به‌یاننامه له‌باره‌ی بریاری دادگای قانوونی ئه‌ساسیی توركیه‌وه
Tuesday, 15/12/2009, 12:00
رۆژی 20ی سه‌رماوه‌ز دادگای قانوونی ئه‌ساسیی توركیه له بریاریك دا، پارتی دێموكراتی گه‌ل(DTP) ی داخست‌و،
تێكۆشانی سیاسیی بۆ ماوه‌ی دوو تا پێنچ ساڵ له كۆمه‌ڵیك ئه‌ندامی ناسراوی ئه‌م پارته قه‌ده‌غه كرد.
داخستنی(DTP) له كاتێك دایه كه ئه‌م حیزبه نوێنه‌رایه‌تیی به میلیون ده‌نگده‌ری كورد له‌م وڵاته دا ده‌كا‌و، نزیكه‌ی 20كورسیی له پارڵمانی توركیه دا به ده‌سته.
له هه‌ڵومه‌رجێك دا كه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیه، پرۆژه‌ی كرانه‌وه به رووی كوردی دا هێناوته گۆرێ‌و زۆرایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی پارڵمان په‌سه‌ندیان كردووه‌و، ئه‌م هه‌نگاوه له‌گه‌ڵ پێشوازیی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و هێزه دێموكراته‌كان له ئاست توركیه‌و ناوچه‌و جیهان دا به‌ره‌و رووبووه، دروست ئه‌وه بوو دادگای قانوونی ئه‌ساسی به‌سه‌رنجدان به ره‌وتی رووله چاره‌سه‌ری پرسی كورد‌و وه‌ك رێزگرتن له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی به‌رینی حیزبێك كه ده‌یه‌وێ پرسی كورد به رێگای دێموكراتیك‌و هێمنانه دا بباته پێش خۆی له دانی ئه‌م بریاره كه له راستی دا بریارێكی سیاسی یه، پاراستبا. گومانی تێدا نیه ئه‌م بریاره هیچ خزمه‌تێكی چاره‌سه‌ری هێمنانه‌و دێموكراتیكی پرسی كورد له توركیه دا ناكا‌و زیان به پرۆسه دێموكراتیكه‌كان‌و ئه‌و به‌ستێن‌و كه‌ش‌و هه‌وایه ده‌گه‌یه‌نێ كه به‌دوای پرۆژه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی ئوردۆغان دا، پێك هاتوه.
حیزبی دێموكراتی كوردستان وێرای به‌داخبوون‌و ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی له‌م بریاره‌ی دادگای قانوونی ئه‌ساسیی توركیه، داواكار‌و چاوه‌روانه ده‌وڵه‌تی ئێستای توركیه، پارتی داد‌وگه‌شه‌پێدان‌و سه‌رجه‌م هێز‌و لایه‌ن‌و كه‌سایه‌تییه به‌رپرس‌و دێموكراته‌كانی توركیه، دژی ئه‌م بڕیاره بوه‌ستنه‌وه‌و، رێگه‌نه‌ده‌ن به‌م جۆره به‌ربه‌ست‌و كۆسپ داتاشینانه، ره‌وتی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌م وڵاته به‌رێگای دیالۆگ‌و دێموكراتیك دا، بوه‌ستێ یا له‌بار ببرێ.
ئێمه دڵنیاین كه خه‌باتی گه‌لی كورد له توركیه بۆ گه‌یشتنی به مافه‌ره‌واكانی سه‌ره‌رای ئه‌م جۆره كۆسپ‌و گرفتانه، شێلگیرانه‌ترله پێشوو درێژه‌ی ده‌بێ. هیواشمان ئه‌ویه سه‌رۆكایه‌تی، تێكوشه‌ران‌و ئه‌ندامانی(DTP)و سه‌رجه‌م هێز‌و لایه‌نه دێموكرات‌و به‌رپرسه‌كان به هه‌ست كردن به به‌رپرسایه‌تی‌و، كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ت‌و ده‌ره‌تانه‌كانی دیكه، له‌سه‌ر بردنه‌پێشی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه‌و دێموكراتیكی پرسی كورد به‌رده‌وام بن‌و، له‌م تاقیكردنه‌وه مێژوویی یه دا، به‌سه‌ر كۆسپه‌كان دا سه‌ركه‌وتوو بن.
حیزبی دێموكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
22ی سه‌رماوه‌زی 1388
13/12/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست