کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


گۆڤاری دێر شپیگل: وه‌فدێکی ئاکه‌په‌ به‌ نهێنی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا گفتوگۆ ده‌که‌ن

Wednesday, 29/06/2011, 12:00


به‌ پێی دواژماره‌ی گۆڤاری دێر شپیگلی ئه‌ڵمانی که‌ له‌ 20/6 دا بڵاوبۆته‌وه‌، له‌ هه‌واڵێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات‌، که‌ وه‌فدێکی ئاکه‌په‌ به‌ نهێنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پێکاکا) به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ (دانوستان) کۆبونه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه‌:
هه‌رچه‌نده‌ به‌ ڕه‌سمی ئۆجه‌لان دوژمنی ژماره‌ یه‌کی ئه‌نقه‌ره‌یه‌، به‌ڵام هیچ رێگایه‌کی تریش شک نابه‌ن بیانباته‌وه‌ به‌ره‌و پارتی کرێکارانی کوردستان جگه‌ له‌ چوونه‌وه‌ به‌ره‌و ناوبراو. گۆڤاره‌که‌ ئاشکرای کردوه‌ و ده‌ڵێت: هه‌ر ته‌نها دوو رۆژ پاش هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ی 12ی جونیی (حوزه‌یران) وه‌فدێکی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی حوکمڕان (ئاکه‌په‌) روویانکردۆته‌ زیندانه‌که‌ی دورگه‌ی ئیمرالی و له‌گه‌ڵ رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان ئۆجه‌لاندا کۆبوونه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌‌وه‌ی گفتۆگۆ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ک بۆ ململانێ و کێشه‌ی کورد بکه‌‌ن. هه‌رچه‌نده‌ له‌لایه‌نی فه‌رمییه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌که‌ نه‌کراوه‌ته‌وه‌.
ئایسه‌ل تۆغلوک ئه‌ندام په‌رله‌مان و پارێزه‌ری که‌سیی ئۆجه‌لان ده‌ڵێت: گه‌ر ئه‌ردۆگان نه‌هێشتنی توندوتیژی ده‌وێت، ئه‌وا هیچ رێگایه‌کی تری نییه‌، جگه‌ له‌ رووکردنه‌ کورده‌کان. ناوبراو پێش ماوه‌یه‌کی که‌م له‌ زمانی ئۆجه‌لانه‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌، که‌ ده‌بێت تا ناوه‌راستی مانگی شه‌ش حکومه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ پێکاکادا دابنیشن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و پارته‌ کۆتایی به‌ ئاگربه‌سته‌ یه‌کلایه‌نه‌‌که‌ی خۆی ده‌هێنێت، ئه‌وه‌بوو ئاگربه‌ستی ناوبراو له‌ رۆژی هه‌ینی رابردوودا درێژ کرایه‌وه‌.
پێده‌چێت پێکگه‌یشتنی نوێنه‌رانی ئاکه‌په‌ و ئۆجه‌لان هه‌واڵێکی راست بێت، هۆکاری سه‌ره‌کیشی مه‌سه‌له‌ی بردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی باشه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ له‌ لایه‌ن به‌ده‌په‌ وه‌ (پارتی ئاشتی و دیموکراتی) ، که‌ توانیان به‌ بردنه‌وه‌ی 36 کورسی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره‌کانیان بکه‌نه‌ نزیکه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی که‌ هه‌یانبوو، ته‌نانه‌ت له‌ چه‌ند بازنه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردندا توانیویانه‌ زیاتر له‌ 60% ی ده‌نگه‌کان ببه‌نه‌وه‌. ئێستاش ئه‌و پارته‌ پێ له‌سه‌ر (ئۆتۆنۆمییه‌کی دیموکراتی) بۆ کورده‌کانی باشوری رۆژهه‌لات هه‌ر‌وه‌‌ها له‌سه‌ر رێککه‌وتنێک له‌ نێوان حکومه‌ت و پارتی کرێکارانی کوردستاندا داده‌‌گرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە