کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕیارى پیَشینه‌ى خانوو به‌ره‌ بۆ گوند نشینه‌كان و چه‌ند سه‌رنجیك

Monday, 15/11/2010, 12:00




هه‌موو هه‌نگاویَكى باش بۆ ئاوه‌دانگردنه‌وه‌ى كوردستان ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌موو تاكیكى دڵسۆزى ئه‌م ووڵاته‌یه‌و ده‌ست خۆشى لیَده‌كریت , به‌ڵام هه‌ندیك جار كه‌ پڕۆژه‌یه‌ك پیَشكه‌ش ده‌كریَت ئه‌گه‌ر به‌ ووردى لیَكوڵینه‌وه‌ بۆ نه‌كریَت له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ئامانجه‌ نه‌پیَكێ كه‌ بۆى دانراوه‌ ببیَته‌ مایه‌وى به‌فیڕۆ دانى پاره‌وه‌ و كات و سه‌رقاڵكردنى كۆمه‌ڵیَك كارمه‌ند .
له‌ دواى ده‌رچوونى بڕیاری پیَدانى پیَشینه‌ى خانوو به‌ر بۆ خه‌ڵكى لادێ له‌گه‌ڵ به‌خشینى بڕى (7500) دۆلار به‌ دیارى هه‌تا به‌م شیَوه‌یه‌ گوندنشینه‌كان گونده‌كانیان ئاوه‌دانبكه‌نه‌وه‌ بمیَننه‌وه‌ له‌ گونده‌كانیان پاش بیستنى بڕیاره‌كه‌ خویَندنه‌وه‌ى ئه‌م تیَبینیانه‌ى خواره‌وه‌ ئه‌ خه‌مه‌ به‌ر چاو به‌و هیوایه‌ى كه‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ به‌رچاوى بگرن ئیَوه‌ی خویَنه‌ریش به‌ ڕاو سه‌رنجه‌كانتان ده‌وڵه‌مه‌ندى بكه‌ن .
1- به‌دابشكردنى پاره‌ گوند ئاوه‌دان نابیَته‌وه‌ به‌ڵكو هینده‌ى تر هه‌ڵئاوسانى ئابوورى زیاتر ئه‌كات .
2- به‌پیَى شاره‌زایم له‌كاركردن له‌گه‌ڵ ڕیَكخراوه‌ خیَرخوازه‌ ناوخۆ و نیَوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌وپیَیه‌ی كه‌ له‌داواى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ له‌ 1/12/1991 هه‌تا 7/11/1997 به‌ڕیَوه‌به‌رى كومپانیاى خۆراكى سلیمانى بووم له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕیَكخراوانه‌ كاره‌ و هه‌ماهه‌نگیم كردووه‌ ئاگادارى كاره‌كانیان بووم ئه‌و ڕیَكخراوانه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌رله‌سه‌ره‌تاى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ هه‌تا جیَبه‌جیَكردنى بڕیارى 986 زۆریان كرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌
نه‌گه‌یشته‌ ئاستى پیَویست و سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌مووه‌ خه‌رجیانه‌ى كردیان وورده‌ وورده‌ دیَهاتیه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ بنكه‌كانى ناو شاریان ژماره‌یه‌كى كه‌م مانه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارى خۆى هه‌یه‌ ڕنگه‌ هه‌تا ئیَستا ده‌ركى ته‌واوى پیَنه‌كرابیَت به‌ڵام ئه‌توانین له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌دا هۆكارى ئه‌م به‌جیَ هیَشتنه‌ كۆ بكه‌ینه‌وه‌ :
ا-پاش ڕوخاندنى گونده‌كان له‌لایه‌ن ڕژیَمى به‌عسه‌وه‌ و نیشته‌جیَكردنى گوندنشینه‌كان له‌ ئۆردگا زۆره‌ ملیَكاندا ئه‌و خه‌ڵكه‌ وون بوون له‌ نیَوان كه‌ڵچه‌رى لادێ و شاردا نه‌ توانیان ده‌ستبه‌ردارى كه‌ڵچه‌رى خۆیان ببن و نه‌ توانیان كه‌ڵچه‌رى شار هه‌زم بكه‌ن ئه‌مه‌ش یه‌كیَك بوو له‌ ئامانجه‌ چه‌په‌ڵه‌كانى به‌عس بۆ سه‌ر لیَشواندنى خه‌ڵك ئه‌مه‌ش له‌ كۆتاى دا جۆریَك له‌ بێ ئینتمایان خولقاند كه‌ ئیَستا باجه‌كه‌ى ئه‌ده‌ین .
ب- كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌ ئۆردوگا زۆره‌ ملیَكاندا دامه‌زراندنیان له‌ كه‌رتى كشتوكاڵ و كه‌رته‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانى تردا ته‌نها بۆ خه‌رج كردنى مووچه‌ بوو بۆیان دوور خستنه‌وه‌یان له‌ شۆرش ئه‌گینا جۆریَك بوو له‌ بیَكارى و خه‌ڵكى فیَرى جۆریَك له‌ ته‌مه‌ڵى كردو تاقه‌تى كارى لادێیان نه‌ما .
ج _ ئه‌و نه‌وه‌ى كه‌ له‌ ساڵه‌كانى پیَش داگرتنى لادیَكان دا كارى كشتووكاڵیان ده‌ كرد ئیَستا یان نه‌ماون یان پیر بوون و خانه‌نشین كراون توانى كارى كشتووكاڵیان نه‌ماوه‌ .
د- نه‌وه‌ى نویَ كه‌ له‌ ئۆردووگا زۆره‌ ملیَكاندا له‌ دایك بوون و گه‌وره‌ بوون فیَرى جۆریَك له‌ ژیانى شار بوون تاقه‌تى ژیانى ئه‌و جۆره‌ لادێیه‌ ئیَستایان نیه‌ .
ه_ ئه‌گه‌ر سه‌یرى زۆربه‌ى لادێ ئاوه‌دانكراوه‌كان بكه‌ین ده‌بینین زۆربه‌ى زۆریان پڕۆژه‌ى باشیان بۆكراوه‌ وه‌ك قوتابخانه‌ , بنكه‌ى ته‌ندروستى , كاره‌با , ڕیَگاوبان , گه‌لیَكى تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا لادیَكان كه‌م ئاوه‌دانن كه‌ پیَویسته‌ له‌ هۆكاره‌كه‌ى بپرسین .

بۆ ئه‌وه‌ى بتواین لادیَكان ئاوه‌دانبكه‌ینه‌وه‌ هه‌وڵى ئه‌م جاره‌ش وه‌ك هه‌وڵه‌كانى پیَشووى به‌سه‌ر نه‌یه‌ت ده‌بیَت كار بكه‌ین بۆ :
1- له‌جیاتى پیَشینه‌ى دروستكردنى خانوو كه‌ هه‌رخیَزانه‌ى به‌ جۆریَك بۆ خۆى دروست بكات دیمه‌نیَكى ناشرین و ناڕیَكى هه‌بیَت ده‌توانرا به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ و به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌ گه‌ڵ سندوقى نیشته‌جیَكردن دا بۆ هه‌رخیَزانیَك خانوویه‌كى شیاوو دروستبكریَت و به‌ دیزاینى نویَ و خزمتگوزارى ته‌واى بۆدابینبكرت پاشان بدرایه‌ته‌وه‌ به‌ گوندنشینه‌كان .
2- ئه‌توانین ئه‌و گوندانه‌ى كه‌ ژماره‌ خیَزانه‌كانیان كه‌مه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند گوندیَكى تر كۆبكریَنه‌وه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندى خۆیان له‌ ناوچه‌یه‌ك نزیك زه‌ویه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت گوزارى پیَویستیان بۆ بكریَت , ئه‌گه‌ر پرش وبڵاوبن بۆیان ناكریَت .
3- چاكردنى ڕیَگاوبانى و سه‌رچاوه‌ئاویه‌كان دابینكردنى ئاو بۆ هه‌موو خانوویه‌ك دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌ى گه‌وره‌ كه‌ هه‌موو بواره‌كانى ته‌ندروستى بگریَته‌وه‌ كه‌ كارى نه‌شته‌رگه‌ریشى تیابكریَت به‌جۆرى گوندنشینه‌كان زۆر پیَویستیان به‌ نه‌خۆشخانه‌ دوره‌كان نه‌بیَت .
4- چاكردنى زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كان سه‌ر له‌نویَ دابه‌شكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر جوتیاره‌كاندا به‌ شیَوه‌ى ڕیَكه‌وتنى نویَ و بدریَته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئیَستا به‌كارى دیَنن .
5- دروستكردنى پڕۆژه‌ى كشتووكاڵى نویَ بۆ هه‌موو به‌روبومه‌كان هه‌تا بتوانین به‌شى ناوخۆى ووڵات و ده‌ره‌ویش به‌رهه‌م بهیَنین له‌ هیَنانى میوه‌ و سه‌وزه‌یه‌ى ده‌ره‌كى ڕزگارمان بیَت .
6- ناوچه‌كانى وه‌ك شاره‌زوور , بیتویَن , شارباژیَڕ , ده‌شتى هه‌ولیَر , بادینان ..... ناوچه‌ى به‌پیتى كشتووكاڵن ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌قڵیَكى زانستیانه‌ به‌ڕیَوه‌یانبه‌رین تواناى به‌رهه‌مهیَنانى زۆر یان ده‌بیَت و ده‌توانرێ به‌رهه‌مى باش و زۆریان هه‌بیَت , به‌جۆریَك بتوانین هه‌نارده‌یشمان هه‌بیَت وه‌ك ئه‌م شیَوه‌ى لاى خواره‌وه‌ :
ا_له‌شارباژیَڕدا ده‌توانین گرنگى ته‌واو بده‌ین به‌ربوومى باخدارى و ئه‌و داره‌ به‌ر دارانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ ئاو هه‌واى ناوچه‌كه‌دا ئه‌گونجیَن بڕویَنریَن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌توانین موتوربه‌ى داره‌ كیَویه‌كانى ناوچه‌كه‌ بكه‌ین به‌ به‌روو بومى به‌سوود .
ب_كردنه‌وه‌ى كارخانه‌ بۆ دروستكردنى مره‌باو شه‌ربه‌ت و ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه‌ ئه‌لكهولیه‌كانیش بۆ ناوه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ .
ج_ به‌رهه‌مى ئه‌و كارگانه‌ ئه‌توانرێ له‌ ناوه‌وه‌ ووڵات دا سوودى لیَوه‌بگرین و له‌ بازاڕى ناو خۆیش زیاتر بوو ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ بكریَت .
د_ئه‌مه‌یش ده‌بیَته‌ بواریَكى باش بۆ دۆزینه‌وه‌ى كار بۆ خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه‌ به‌كاركردنى هه‌ندیَكیان له‌ كیَڵگه‌كاندا و هه‌ندیَكى تریان له‌ كارخانه‌كاندا به‌مه‌ش لادیَیه‌كان پابه‌نده‌بن به‌ نیشته‌جیَبوون له‌ شیَونه‌كانى خۆیاندا له‌وانه‌یه‌ هه‌ندیَك له‌ ده‌رچوانى خه‌ڵكى شاریش له‌و كیَڵگه‌و كارخانانه‌دا كاربكه‌ن .
ه_ بره‌ودان به‌ بوارى ئاژه‌ڵدارى دروستكردنى له‌وڕگاكان به‌ شیَوه‌ى نوێ بۆ زیاتر به‌رهه‌م هیَنانى گۆشت و شیره‌مه‌نى .
و_ دامه‌زراندنى كارخانه‌ى به‌رهه‌م هیَنانى به‌روبومى شیره‌مه‌نى له‌ ئه‌نجامى گه‌شه‌كردنى ئه‌و كیَڵگانه‌ .
ز_بره‌ودان به‌ بوارى په‌له‌وه‌ر به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ بۆ به‌رهه‌م هیَنانى گۆشت و هیَلكه‌ .
ح_له‌ ناوچه‌كانى تریش بیَجگه‌ له‌ وانه‌ى له‌ سه‌ره‌وه‌ باسكراون ئه‌توانین له‌ شاره‌زوور و بیتویَن و شویَنه‌كانى تر دا پڕۆژه‌ى تریش ئه‌نجام بده‌ین وه‌ك :
ت_ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ زه‌ویه‌كانیان به‌ پیترن ئه‌ توانرێ به‌رهه‌مى زیاتریان لێ به‌رهه‌م بهیَنریَ له‌ دانه‌ویَڵه‌ و جۆره‌كانى ترى به‌روبوم .
ل_ جگه‌ له‌ دانه‌ویَڵه‌ له‌م ناوچانه‌دا (گوڵخانه‌) یان به‌یتى پلاستیكى كه‌ ئیَستا له‌ سه‌ره‌تاى گه‌شه‌كردندایه‌ ئه‌توانریَ كارى ته‌واو بكریَت بۆ په‌ره‌پیَدانى ئه‌م جۆره‌ پڕۆژانه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌ به‌رهه‌مه‌كانى (خه‌یارو ته‌ماته‌و كوله‌كه‌ و بیبه‌رو په‌تاته‌ ته‌نانه‌ت میوه‌یش) .
م_ دروستكردنى كارگه‌ى به‌رهه‌م هیَناى دۆشاوى ته‌ماته‌ كارگه‌ى دروستكردنى ماست و به‌روو بومى شیره‌مه‌نى .
ن_ چاكردنى ڕیَگاو بانه‌كان و دابینكردنى هۆى هاتوو چۆى گونجاو بۆ گواستنه‌وى هه‌موو به‌رووبومه‌كان بۆ ناوشاره‌كان .
س_سه‌پاندنى باج به‌سه‌ر به‌رهه‌مى ده‌ره‌كى تانه‌توانن پیَشبڕكیَى به‌رهه‌مه‌ ناوخۆیه‌كان بكه‌ن .
ع_ به‌م جۆره‌یش ئه‌توانین ئاسایشى خۆراك مسۆگه‌ر بكه‌ین و له‌ هه‌ڕشه‌ى ده‌ره‌كى ڕزگارمان بیَت .
به‌مشیَوه‌یه‌ ئه‌توانین گونده‌كان ئاوه‌دانبكه‌ینه‌وه‌ نه‌ك به‌داشكردنى پاره‌ به‌سه‌ریاندا .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە