ده‌بێت ئۆباما ئه‌نقه‌ره بۆ گفتوگۆی ئاشتییانه له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا هانبدات
Thursday, 09/04/2009, 12:00
له ئه‌ڵمانییه‌وه: هیوا ناسیح
باراک ئۆباما ده‌بێت فشار بخاته سه‌ر حکومه‌تی تورکیا، بۆ رازیکردنی ئه‌وان به‌وه‌ی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره سیاسییه‌کانی کورد له په‌رله‌مانی تورکیادا گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی کێشه‌ی کورد ده‌ستپێبکه‌ن. به‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه رێکخراوی داکۆکی له‌گه‌له هه‌ره‌شه لێکراوه‌کان (گێ ئێف بێ فاو) له ئه‌ڵمانیا رۆژی هه‌ینی 3/4 بانگه‌وازێکیان ده‌رکردوه و ئاڕاسته‌ی ئۆبامایان کردوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه رێکخراوی مافی مرۆڤ داواکاری له ئۆباما کردوه، که کار بۆ ئازادکردنی 3835 زیندانی سیاسیی کورد له زیندانه‌کانی تورکیادا بکات، که زۆربه‌یان زیاتر له 20 ساڵه گیراون و نزیکه‌ی نیوه‌شیان تا ئێستا بۆ جارێکیش نه‌هێنراونه‌ته پێش دادگا و دادگایی نه‌کراون.
(بێ دانپێدانانی ناسنامه‌ی کورد، تورکیا ئارامی به‌خۆوه نابینێت)، ئه‌مه له نامه کراوه‌که‌ی رێکخراوی داکۆکی له گه‌له ههڕهشهلێکراوهکاندا بۆ ئۆباما هاتوه. بۆ کورده‌کان زۆر گرنگه، که که‌لتور و زمانه‌که‌یان وه‌ک زمانێکی فه‌رمی تر له پاڵ تورکیدا دانیپێدابنرێت. تا ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت یه‌ک خوێندنگاش به زمانی کوردی بۆ 15 تا 20 ملیۆن کورد له تورکیادا نییه. له کاتێکدا کورده‌کان 20% ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی تورکیا پێکده‌هێنن.
له بانگه‌وازه‌که‌ی (گێ ئێف بێ فاو) بۆ ئۆبامادا، که ناوبراو رۆژی یه‌کشه‌م ده‌گاته ئه‌نقه‌ره، سکاڵای ئه‌وه‌شیان کردوه، که گروپه ئاینییه‌کانی وه‌ک عه‌له‌وییه‌کان، ئێزیدییه‌کان، ئهرسۆدۆکسه دیانه‌کانی سریانی هیچ ئازادییه‌کی ئاینییان نییه. زۆرینه‌ی ئیسلامی سونی، وه‌ک ئایینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت به سیمای حکومه‌ته‌وه دیاره. ئێزیدی و سریانییه ئارسۆدۆکسهکان له ده‌یه‌ی پێشودا به ده‌یان هه‌زاریان لێ ده‌ربه‌ده‌ر کرا، ئه‌و چه‌ند هه‌زار که‌سه که‌مه‌ی که له‌وێ ماونه‌ته‌وه، هه‌میشه په‌راوێزخراون و راوهدو نراون. نزیکه‌ی 20 ملیۆن عه‌له‌وی هه‌میشه سیاسه‌تی ئاپارتایدیان به‌رامبه‌ر په‌یره‌وکراوه.
هه‌ر له په‌یوه‌ند به‌م بابه‌تانه‌وه رێکخراوی ناوبراو ئه‌وه به بیر ئۆباما ده‌هێنێته‌وه و داوا ده‌کات، که وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریكا حکومه‌تی تورکیا بۆ ئه‌وه هانبدات، تا کۆمه‌ڵکوژی نزیکه‌ی ملیۆن و نیوێک ئه‌رمه‌نی له ساڵانی 1915 1918 له‌وه زیاتر ئینکار نه‌کات.
رێکخراوی مافی مرۆڤ له تورکیا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی قوبروس نوسیویانه، که ئه‌و ململانێ ترسناک و هه‌ڵئاوساوه‌ی له نیوان تورکیا‌و کۆماری قوبروسدایه، وه‌ک ئه‌ندامێکی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌زویی چاره‌سه‌ر بکرێت. نزیکه‌ی 200 هه‌زار یۆنانی، ئه‌رمه‌نی، لاتینی و مارۆنی قوبروسی له ساڵی 1974 دا له لایه‌ن سوپای تورکیاوه ده‌ربه‌ده‌ر کران و نزیکه‌ی 100 هه‌زار به‌ره‌گه‌ز تورکیی (خه‌ڵکی تورکیا) له به‌شه داگیرکراوه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ی دورگه‌که نیشته‌جێکراون. (ئێمه تکات لێده‌که‌ین جه‌نابی سه‌رۆک، که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مافی مرۆڤ و مافی بهزۆردهربهدهرکراوانی گه‌له جۆراوجۆره‌کانی قوبروس یان به‌زۆر نیشته‌جێکراوانی ئه‌وێ، بۆ چاره‌سه‌رێکی خێرای ئاشتییانه‌ی کێشه‌ی قوبروس تێبکۆشیت، تا دو به‌شه لهیهکدابڕاوهکهی دورگه‌که یه‌کبگرنه‌وه).
سه‌رچاوه: (سایتی (گێ ئێف بێ فاو)
http://www.gfbv.de/pressemit.php?id=1804
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست