بۆ شێواندنی داواكاریه‌ ره‌واكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شه‌قڵاوه‌ سیناریۆیه‌ك له‌لایه‌ن پاراستن دروست كرا

Monday, 28/03/2011, 12:00


ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا پاراستن سیناریۆیه‌كی له‌شه‌قڵاوه‌ دروست كرد له‌لایه‌ن داروده‌سته‌كانی خۆی به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی شه‌قڵاوه‌ كه‌ معتمدی پاراستنه‌ له‌م شارۆچكه‌یه‌ وه‌ به‌ بێ‌ لایه‌ن خۆیان نیشاندا گوایه‌ چاك سازی ده‌كه‌ن كه‌چی ئه‌م گه‌نجانه‌ ته‌وای ئه‌ندامانی خێزانیشیان پارتین و سوودمه‌ندن له‌م گه‌نده‌ڵیانه‌ی كه‌ ده‌كرێن یاداشت نامه‌یه‌كیان بۆ نوسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم نارد زۆر به‌ توندی ئه‌مه‌ش دێڕێكه‌ له‌ یاداشت نامه‌كه‌:- {{به‌هیواین له‌ماوه‌ی دیاری كراو كه‌ (10) ڕۆژه‌ بڕیاری جیَبه‌جیَ كردنی بدریَت، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وته‌ بواری جیَ به‌جیَ كردن وه‌لام نه‌درێینه‌وه‌ ،له‌ماوه‌ی دیاری كراودا ئه‌وه‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌كی ترده‌گرینه‌ به‌ر}}}} - ! ؟
لێره‌ پرسیارێك دروست ده‌بێت؟
ئایا ئه‌م شه‌فافیه‌ته‌ له‌ ناو پارتی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ته‌هدیده‌ بۆ سه‌رۆكی ئه‌م حزبه‌ بنێردرێت له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێ‌ گه‌نجی بێ‌ لایه‌ن به‌ قسه‌ی خۆیان؟! به‌ڵام نازانم خۆیان گێلن یاخود ئه‌م خڵكه‌ به‌ گێل ده‌زانن ! ئه‌م لێژنه‌یه‌ی پێك هاتووه‌ چواریان كوڕی پێشمه‌رگه‌ی پارتین وه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ پاسه‌وانی پێش ده‌رگان ... ئه‌وانی تریش پارتین و له‌ یه‌كیه‌تی لاوانی پارتین ....ئه‌ی كوا بێلایه‌نیه‌كه‌؟
سه‌رۆكی ئه‌م لیژنه‌یه‌ خۆی له‌سه‌ره‌تای ساڵی نه‌وه‌ته‌كان سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشیه‌ خۆی به‌رگ دروو بوو به‌ڵام كه‌ ئه‌م هه‌ڵه‌ی بۆ ڕه‌خسا یه‌كسه‌ر وازی له‌ كاسبی خۆی هێنا ملی دایه‌ كاسبی بێ‌ ماندوو بوون ئه‌ویش وه‌رگرتنی پاره‌یه‌كی خه‌یالی به‌ناوی یانه‌ی وه‌رزشی و كرینی یاریزان وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌م به‌ڕێزه‌!
1/وه‌رگرتنی نوسراوێك له‌ قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ بۆ وه‌رگرتنی (چیمه‌نتۆ) بۆ یاریگای شه‌ قلاوه‌ كه‌ ماوه‌ی دووساڵه‌ شووره‌كه‌ی ڕوخاوه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاككردنه‌وی كه‌چی هێشتا هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی وه‌ چیمه‌نتۆیه‌كه‌ وه‌رگیرا وه‌ به‌ بر ِی {80} هه‌شتا ملیۆن فرۆشراوه‌ ماوه‌ی ساڵێكه‌ ئه‌م بڕه‌پاره‌یه‌ بۆ كوێ‌ چوو كه‌س نای زانێ‌..
2/وه‌رگرتنی (10) پارچه‌ زه‌وی نایاب له‌ ێناعه‌ی تازه‌ له‌ شه‌قڵاوه‌ له‌ لایه‌ن قایمقامه‌وه‌ وه‌ تجاره‌ت پێكردنیان له‌ نوسینگه‌ی عقاراتی شه‌قڵاوه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ناوی یانه‌وه‌!
3/مانگانه‌ 15 پانزه‌ ملیۆن وه‌رده‌گرێ‌ له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری چی لێدێت؟؟ ته‌نها به‌خۆی ده‌زانێ‌!!!!
وه‌ یاریزانه‌ فه‌قیره‌كانیشی واتێگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌سه‌ر حیسابی خۆی جل و كاله‌و تۆپیان بۆ ده‌ كڕێ‌!
ده‌مانه‌وێ‌ بۆ چاكسازی له‌خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێ بكات ئه‌م هه‌موو سامان و ماڵ و خانوو سووپه‌رماركێت و سه‌یاری گران به‌هاو كه‌ به‌ چوار ده‌فته‌ره‌ وه‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گوزاری له‌ شه‌قامی سۆرك به‌ به‌رگ دروویی په‌یدای كردووه‌ كه‌چی له‌ ساڵی 1993 وازی له‌ به‌رگ دروویی هێناوه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ ئه‌م كاسبیه‌ی ده‌كرد نه‌ی ده‌توانی بژێوی ژیانیشی په‌یدابكات ....
ده‌مه‌وێ‌ ئه‌م پرسیاره‌ بكه‌م: تاكه‌ی چه‌واشه‌یی؟
ئێستا خه‌ڵك به‌ ته‌پڵی ئێوه‌ هه‌ڵناپه‌ڕێ‌ هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانێ‌ ئێوه‌ كێن و لای كێ‌ هان دراون بۆ دروست كردنی ئه‌م سیناریۆیه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە