ئەری یەككرتوو و مەلاكانى ئەوقاف سورانى مامە حەمە و دكتۆر تاهیر سالەح شەریفیان تیرۆر كرد
Wednesday, 05/05/2010, 12:00
ماوه‌یه‌كه شه‌ڕێكى ناپێویست و ناكات و نادروست له‌ڕوپه‌ڕى ڕۆژنامه‌و سایته‌كاندا ده‌ستى پێكردووه، ئه‌گه‌رچى ئه‌م شه‌ڕه وانیشان ئه‌درێت كه‌بۆبه‌رگریكردنه له‌ئازادى، به‌ڵام دیسان وشه‌ى ئازادى بۆته‌وه به‌قوربانى و ئه‌وه‌ى له‌ناوه‌ڕۆكى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا دیارنییه ئازادییه!!!
له‌م نوسینه‌دا ئه‌مه‌وێت ئه‌وه ڕاڤه‌بكه‌م ئاخۆ مه‌خزاى ئه‌م شه‌ڕه چییه؟ شه‌ڕ بۆئازادیه، یان بۆ هه‌ریسه.
له‌دواى بڵاوبونه‌وه‌ى دواژماره‌ى گۆڤارى وێرانه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كى مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى یه‌كگرتوو ده‌رچوو كه‌سه‌رنجى له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كى بڵاوكراوه‌كه هه‌بوو تیایدا ئه‌وه ڕونكرابۆوه كه‌ناوه‌ڕۆكى چه‌ند بابه‌تێك سوكایه‌تیكردنه به پیرۆزیه‌وكان و بۆچاره‌سه‌رى گرفته‌كه‌ش داواى هاتنه ناوه‌وه‌ى یاسا‌و دادگاكرابوو.
هه‌ڵبه‌ته چه‌ند مامۆستایه‌كى ئاینیش كه‌له‌ژماره‌ى په‌نجه‌كانى ده‌ستێك كه‌متربوون ئه‌م بابه‌ته‌یان باسكردبوو
دواتر لایه‌نى یه‌كه‌م بازاڕیان گه‌رمكرده‌وه‌و مه‌سه‌له‌كه‌یان كرد به‌مه‌سه‌له‌ى تیرۆر‌و ئازادى له‌كاتێكدا شتێكى وا له‌هاوكێشه‌كه‌دا بونى نه‌بووه.
نازانم له‌به‌ختى ده‌سه‌ڵاتدارانى كوردستان بوو، یان به‌نه‌خشه‌و ته‌وقیتى خۆیان بوو كه‌قه‌ڵه‌مى نووسران و چاوى خوێنه‌ران بۆئه‌م بابه‌ته ئاڕاسته بوو! چونكه له‌كاتێكدا ئاودیوكردنى نه‌وتى كوردستان به‌نایاسایى و مه‌سه‌له‌ى بوجه‌و یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ى ته‌واوى حكومه‌ت و كه‌مى خزمه‌تگوزارى و هاوكێشه سیاسیه هه‌ستیاره‌كان له‌ئارادان، بازاڕ گه‌رمكردن به‌م مه‌سه‌لانه‌وه خڵه‌فاندنى دنیاى نووسه‌ران و رۆشنبیرانه
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسوڕمانبوو ئه‌و كه‌مپینه‌بوو كه‌كۆمه‌ڵێك نووسه‌رو كه‌سایه‌تى رایان گه‌یاند، به‌ڵام مه‌خابن هه‌م ته‌وقیت و كاتى راگه‌یاندنه‌كه‌یان خراپبوو هه‌و تایتڵى كه‌مپینه‌كه
چونكه هه‌موومان ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌مان بینى كه‌چه‌ند هه‌فته پێش ئێستا به‌ڕۆژنامه‌نووسان كرا‌و كه‌مپینێكى ئاوا جدیش رانه‌گه‌یه‌نرا، تۆبڵێى به‌یاننامه‌یه‌كى یه‌كگرتوو كه په‌نا بۆیاسا ئه‌بات خه‌ته‌رترو دژوار تربێت له شه‌ق تێهه‌ڵدانى رۆژنامه‌نووسان و ئازاردان و شكاندنى كامێرا‌و به‌ندكردنیان! له‌كاتێكدا یه‌كگرتوى ئیسلامى حیزبێكى مه‌ده‌نى بێ چه‌كه‌و تائێستاش هێنده‌ى مه‌ره‌كه‌بى پێنوسێك خوێ، له‌سه‌ر ده‌ستیان نه‌ڕژاوه!
خاڵێكى تر‌ى نه‌گونجاوى كه‌مپینه‌كه تایتڵه‌كه‌یبوو كه‌به‌داخه‌وه نه‌ده‌بوو مه‌سه‌له‌ى به‌یاننامه‌ى راگه‌یاندنى حیزبێكى مه‌ده‌نى به‌وشێوه‌یه گه‌وره بكرایه، من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر به‌یاننامه‌كه له‌باتى ئه‌وه‌ى بنوسرێت (كه‌مپینى ئیدانه‌كردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى و مه‌لاكانى ئه‌وقاف) بنوسرایه (كه‌مپینى داكۆكیكردن له‌ماف و ئازادى راده‌ربڕین باشتر نه‌بوو)
چونكه كه‌سێك ئه‌و تایتڵه بخوێنێته‌وه وائه‌زانێت یه‌كگرتوو مه‌لاكانى ئه‌وقاف سۆرانى مامه حه‌مه‌و دكتۆر تاهیر شه‌ریفیان تیرۆر كردووه، نازانێت مه‌لاكانى ئه‌وقاف له‌سه‌ر راده‌ربڕین و نان‌بڕاو ده‌كرێن و ئه‌ندامانى یه‌كگرتووش ماف و ئازادیه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت
هیچ شتێك به‌هێنده‌ى ئه‌وه نیگه‌رانى نه‌كردم كه‌چه‌ند نووسه‌رێكى جدى و به‌هه‌ڵوێست له‌ژێر ئه‌و تایتڵه سه‌قه‌ته‌دا ناویان هاتبوو، كه‌ئیستاش هیواخوازم ناویان نوسرابێت، چونكه مومكین نییه ئه‌وانیش داخڵى شه‌ڕى به‌دران حبیب و هاوڕێكانى و چه‌ند نووسرێكى یه‌كگرتوو بوبن به‌و ئاسانییه
بڕوام وایه ئه‌م شه‌ڕه براوه‌ى یه‌كه‌م تیایدا ده‌سه‌ڵاتى دوحیزبه كه‌ى كوردستانه كه‌بینیمان چی‌یان به‌ڕۆژنامه‌نووسان كرد‌و ده‌شبینین چى له‌داهاتى میلله‌ت ده‌كه‌ن، له‌م رۆژانه‌دا یه‌كێك له‌دۆسته‌كانمم بینى كه‌ئه‌ندامى هه‌ره‌باڵاى یه‌كێك له‌حیزبه گه‌وره‌كانه، له‌دواى چاك و چۆنى وتم ئه‌خبارتان له‌چیایه؟ به‌پێ:ه‌نینێكى شاهانه‌وه وه‌ڵامى دامه‌وه(وه‌زع له‌وه باشتر نابێ ئێسته وازیان له‌ئێمه هێناوه شه‌ڕى ئه‌وان و ئیسلامیه‌كان ده‌ستى پێكردووه)
ئیدى پێموایه ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به‌وشه‌ڕه بدات به‌رده‌وامى به‌چه‌واشه‌كردنى راى شه‌قامى كوردى ئه‌دات و له‌برى ئه‌وه‌ى ىبه‌شداربێت له‌بیناكردنه‌وه‌ى روحى یه‌كتر قبوڵكردن به‌شدارئه‌بێت له‌دروستكردنى ناكۆكیكى و یه‌كتر ره‌فزكردن
باشترین رێگه‌ش په‌نابردنه بۆیاسا هه‌ڵبه‌ت ئه‌و یاسایه‌ى كه‌سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان(به‌وپێه‌ى مه‌رجه‌عى ره‌سمییه) دایڕشتووه،
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست