شه‌قلاوه‌ پۆست مالپه‌ڕی گه‌نده‌ڵان

Wednesday, 25/08/2010, 12:00


ئه‌م مالپه‌ره‌ نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ كارده‌كات به‌م بیانۆیه‌ دامه‌زراوه‌ كه‌ گوایه‌ خزمه‌تی ئه‌م شاره‌ جوانه‌ ده‌كات كه‌ ناویان ناوه‌ بوكی كوردستان له‌ به‌ر گه‌نده‌ڵانی ئه‌م شاره‌ هیچ شێوازی بوكایه‌تی پێوه‌ دیار نیه‌ وه‌ ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌ بونه‌ته‌ ئه‌ندامێكی زۆر كارا له‌م سایته‌ بێ‌ مانایه‌ كه‌ ته‌نها بۆ هه‌ندێ‌ كه‌سه‌ كه‌بابه‌تی به‌دڵی خۆیان ده‌نوسن و ئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له‌ بابه‌ته‌كانیان به‌دڵیان نه‌بێت ئه‌وا زوو په‌یامی به‌شداربووه‌كه‌ ده‌سرنه‌وه‌ یه‌كێك له‌م گه‌نده‌ڵانه‌ كه‌ مانگانه‌ له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشه‌نبیری پانزه‌ ملیۆن دینار وه‌رده‌گری بۆ به‌ناو {یانه‌ی شه‌قلاوه‌ }كه‌چی هیچیان دیار نیه‌ وه‌ ئه‌م سه‌رۆك یانه‌یه‌ خه‌یاتێكی زۆر باش بوو له‌ سالی 1993 ملی خۆی دایه‌ یانه‌ی وه‌رزشی و بۆی ره‌خسا, كه‌شه‌ڕی ناوه‌خۆ ده‌ستی پێكرد شه‌قلاوه‌ له‌لایه‌ن پارتی داگیر كرا ئه‌م كابرایه‌ بوو به‌ ئه‌ندامێكی ده‌ست ڕه‌نگینی پارتی ڕاپۆرت له‌ دوو ڕاپۆرت به‌رزی ده‌كرده‌وه‌ بۆ پاراستنی پارتی كه‌ باره‌گای له‌ مسیفه‌ ده‌یان گه‌نجی ئه‌م شاره‌ به‌م ڕاپۆرتانه‌ ده‌ربه‌ده‌روو به‌ندكران ماوه‌یه‌ك ملی خۆی دایه‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌ویش بۆی نه‌ره‌خسا ماوه‌یه‌كی تر ملی خۆی دایه‌ قایمقاماتی به‌داخه‌وه‌ ئه‌ویشی بۆ نه‌ڕه‌خسا ئه‌م جاره‌ ده‌ستی به‌تجاره‌ت كردووه‌ خاوه‌ن سووپه‌ر ماركێتو سه‌یاره‌ی {تاهۆ} و خاوه‌نی ده‌یان دۆنم زه‌وی یه‌ وه‌ ده‌یان پرۆژه‌ی هه‌یه‌ و یان له‌گه‌ڵی شریكه‌ وه‌ ئه‌و شه‌لاله‌ی له‌سه‌ر شه‌قامی سۆرك له‌شه‌قلاوه‌ دروست ده‌كرێت نیوه‌ هی ئه‌وه‌ خۆی به‌ عومده‌ی ئه‌م شاره‌ داده‌نێ‌ كه‌چی له‌ ژێره‌وه‌ خوێنی گه‌نجانی ئه‌م شاره‌ ده‌مژێ‌ له‌سه‌ر حیسابی ئه‌م گه‌نجانه‌ بۆته‌ ملیۆنێر . ئه‌گه‌ر سه‌یری سایتی شه‌قلاوه‌ پۆست بكه‌ین له‌ بابه‌ته‌كانی دیاره‌ كه‌ زۆر خه‌م خۆری ئه‌م شاره‌یه‌ وه‌له‌ ژێره‌وه‌ی بابه‌ته‌كان واته‌ وه‌لام دانه‌وه‌كان هه‌مووی هه‌رده‌ست خۆشی لێده‌كرێ‌ به‌ناوی ناشیاو كه‌چی هه‌ربه‌خۆیه‌تی ده‌ست خۆشی له‌خۆی ده‌كات به‌شان و باڵی خۆی هه‌رده‌لێ‌به‌م ناوه‌ بێ‌ مانایان ده‌ست خۆشی له‌خۆی ده‌كات {حه‌مه‌لاو , لاوی كوردو كوردستان , لاوی كورد ، سه‌فین11 وه‌.........هتد وه‌ من پێشنیار ده‌كه‌م وه‌داوا له‌خه‌ڵكی شه‌قلاوه‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م سایته‌ دابخرێت تاكو زووه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌سانێكی وه‌ك {فه‌رهاد خه‌یات }به‌دڵی خۆی به‌ناوی خه‌ڵكی شه‌قلاوه‌ قسه‌بكه‌ن خۆیان به‌ به‌رپرسێكی گه‌وره‌و خه‌م خۆرێكی به‌درۆی ئه‌مشاره‌ دابنێت له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی ئه‌م شاره

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە