کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکایە با کەس جنێو بە حەمائم خان نەدات کورتەیەک لە مێژوی جنێو لە ڕێبازەکەی بارزانیدا

Saturday, 26/02/2011, 12:00





لە سیاسەتدا جنێو دەمێکە هەیە. هەوڵ ئەدەەم چەند نمونەیەک باسکەم.
جنێو بۆی هەیە مەبەست و ئامانج لێی کەمکردنەوەی هێزو توانای بەرانبەر بێت لە لای لایەنگرانی خۆ، تورە کردنی بەرانبەر بێت، ناشیرینکردنی بەرانبەر بێت لای لایەنگرەکانی بەرانبەر، نیشاندانی کەموکورتیەکانی بێ یان ئامادەکردن و فوتێکردنی لایەنگرانی خۆ بێت بۆ بەگژداچونی بەرانبەر و زۆر هۆی تر.
لە کوردستان و بە تایبەتی لە زەمەنی پارتیدا و پێش هاتن، و بە هاتنی مەلایی و جەلالی پێی نایە قۆناغێکی زۆر تایبەت. ئەویش سەرەتا بە جنێوەکانی بارزانی دەستیان پێکرد بە ئەو کەسانەی ناو پارتی کە بە مەترسی ئەزانین بۆ سەر خۆی. لەوانە حەمزە عەبدوڵا و برایم ئەحمەدی بە هەڕەشەو جنێو دەشکاند لە بەرچاوی خەڵکی. ئەو دەم پارتی لەت نەببو بۆ مەلایی و جەلالی یان باڵی مەلاو مەکتەبی سیاسی.
بارزانی لە بەر ئەوەی لەلایەک بڕیاری دابو خۆی دەست بەسەر حیزب و بزوتنەوەکەدا بگرێت، و لە لایەکی ترەوە لە ڕوی دەرونیەوە هەستی بە کەمێتی دەکرد چونکە شەهادەی ئەکادیمی نەبو و لە ڕوی ڕەوانبێژی و وتاردانەوە لە چاو ئەوانی تردا کورتی دەهێنا هەر زوو لە بەغا بە خۆیی و زێرەڤانیەکانیەوە (ئەو ناوەیان جارێ نەبوو) دەچوە سەر بلە و عەبدوڵاو ئەوانی تر و دەیدانە بەر جنێو. کاتێکیشی هەڵدەبژارد کە ئەوان کەسیان لەدەور نەبوو بەرگری لە خۆیان بکەن ئەمە گەر شەڕە مستەکۆڵەی تێبکەوتایە.
ئەم موستەفا بارزانیە بە هۆی ژیانی لە سۆڤیەت لە ستالین و ئەوانی تر فێر ببو چۆن خۆی بەسەر ئەوانی ترەوە بکات بە کەڵەگا.
هەرزوش کە تاڵەبانی و ئەوان ‌هێنایانەوەو کردیان بە سەرۆکی حیزب، دەستی کرد بە جێبەجێکردنی پلانەکانی. دەشیزانی لەناو میللەتی کوردا نەریتی جوانی ڕێزگرتن لە بەرانبەر، جنێو و ناوناتۆرە قبوڵناکات، بۆیە هەر زوو لە ڕێی جنێوی ئەخلاقی و ئاینیەوە دەستی کرد بە ناشیرینکردنی ئەوانەی بە ڕکابەری خۆی دەزانین.
لە دوای شکاندنەکانی بلەو ئەوانی تر قۆناغێکی تر لە جنێودان دێتە پێش. بەڵام پێش ئەوە لەلای کەسە نزیک و لایەنگرەکانی خۆی دەستی کرد بە داڕشتنی ڕێبازەکەی. ئەو ڕێبازەی لە مهاباد بە پشت کردنە قازی و هەڤاڵەکانی چڕی کردەوەو هەڵات بۆ سۆڤیەت. ئەو هەڵاتنەی کە شەوکەتی شێخ یەزدینی کچە فەلە زیندە بە چاڵکەر کتێبێکی لە سەر نوسی. ئەو کچە فەلە شۆخ و شەنگەی کە سکرتێرەی بوو، و دوای تەعدای سێکسی لێکردنی زیندە بە چاڵی کردو لە مەسیف شاردیەوە و مەسعودی پارێزەری مەسیحیەکانی، خەڵات پێدراویش تەنیا یەک پەنجەشی بەرزنەکردەوە.
ئەو ڕێبازەی مستەفا بە پشتکردنە هەڤاڵەکانی خۆی دەستی پێکرد، ئەو هەڤاڵانەی کە ناردیان بە شوێنیداو هێنایانە سەر سفرەی حازری و کردیان بە سەرۆک. ئەو هەڤاڵانەی لە غوربەت دەریان هێناو نەیان هێشت لەوێ سەربنێتەوە.
لێرەوە لای لایەنگرانی خۆی جێگەی خۆی پتەو کرد بەوەی لەگەڵ خۆی دەیبردن و سەرکردەکانی پارتی پێ دەشکاندن. لێرەوە دەستی کرد بە داڕشتنی پلانێک بۆ جیاکردنەوەی هەستی هاویەک بون لە نێوان سۆرانیەکان و ئەوانی تردا. ئەویش بە بەکارهێنانی وشەی سۆرە و لکاندنی بە سوکایەتی پێکردنێکی ئەخلاقی لە ڕوی جنسیەوە. ئەو دەیزانی لەناو خەڵکیدا قوندەر زۆر سوک و ناشایشتەیە، بۆیە سۆرەی ناونا قوندەر. خۆی وشەی سۆرە لە خۆیدا لای ئەوان لە بەها کەمکردنەوەیە ئنجا ئەو هات کردی بە قوندەریش. لەبەر ئەوە سۆرەی کرد بە قوندەر تاکو بارزانیەکان و خێڵەکان و ناوچەکانی تر دوای سەرکردە سۆرانیەکان نەکەون.
لێرەوەیە ترۆپکی دوبەرەکی نانەوەو ئاژاوەگێڕی و خۆسەپاندنی موستەفای بارزانی کە ناوی خۆینا مەلا دەستی پێکرد. ئەو دەیزانی لە ناو کوردا مەلاکان خۆشەویستن، چونکە تا ئەو کاتە مەلاکان نەک تەنیا ئاینی پیرۆزی ئیسلامیان لە ناو خەڵکدا بڵاودەکردەوەو تێگەیشتنی خەڵکیان لێی ڕەوا تر دەکرد، بەڵکو شاعیرو زانا گەورەکانی ئەوسای کورد لە مەلاکان بون.
ئەی مەولەوی و نەجمەدین و مەلاکانی تر نەبون لەڕیی حوجرەکانیانەوە خەڵکی کوردیان فێری خوێندن دەکرد و دەسنتنوسەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ بەجێ دەهێشتین.
لەبەر ئەوە بو موستەفا بارزانی خۆی کرد بە مەلا.
کە حاجی برایمی چەرمەگاو ئاغاکان دەربەندی بازیانیان لە هێزەکانی بەغدا گرت و شەڕ دەستی پێکرد موستەفا بارزانی هەلەکەی قۆستەوەو خۆی کرد بە سەرکردەی شۆڕش. بەهۆی ئەو دژایەتی و رکابەرێتیەی لە نێوان مەکتەبی سیاسی و مستەفادا هەبوو وای کرد لە ١٩٦٤ دا لێکترازان ڕوبدات.
ئەوسا جەلالیش کە لە روی تموح و چاوبرسێتیەوە بۆ دەسەڵات و هەیمەنە کردن لە موستەفا کەمتر نەبوو هەلەکەی قواستەوەو خۆی کرد بە کوێخای باڵە جیابوەکە. چونە هەمەدان و دواتر گەرانەوە و چونە بەرەی بەغداوە.
با لە باسەکە لانەدەم و بچینەوە سەر جنێو لە ڕێبازی موستەفادا.
لێرەدا کە مەلایی و جەلالی دروست بون بەزمەکە گەورە بو.
لای پارتی هەژاری موکریانیان کرد بە بەرنامە داڕێژەری بازاڕی جنێو. مەگەر هەر خوا بزانێت ئەم شاعیرە چی بە جەلالیەکان کردوەو چ کلتورێکی جنێوی هێنایە ناو سیاسەت لە کوردستان.
لای خۆشیانەوە جەلالیەکان ئەوەی نەدەکرا بە موستەفایان کرد.
ئەوان بون موستەفایان شوبهاند بە چۆمبی دەسەڵاتداری دیکتاتۆر لە ئەفەریقا و ناویان نا مەلا چۆمبی.
لە دوای ئاشبەتاڵ کە یەکێتی دروست بو و دەستی کرد بە شۆڕش، لە گەڵ قیادە موەقەتە زۆر زیاتریان بەیەکتر کرد.
جنێوەکانی قیادە بە جەلال و بە هێرۆ و بە نەوشیروان دەدرا، ئەوەی یەکێتیش بە گۆڕ و بە کەسانی تر.
لە خانەی فشە کردن و خۆهەڵکێشانیشدا موستەفا بە قسەی خۆی یەک تۆپی نابو بە ناو مەنجەڵی چێشت لێنانی موعەسکەرێکەوە و جوندیەکانی هەمو کوشتبو.
جەلالیش کە لە بەرەی بەغدابو قائید فیرقەی دابوە بەر شەق. زۆر شتی تریش.
لە هەموی قۆشمە تر فشەیەکی جەلال بو کە ئەوکاتەی مۆدێلی کۆمۆنیزم و چەپێتی بوو، هەمو حیزبەکان بە پارتیشەوە خۆیان کردبو بە مارکسی.
لە شێنێ جەلال وتارێکی دابو وتبوی پارتی درۆ دەکات بە خۆی دەڵێت مارکسی، ئەوە ڕاست نیە، مارکسیی راستەقینە یەکێتییە.
پەکو لە مارکسییەتەکەی جەلال. بەڕاستی رۆبینهودە. بەس بەتەنیا بۆ خۆی.

دێمە سەر شەڕی براکوژی کە لە ٩٤ وە دەستی پێکرد.
مەسعود وتبوی دەستی خۆی دەبڕێت گەر جارێکی تر تەوقە لەگەڵ جەلال بکات. بۆیە ئێستە دەستی نەماوە.
هەمو کورد لێی پاڕایەوە ڕێککەوێت ڕازی نەبوو.
هەمو سیسەتمەدارو وڵاتانی ئیقلیمیش کەوتنە نێوانەوە ڕازی نەبو.
لای خۆمەوە هەوڵم ئەدا تەحلیلاتی سیاسی بکەم، و لۆژیکی سیاسی بەکاربێنم تا تێبگەم بۆ ڕێک ناکەوێت. هەر تێنەدەگەیشتم.
دوایی بینیمان چۆن مادلین ئۆلبرایت دەستی پێ خستە ناو دەستی جەلالەوە.
پێش ئەوە هەندێک کەس لە مەسعودیان پرسی بوو باشە ئەوە چ حیکمەتێکی سیاسیە ڕێگرە لە بەردەم ڕێککەوتن و ئاشتبونەوەتاندا؟
لە وەڵامدا وتبوی ئێکێتیەکان جنێویان زۆر بە دایکی داوە.
ئەو هەمو کوشتارو چەرمەسەرییە، ئەو هەمو برسێتی و دەربەدەرییە، ئەو هەموو ئیهانەپێکردن و زیانلێدانە لە کورد و نیشتمانەکەیی و لە رۆڵەکانی، بە هۆی جنێودانی ئێکێتیەکان بە حەمائم خان.
تکایە کەس ئەمجارە جنێو بەو خانمە نەدات!


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە