سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت وەرنە بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى رانیە خەڵاتى رێزلێنان و پاداش دابەش بكەن !
Thursday, 05/04/2012, 12:00
بابەتێكم لە كوردستان پۆست داخوێندەوەكەنووسەرێك بەناوى(هێرش شاورى)نوسیوویەتى لەگەڵ رێزم بۆنووسەرەكە بەڵام نووسەرەكەچەند هەڵەێكى زمانەوانى و ئەتیكى نووسین ورۆژنامەنووسى و تەشهیرو ناوڕزاندن و تانەو بوختان و زمانى هەرەشە و هاندان ئاماژەى دیارو زەقى ناو نوسینەكەن بۆیە باش نى یە بەسەر نووسەرەكەداتێ پەر ببێت و خۆڵ بخاتە راى گشتى وداواكارى گشتى و یاساش ئاواژوو بكاتەوە بۆیە بەرێزكاك هێرەش دەربارەى ئەم تەزرەیەى داتباراندووە دەڵێم: (پوشكە لەكاناگیرێت)بەڵام كەمێك بۆت شەوكەن دەكەم بۆئەوەى بزانیت چیت لەخەرمانى نووسین دایە چیت دووریوەتەوە ؟بەرێزم لەرووى زمانەوانی و رێزمانى كوردى هەر لەمانشێتەكەوە توشى هەڵەبووى و بەهەڵەداچووى نوسیووتە (سەرۆك مەچوو.....) بەڵام ئایاناوى سەرۆك (ناوى تایبەتە یاگشتى یە یاخود دیارخەرە) یەكەم ووشەت هەڵەیەو وە ووشەى (مەچوو) كە كارى داخوازیە بۆكارێكە كەنەكرابێت دواى روودانى و چوونى بۆشوێنەكە ناكرێت ئەم دەستەواژەیە بوترێت هەڵەێكى ترى زمانى ستاندارەى كوردیە كەئەم بەرێزە باسى سیستەم دەكات لەسیستەمى نووسیندا هەرلەسەرتا بەهەڵەداچوو " وە دواى دەڵێت: وەرە تەندروستى رانیە بەڵام هەموو شوێنێكى رانیە بگەرێت ئەم شوێنە نى یە !! نازانم بەكام مەبەست واى كردووە ئەمەش هەڵەێك تر وە لەشوێنیكى ترى نووسنەكەى دا(مەچوو بووەتە مەچۆ) ئەمەش نیشانەى بوونى دووكەس یازیاترە لەبەشدارى نووسین كەشێوەزاریان جیایەوخەڵكى دووشوێنى جیان ئەمە تەنها هەڵەى زمانەوانى یەك دێرى ئەم بەرێزەبوون ، بۆیەبەرێزم لەزمانى كوردیداچ باسە!!زمان بشێلیت خەڵكیش بەهەمان شێوەدەشێلیت و باسى نەخوێندەوار دەكەیت بۆیە بەرێزم واباشترە نووسین و خوێندنەواریت بەهێز بكەى ئینجا دەست بەنووسین بكەى ،من كە ئەم بابەتەدەنووسم هیچ كەسێك لەوانەى تۆ باسیان دەكەى و ئێسكیان دەشكێنى ڕایاننەسپاردووم بۆئەم نووسینە بگرە لە ئەلیفەوە هەتاوەكو یا لەگەڵیان نیم وەكو (كارى سیاسى وبیرو راو بۆچونەكان) من ئازادم لەبیرو بۆچون و ئادیاوە بەڵام ئەپۆزسیۆن بوونیشم ماناى ئەوەنیە تاڵ و تفت و تاریكى و رووناكى و پاك و چەپەڵ تێكەڵ بكەم و رووناكى و دەست رەنگینى و دەستپاكى خەڵكى تر بەچاویلكەى رەش تەماشابكەم و چاكیان تاروماربكەم من جارێكى تر دەڵێم :كەكەسێكى سەربەدەسەڵات نەبووم ونیم بەڵام ئەم راستیە بۆكاكى نووسەروو راى گشتى و دادگاو سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت دەخەمەروو وەكو گەواهیدەرێك بۆ مێژووى ستەم لێكراوى هەنووكەى گەلەكەم بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى رانیە لەسەردەمى بەرێز (د .ئومێد) كەبەرێوەبەرى گشتى بوو كارى جوان بۆناوچەكەكراوە بەهەوڵى دڵسۆزان كەجێگاى دەستخۆشییە بۆهەموولاێكیان ،وەلەسەردەمى (د.محمد رسول)كە ئێستا بەرێوەبەرى گشتیە تەواوكەرى كارەكانى پێشووترەو ستافێكى كارەو دڵسۆز لەگەڵیدا لەكاردان و یەكێك لەكارەجوانەكانى هاتنى زوو بۆدەوام و خێراكردنى كارى ئیداریە كەڵەكەنەبوونى كارى ئیداریە ئەمە لەلاێك چاودێرى كردنى بنكەو مەڵبەندو نەخۆشخانەكانە بەهەدەرنەدانى سەرمایەى تەندروستى و تۆكمەكردن گێرانەوەى بەهاى تەندروستیە بۆناوچەكە بەشوێكى نوێگەرى و میانرەوانەو هێمنانە دوور لەخۆ هەڵكێشان (كەسێكى دژە گەنەدەڵە)،وەكەباسى بەشى پلاندانان و یاساى ناوبەرێوەبەرایەتى گشتى دەكەى بەش بەحاڵى خۆم گەواهى دەدەم كە كەسى بەشى پلاندانان ئەوائیلى ساڵانى هەشتاكان بوو زیرەكیەى بێئەندازەیە وەلە ناو نەخۆشخانەى رانیەش بەرپرسى چەند یەكەێك بووە زۆر بەسەركەوتووىو رووسوورى بەجێى هێشتوون و هەموودكتۆرەكانیش دڵسۆزى و شەونخونى و دەست رەنگینى ئەم كارمەندە زۆربەرز رادەگرن و بۆیە لەهەڵبژاردنى سەندیكانیش هەرلیستەپێشبڕكێیان بووبۆ راكێشانى ناوبراو بۆلیستى خۆیان بەلیستى (كاك هێرەشیشەوە)بەڵام نەچوو, بۆیە بوونى ئەو لەناو هەرلیستێك نیوەى دەنگى لیستەكە لەناوچەكە هى ئەون بەتەنیا, دیارە كاك هێرەش ئیرەى پێدەبات هیوادارم ئیرەى(جەنگیز خان) نەبێت وەلە چەندرۆژى رابردوش چەند لایەنێكى سیاسى تەكلیفیان كرد بۆئەوەى بیكەنە كاندید(لەئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى) بۆ لیستەكەیان لەبازنەى سلێمانى لەسەر ناوچەى رانیەو دەوروبەرى بەلیستى كاك هێرەشیشەوەبەڵام نەچوودیارە ئەمەیە وایكردووەكێرڤى توڕەى بیكوڵێنت و شێلانەكەى گشتگیربكات بەرێز كاك هێرەش گیان بۆستى ئەم بەرێزەو هاوشێوەكانى پۆستى(تەكلیفین نەوەكو تەشریفى) ،وەنەشمان دیوەكەسێك لوێدا كارى بریتى بێت بۆ كارى بەزۆر بە(حیجاب پۆشین) خۆ ئەوان زۆربەیان عەلمانین چۆن روت هات ئەوەبڵیت دەپرسم ئایا بەقسەى خۆشت باوەڕدەكەى؟ یاخود باسى كۆلیجى یاساى ئێواران دەكەى كەلەوێداهەن بەرێزم خۆت و لایەنى سیاسەكەى تۆدڵت پێیان خۆشەو وەهەروەها هاندەرەكەشت بۆئەم نووسینە هەرلەكۆلیجى ئێواران بووە كە قبوڵ خاس بووە رەخنەلەخۆت بگرە ئەوكات لەخەڵكى و بەشێك بوون ئێوەمانان بۆكردنەوەى ئەم جۆرە كۆلیجانە !! كورد دەڵێت: (عوزت لە قەباحەتت خرابترە) بە سیستەم بوون واناكرێت ، بەمەدەلێیت :چى بەرێزم؟دەبوایەنوسەر دەست خۆشى لەم ستافەبكردایەو رێزلێنانى تەنها بەنووسینش بوایە باشتربوو , نەوەكو فەرمانى لەفەلاقەدان و هەڵواسین و تانە و تەشهیرو...هتد ,تەماشابكە دەڵێت: سەرۆك وەرە رانیە وەكو سیفەتى دادوەر بەڵام لەبەشێكى ترى پەراگرافەكەدەلێیت: بە (سەرۆك تۆچۆن میللەت چاواشەدەكەیت ،ئەوانیش تۆچاواشەدەكەن)بەرێزم تۆ شتەكانت لێتێكەڵ بووە چۆن كەسێكى چاواشەكار دەكەى(بەدادوەر) و بانگێشتى دەكەى تەنهابۆراكێشانى سەرنجى خوێنەرە وەكو فێڵ كردن (تۆفێڵ لەخوێنەر بكەى ئەى فێڵكردن لەراى گشتى هەر مەپرسە چۆن كردووتە؟) بەڵام نازانى ئەتیكى نووسین وانابێت من پارێزەرى سەرۆك نیم بابەخۆى لەتەشهیرو تانەكەى بكۆلێتەوە بادادگاى هەرێم وەكو سیستەمى كاك هێرەش پێى باشە بایەكلاى بكاتەوە ئێمە قسەلەوەوە ناكەین ،وەباسى ئەدهەبارزانى دەكات بەكورد كوژى ئەویش بابۆخۆى لەتەشهیرى و تانەكە بكۆلێتەوە ئەگەر وانیە لەدادگا لەگەڵ كاكى نوسەر بۆیەكترى روون بكەنەوە،خۆئەگەروایە كاك هێرش بۆچى لەدادگاى تاوانەكان سكاڵا ناكەى !!ئەگەر وایە تۆلەگەڵى بووى چۆنت زانى بیخە روو ئەگەر تەشهیر نیە!!كاك هێرەش ئەم ستافەى تۆ بە حیزبیان دەزانى هەرگیز حیزبى نەبوون و لەگەڵ دەسەڵاتداهاورانەبوون بەڵكو و ئیدارى بوون , بەرێزم زۆر جار ئەوان گلیەى دەسەڵاتیان لەسەربووە لەسەر ئەم كارە بەڵام تۆ هەواى فۆڕمى ئەندامى حیزبیت بۆپڕكردنەوە !! دیارە مەبەستت حیزبیى خۆتە یان كوتلەى خۆتە لەمەشیاندالەگەڵت نین ئەگەر ئەوان حیزبیانە نەبن پێت باش نیە!!كاك هێرەش گیانەكەم تەماشاى زمان و شێوەزارت بكە چیت نووسیووە (كادیرى بۆگەنى نەخوێندەوار) بەرێزم كادیرو نەخوێندەوارى پێچەوانەى یەكترن هەستت پێیان نەكردووە وە ووشەى (بۆگەن) دوورە لەئەتیكى نووسین و كلتورى كوردیەوە بۆیە جەنابت بەمەوە دیارە كەسێكى نووسەرى زانستى نیت بەڵكو بەخیلى و ئیرە تەواوت پێوە دیارە،دواى باسى كەسێكى (نوشتەچى)دەكەى نەمانزانیوە كەس نووشتەبكات دیارە خەونت دیوە لێت بوەتەواقیع لەسەر ئەمەیان بابەرێوەبەرایەتى خۆى سكاڵاى یاساى بكات !!كاك هێرەش بەرێوەبەرایەتى بە(جاسوس,وماستاوچى و ,درۆ, ئابرووبەر..) تاوان باریان دەكەیت ئەگەر وایەبچۆ دادگا شەكوابكە خۆئەگەروانیە ئەم رستانە لەكام(ژینگە) فێربووى و لەكام(ئەدەبیات) لەبەرت كردوون و لەكام (رێكخستن) بۆت رستراون بەرێزم بۆیە ئەمانە بێنەزاكەتى مرڤن ئازیزم ، بۆیە پێویستە دادوەرو داواكارى گشتى لەسەر ئەم تەشهیرو تانە و بوختان و داواى ناوبراو بكەن بۆیەكلاى كردنەوەى ئەم بابەنە .یان باسى حیجاب و سەلەفى وشتى تر دەكەى بەرێزم تۆكەس ناپارێزى مەبەستت دیارە پێت باشە (د محمد ى بەرێوەبەرى گشتى و ستافەكەى) چاودێرى دەوام و نەخۆشخانە و مەڵبەندەكان نەكەون و وەپارەو سەرماى گشتى هەلوشن وتۆش لەگەڵیان بیت بەلایەنى كەم یاخود جەنابت ئیمتیازاتت لێسەنراوەتەوە لەبەر گەندەڵى بۆیە هەناسەت سواربووە , ووشەى نان(بڕین و لادران) ئەمە لەهێزى سەربازیدا هەبوو بەڵام جەنابى ئەم ووشەیەى هێنایە ناو تەندروستى بۆیە تەئكیدم زوو چەك لەشان بووە بەخۆى یاخزمێكى و ماستاوى بۆ مستەشارێك كردووە ئێستاش نزیكە لەچەكدارەكان ,هەرچەندە نەدەبوومن وەڵامى بدەمە بۆیە هاتمە گۆ چونكە تەواوى بەرێوەبەرایەتى تەندروستى رانیەو سیستەمى تەندروستى لەناوچەكەشهیركرا ئەمەو كاك هێرەش و داواكارى گشتى بۆیەكلاى كردنەوەى تەشهیرنامە و جنێونامە و بوختان نامەكەو ناوڕزاندن بۆیەبەرێزم خۆت چاك بكە ئەوجار خەڵكى تر باشبكە و ئیرەى بەلێهاتووى خەڵى مەبە,دار ئەگەر لاربوو سێبەریشى لارە بۆیە تەنها یەك داوام لەبەرێزت هەیە خۆت راستبكەوە تاوەكو سێبەرت جوان بێت .نووسینى: ڕێبوار محمد ئەمین بیتوێنى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست