کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرۆى برایم ئەحمەد تا ئاشبەتاڵ بە یەکێتى نەکات دانانیشێت

Saturday, 01/02/2014, 12:00


ئەوەى بۆ هەموو هاوڵاتیەکى ئەم هەرێمە بەدبەختە ئاشکرا بووە ئەوەیە کە ئەم دەڤەرە وڵاتى فرە کوێخاییە .. وڵاتێکە بە پراکتیکى تاکو ئەم ساتە وەختە ئەوەى کاروبارەکانى بردووە بەرێوە و خۆى ناوناوە حوکمڕانى خۆماڵى .. زیاتر لەباندێکى مافیایى رێکخراو و تاقمێ جەردەى بێئابروو چووە نەک حکومەت .. ئەم هەرێمە بەدەیان ساڵە کۆیلەى دوو بنەماڵەیە کەبەردەوام لەهەوڵى ئەوەدا بوون کە هەموو شتێ بە سەروەرى رابردووى نەتەوەکەمان و دەستکەوتى ئاییندەوە ئیختیزال بکەن لە شەخسى سێ کەسدا کە ئەوانیش بارزانى باوک و کوڕ و تاڵەبانى بووە ، گەورەترین بەڵگەى حاشاهەڵنەگریش بۆ ئەم راستیە نەخۆشکەوتنى جەلال تاڵەبانى بوو ، لەهەموو مێژووى دێرین و نوێدا ئەوەى پاش نەخۆشکەوتنى تاڵەبانى روویدا .. رووینەداوە ، کەسێ لەیەک کاتدا سکرتێرى گشتى پارتێکى دەسەڵاتدار و لەهەمانکاتدا سەرۆک کۆماریش بێت چۆن دەبێ تەواوى پرۆسەى چارەسەرکردن و دۆخى تەندروستى بکرێتە ئۆپراسیۆنێکى موخابەراتى تەواو نهێنى و دیوارێکى کۆنکرێتى تۆکمە دروستبکرێت لەنێوان تاڵەبانى و جەماوەردا ، بەڵکە لەنێوان هەواڵى تاڵەبانى و بەرپرسە باڵاکانى یەکێتیشدا بە هەردوو جێگرەکەیەوە .
بێگومان ئەندازیارى تاک و تەنهاى ئەم مەهزەلەتە پیرژنەکەى دەباشان بووە ، هەموو سەکردایەتى ئەو پارتە بە مەکتەب سیاسیشەوە چاو شۆڕ و بێدەسەڵاتى دۆشداماو بوون و تاکە کەسێکیان بوێرى ئەوەیان نەبوو کە بەتەلمیحیشەوە بڵێن : ئەرێ دادە هێرۆ مەکرەمەت بفەرموو باسەردانێکى تاڵەبانى بکەین خۆ ئەو کەسێکى ئاسایى نیە و ئەگەر هاوسەرى تۆیە ئەوا سەرۆک و بەرپرسی ئێمەشە ، بەڵێ ئەمە کلتوورى ئیستاى پەروەردەکردنى کادرانى یەکێتى و بەناو پارتێکى سۆسیال دیموکراتە .. بەمجۆرە هێرۆ و باڵە دەستڕۆیشتووەکەى توانیویانە بەرامبەر بە تۆقاندن و ترسى ئیمتیازات بڕین بەرپرسەکانى ئەو پارتە بخەسێنن .
کۆسرەت کە بەپێى پەیڕەو پڕۆگرامى ناوخۆیى یەکێتى ئەبوو پاش نەخۆشکەوتنى تاڵەبانى کاروبارەکانى یەکێتى هەڵبسوڕانایە ، کەچى لەبەرامبەر غەترەسەتى هیرۆى برایمە ئەحمەددا چۆکى داداو لەتاران بە نێوەندگرى جنراڵ قاسم سولەیمانى لەبەرامبەر بەرزکردنەوەى کوڕەکەى بۆ مەکتەب سیاسى ئەم سووکایەتیەیى قبوڵفەرموو ، دکتۆر بەرهەمی پۆست پەرستیش بەرامبەر بڕێ لە دەسەڵاتەکانى تاڵەبانى کۆیلایەتى بۆ بنەماڵەى هیرۆ خان قبوڵفەرموو ، ئەوەى جێى قەشمەریش بوو دەرئەنجام پیرێژنەکەى دەباشان ئەم هەموو تەنازول و ریسواییەى کۆسرەت و بەرهەمى پێ کەم بوو هەربۆیە زوو لەو رێکەوتنە پەشیمان بۆوە .
لەوەتەى مەڵبەندى یەکى رێکخستنى (ى.ن.ک) مەڵبەندە ئەو بەڕەڵایى و لاوازى و شکستەى بەخۆوە نەبینیوە بەجۆرەى لەسەردەمى چوار ساڵى دەسەڵاتى کچەکەى بلەى ئەحە رەشدا بینى .. بەڵێ شکستى کە سەروبارى خەرجکردنى سەدان ملیۆن دینار و دۆلار و سیاسەتى تۆقاندن و نانبڕین جەماوەر لەهەژدە کورسى زیاترى پێ رەوانەبینى .. پاش ئەوەى پیرێژنەکەى دەباشان لەخاپوورکردنى مەڵبەندى یەک تەواو بوو ئەوکات خۆى یەکلاکردەوە بۆ خاپوورکردنى پاشماوەى هەرسهاتووى یەکێتی .. ئەوەتا ئەم پیرى ئاخر شەڕە نەقبوڵ دەکات کەسێ لەکۆیلەکانى خۆى لەپۆستەکەى دووربخرێتەوە بەتایبەتى پۆستە هەستیارەکانى دارایى و هەواڵگرى و سەربازى .. نەقبوڵدەکات کۆنگرە ببەسترێت ... نەقبوڵدەکات کەسێ چاوى بە تاڵەبانى بکەوێت بە(مردوویى یان زیندوویى) ، نە دەست لە تەکتولبازى هەڵدەگرێت .. نەحورمەت لەکەس دەگرێت .
کۆتایى راستەقینەى پانۆراماى مردارەوەبووى هیرۆى برایم ئەحمەد لەپاش هەڵبژاردنى ئاییندەوە دەستپێدەکات .. کاتێ یەکێتى لەرێگەى سندوقەکانى دەنگدانەوە لەخەونى غەفڵەتى خەیاڵ پڵاوى بردنەوە بەخەبەردێت .. ئەوکات هەموو ئەوانەى تاکو ئیستاش لەدەورى ئەم پارتە کۆبوونەتەوە بۆیان ئاشکرا ئەبێت کــــە پیرێژنە خڵەفاوەکەى دەباشان توشى کامە کارەساتى کوشندەى کردوون و چۆن ئاشبەتاڵى بە یەکێتى کردووە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە