامی داوه‌ به‌ئارامی و خۆشبه‌ختیه‌وه‌ ئه‌چنه‌ باوه‌شی شه‌و. شوان وه‌ کاری شوانی به‌شێکی گرنگی ژێرخانی ئابووری ووڵاتن. هه‌ر ووڵاتیک بایه‌خی بۆ دانابێت به‌رهه‌مه‌که‌ی به‌شیوه‌یه‌کی زۆردیار و به‌رچاو ئه‌بینرێت و ئه‌ووڵاته‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردووه‌.

به‌داخه‌وه‌ زۆر له‌خه‌ڵک و لێپرسراوانی ئێمه‌ به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن که‌ وانه‌و ئامۆژگاری له‌ که‌سانێکی زیره‌ک و به‌ڕواڵه‌ت جوان وه‌رگرن زۆرجاریش زۆر خۆیانی بۆ هیلاک ئه‌که‌ن تاوه‌کو ئه‌م که‌سه‌ ئه‌دۆزنه‌وه‌.به‌ڵام باله‌بیر نه‌که‌ن که‌ هه‌رکه‌سێک ئه‌توانێت له‌ شوانێکه‌وه‌ زۆر ڕه‌وشتی جوان فێرببێت. با لێپرسراوانی ئێمه‌ که‌ زۆرخۆیان به‌ دونیادیده‌ و لێزان ئه‌زانن به‌راوردێک له‌نێوان کاره‌کانی خۆیانوهه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌که‌یان وه‌ کاری شوانێک وه‌ هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ڕانه‌که‌ی بکه‌ن. پاشان هه‌ر باخۆشیان دادوه‌ر بن ئایا شوانێک جێی ڕێزو خۆشه‌ویستیه‌ یان ئه‌وان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە