مسعود بارزانی خاوەنی قسەی خۆی نیە
Monday, 01/07/2013, 12:00
سێ مانگ لە مەو پیێش مسعود بارزانی سەرۆکی هەریێم ! ببورن سەرۆکی تەنها پارتی لە میدیاکان پەیامیێکی بڵاو کردەوەو ووتی " من بۆ پۆست و پلە و پایە ناوبانگی خۆم و خەباتی بنەماڵەی بارزانی لەکەدار ناکەم !!!
دیسان ووتی من نە داوای دریێژ کردنەوەی سەرۆکایەتی هەریێم کردوەو نە داوای هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەریێم کردوە ....
لەوەتەی بە ناو سەرۆکی هەریێمە دەیان بڕیاری دەرکردوە و هیچ کاری پیێ ناکات هەموو بۆ فریودانی خەڵکی کوردستانە...
لە دوای کارەساتی حەڤدە ی شوبات دیسان ووتی " تاوانباران دەبیێت سزا بدریێن !
کوا سزادانی تەقەکەرانی لقی پارتی لە سلیێمانی و چەمچەماڵ و کەلار کە فەرموت دەبیت بدرینە دادگا ؟
دیسان بۆ کارە تیرۆرستیەکەی دەسەڵاتی پارتی لە بادینان وتی " گەر ئیسپات ببێت پارتی بارەگاکانی یەکگرتوی ئیسلامی سوتاندوە خۆم بە
دەستی خۆم بارەگای پارتی دەسوتێنم دیارە داهێنەرن لە سوتاندن و تیرۆر کردنی نەیارەکانتان ! کوا بەڵێنەکانت ؟ بە پێی بەلگە و
دیکۆمێنتەکان زیاتر لە چل ئەندام و پۆلیس و زێیرەڤانی ناویان بڵاو کرایەوە کە دەستی هەبوە لەو کارە تیرۆریستیەی سەر بارەگاکانی یەکگرتوو لە بادینان .
ئایە چۆن
سەرۆکێکیت کە نەتوانی کار بە قسەکانی خۆت بکەیت ؟
بۆ هەموو لایەک دەرکەوت کە کورسی خۆشەویستی و خاوەن ووتەی خۆت نیت ؟
دەزانی لە بیستی ئەیلولی دووهەزارو سیانزە دوا رۆژی وولایەتە دادپەروەریەکەی تۆیە کە ئەوەندە سیستەمەکەت بە دادپەروەری چەسپاندوە گورگ و مەرڕ پێکەوە ئاو دەخۆنەوە لە سایەیی سیستەمە پاکەکەی سەررۆکایەکەت کە کەس زوڵمی لێی ناکرێیت چونکە هەموو داهاتی ووڵات بە
دادپەروەری دابەشی تاکەکانی کۆمەڵگا دەکەیت
هەمیشە دەرگای کۆشکەکەت کراوەیە بۆ بینینی دایکانی جەرگ سوتاو بێیوەژنانی هەژار و بێدەرەتانانی ووڵاتەکەت !! کەچی ئەمرۆش بە بریارێکی عادیلانەی خۆت و هاوبیرانت بۆ دوو ساڵی تر تەمەنی وولایەتە جوانەکەت درێژ کرایەو ە کە هەر وەک سیستەمە دیموکراسیەکەی پەرلەمانی سوید دەچوووووووو چونکە جەماوەر بە
هەڵە بۆ چوار ساڵ دەنگیان دابوو بە جەنابت دەبوو شەش ساڵ بوایە نەک چوار سال ؟؟
باش دڵنیای خەڵکی کوردستان پێت ناڵێن ارحل ارحل چونکە بیست سالە عمری کوری عەبدلعەزیز ئاسا کەس لە سایەیی ئیمارەتەکەتەوە زولمی لێ ناکریت .دلنیابە گەر تەزیورو ساختە کاری دەنگ کرین چاوسورکردنەوە نەبیت هەرگیز کۆشکی سەرۆکایەتی بە خۆت نابینیت!
نەک وەک محمەد مورسی کە بە هەڵبژرادنێکی پاک و ئازاد دەسەڵاتی گرتە دەست وا دوای یەک ساڵ بە فیتی ئسرائل و ئیمارات و پاشماوەی موبارەک و بەڵتەجی و قیبتیەکان داوای لابردنی دەکەن کە یەکەم بریاریش دەری کرد موچەکەی کردە هەزارو نۆسەد دۆلار بەڵام موچە خەیاڵیەکەی تۆ بەشی چەندین هەزار ماڵە بێوژنی کوردستان دەکات .
لە کۆتایدا ووتەکەی زانای گەورەی کورد شێخ سەعیدی نەورەسی دەڵێمەوە کە
دەفەرمێت بژی جەهەنم بۆ زاڵمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست