وەزارەتى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى خۆیان دەخەڵەتێنن یاخود خەڵكى؟
Sunday, 04/10/2009, 12:00
من دەرچووى ساڵى 2007-2008 ى پەیمانگاى هونەرەجوانەكانى كفریم بەشى موسیقا پاش ئەوەى ساڵى یەكەم دانەمەزرام، واتا ساڵى 2008-2009 چووم لە سەنتەرى پاراستنى مناڵانى كفرى كەسەر بە وەزراەتى كار وكاروبارى كۆمەڵایەتیە ئەوەبوو، لەسەر فەرمانى(عەدنان محەمەد قادر) وەزیرى كاروكاروبارى كۆمەڵایەتى بەشێوەى گرێبەست دامەزرام كەمن چووم بۆ سەنتەرى پاراستنى مناڵانى كفرى چەند كەسێكى تریش پێش من بە هەمان شێوە بە گرێبسەت دامەزرابوون، كە بۆ هەر مانگێك دەبێت 300 هەزار دینار پێمان بدرێت ئەوەبوو من لە 29/3/2009 دەست بەكاربووم و دەوامم دەكرد رۆژانە تا 15/8/2009 بەردەوام بووم، كەچى یەك فلسم بەچاو نەبینى لەماوەى ئەو چەند مانگەى كەدەوامم دەكرد، هەروەها حەوت خولى موسیقام كردەوە بۆ منداڵانى كفرى كە رۆژانە سەردانى سەنتەرەكەیان دەكرد، دوو ئاهەنگم بۆ سنتەرەكە سازكرد، لەبەرئەوەى مافى خۆمە داواى موچەكەم بكەم كەچەند مانگێكە وەرم نەگرتووە بۆیە چەند جارێك سەردانى بەرێوبەرایەتى چاودێرى وگەشەپێدانى كۆمەڵایەتى گەرمیانم كردووە بۆئەوەى موچەكەم پێبدرێت لەبەرامبەردا جەماڵ عبدالرحمان بەرێوبەرى چاودێرى وگەشەپێدانى كۆمەڵایەتى گەرمیان پێی راگەیاندم كەنوسراویان كردووە بۆ بەرێوبەرایەتى گشتى سلێمانى بەوتەى جەماڵ عبدالرحمان نوسراوى ئاراستەى بەرێوەبەرایەتى گشتى سلێمانى كردووە كە سەر بە وەزراەتى كارو كاروبارى كۆمەڵاتیە كە موچەم پێبدرێت، كەچى لە بەریبَوبەرایەتى گەرمیان بەرێیان خستمو موچەم بەچاو نەبینى من هەر بێدەنگ نەبووم وچەند جارێكى تریش سەردانیانم كرد بەڵام هەمان وەڵامیان هەبوو بۆیە ناچار بووم گرێبەستەكەم هەڵبوەشێنمەوە و لە 15/8/2009 دەوام نەكەم، چونكە دەوام بێ موچە نابێت لە هەموودونیادا هەر وا بووە وهەر واش كراوە(خۆ سەردەمى شاخ نیە) دواى واز هێنانم لە دەوام نوسراوم لە بەرێوبەرایەتى گەرمیان جەماڵ عبدالرحمان وەرگرت بەدەستى خۆم بردم بۆ لاى جەنابى وەزیرى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى كەموچەى ئەو چوار مانگ ونیوەم پێبدرێت كە دەكاتە یەك ملیۆن وسێ سەد وپەنجان هەزار دینار، جەنابى (عەدنان محمەد) دواى ئەوەى كە پێم راگەیاند كە موچەى چوار مانگم وەرنەگرتووە كە لەسەر بریارى خۆى دامەزرابووم، كاغەزێكى دەرهێناو تێدا نوسى بۆ بریكارى وەزیر(سەید حامد) كەكارەكانى بۆ جێ بەجێ بكەن ومەیگەرێننەوە بۆ گەرمیان، كەچوومە لاى سەید حامد كاغەزەكەم پێدا ، وتى ئەمە چیە ، منیش پێم راگەیاند ئەوە كاغەزى وەزیرە بۆ تۆ نێردراوە سەیرێكى كرد وتى: ئەم كارەم تەواو كردووە، پێم وت كەى ئەو موچەیە وەردەگرم وتى: هەفتەى داهاتوو ئەو موچەیە وەردەگریت واتا پێشى جەژن كەچى تا ئێستا ئەو موچەیە هەر وەردەگرم، بۆیە ئاراستەى قەسەكانم دەكەمە وەزارەتى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى كە ئەگەر پارەیان نیە ئەوە چى تر پارەكەى من نەدەنەوە پێم بلێن نیمانەو گەر دنیان ئازا بێت، بەڵام من دەمەوێت بە خەڵكى كوردستانى رابگەیەنم وەزارەتى كاروكاروبارى كۆمەڵایەتى دەیانەوێت خۆیان بخەڵەتێن یاخود خەڵكى بەقسەى هیچ وپوچ بخەڵەتێنن.
کفری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست