بەبەلگەوە (نیچیرڤان بارزانی و دكتۆر بەرهەم) لە تیرۆرست خرابترن
Tuesday, 03/01/2012, 12:00
تیرۆرست ئەو كەسە ترسنۆكەیە كە دەستی بەخوێنی سەدان رۆلەی ئەم كوردستانە سوورە ، تیرۆرست ئەو كەسانەن كە لەلایەن دووژمنی میللەتی كورد راسپێردراون بۆ ئەوەی كاری تەقینەوە ئەنجام بدەن كۆمەلێك كەسی بێ تاوان بكوژن .
نێچیرڤان و بەرهەم زۆر زۆر لەو تیرۆرستانە خرابتریان بەسەر گەلی كورد هێناوە كە ئاسەواری بۆ ماوەی دەیان سالی تر دەمینیت .
ئاشكرایە كە لەماوەی فەرمانرەوایی كردنی ئەو دوو بەرێزە وەك سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەسنوورەكانی هەرێم بەرێژەیەكی زۆر خۆراك و كالاو دەرمانی بەسەر چوو هاتۆتە ناو هەرێمی كوردستان كە بەدەستی ئەنقەست ئەو كارانە كراون . بەلام رۆژێك لەرۆژان گوێمان لێ نەبوو كەسێك بەو تاوانە سزا بدرێت ، ئەوەش دەیان پرسیار درووست دەكات ......؟ كێن ئەوانەی كالای بەسەرچوو دێننە هەرێم ؟ كێن ئەوانەی لەبازگەكان داندراون ؟ ئەوانەی چاوپۆشیان لێ دەكەن؟ ئەوانەی هاوبەشن لەم كارەدا كێن و چ كارەن و لە چ پلەیەك دان ؟
لەم سالانەی دوایی بەرێژەیەكی زۆر بەرچاو تووشبوان بەنەخۆشی شێرپەنجە (سەرەتان ) روو لەزیاد بوونە و بەرپرسانی تەندرووستی هۆكارەكەی بۆ كالای بەسەرچوو دەگەرێننەوە و ئەوەش بەترسناك ناودەبەن . بێگومان مەترسی ئەو كالا بەسەر چوانە لەسەر رۆلەكانی داهاتووش دەبیت .
بۆیە دەپرسین كاتی ئەوە نەهاتووە كە هەموو ئەو بازرگان و بەرپرسانە بدرێنە دادگاو بە تووندترین شێوە سزا بدرین ، چونكە تیرۆرست چەند كەسێك دەكاتە ئامانج بلام كالای بەسەر چوو كۆی هاولاتیانی كردۆتە ئامانج .
كەواتە دەبێ سزای ئەكەسانە زۆر تووندتر بێت لەسزای تیرۆرستان و بەرێزان نێچیرڤان و بەرهەمیش بدرێنە دادگا چوونكە چاوپۆشیان لەو كارە مەترسیدارە كردووە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست