بلند اسماعیل بەرپرسى لقى 24ى سەفین (پ . د. ك) شەقلاوەى خوارد

Thursday, 21/10/2010, 12:00


بلند اسماعیل كە ناوە ڕاستى یەكەى (سابیر اسماعیل)ە و گەورەترین بەرپرسە لە ناوچەكە لێرە دا هەولدەدەم هەندێك لە كەسایەتى و كردەوە نا پەسندەكانى بلاو بكەمەوە وەك شەقلاوەیەكى بە هەلۆێست و خاوەن ویژدان .
سەرتاى بوونى بە پێشمەرگە ئەوە بووە بە هۆى كردەوەیەكى ناپەسند كە ژنێكى هەلگرت و كە پێشتر جاش بوو بەلام بە هۆى ئەو كارە ناشیرنەى بوو بە پێشمەرگە كە ئێستا بە خەلكى دەفرۆشێتەوە كە گووایە پێشمەرگەى كۆنە و لە شاخ بووە بۆیە ئەوەندە بەسە بۆ ناسینى كەسایەتى ئەو بەرپرسە نابەرپرسە بەلام لە خوارەوە هەولدەدەم كارە نا شیا و دوور لە ئەركى بەرپرسیاریەتىكانى روون بكەمەوە كە هەموو خەلكى ناوچەكەى هەراسن كردووە چەندین جاریش ریش سپى پیاو ماقولانى شەقلاوە سكالایان لاى سەركردایەتى (پ . د. ك) كردووە .

1- داگیر كردن و تاپۆكردنى خانووى قائیمقامى شەقلاوە كە ئێستا كاكى قائیمقام لە خانووى كرێ دا دە نیشێت .
2- داگیر كردنى چەندین پارچە زەوى باش و گران بەها بۆ خۆى و دەست پێوەندەكانى و خزم كەس و كارە كانى و پیاوە نا پەسندەكانى كە بەكاریان دێنێت بۆ كارى نا بەجێ و دوور لە رەوشتى كوردانە .
3- داگیر كردنى پارچە زەوى یەكى كشتوكالى (زراعى) كە خۆم یەكێكم لە ئەندازیارى زراعى بە رووبەرى (10000م2) بۆ دروست كردنى مزرەعە بۆ سازدانى شەوى سور و كارى نابەجى .
بۆیە من وەك شەقلاوەیەكى خاوەن هەلۆێست و بە ویژدان بڕیارمدا سكالاى خەلكى شەقلاوە بە پیاو ماقول و ریش پسى و كەسایەتى ناوچەكە بۆ جارێكى تریش سكالاى لێ بكەین و بیدەین بە دادگا بەلام بێ سوود بوو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە