کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەرلەمانتار ئارام قادر ـ سەرۆكى لیستى كۆمەڵى ئیسلامى: "سبەینێ كۆبوونەوەى پەرلەمان لەسەر تۆپبارانەكانى ئێران ساز دەكرێت."

Monday, 07/06/2010, 12:00


ماوەى چەند ڕۆژێكە تۆپبارانى ناوچە سنوورییەكان لە لایەن هێزەكانى كۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە دەستى پێكردووەو وا بڕیارە پەرلەمانى كوردستان سەبارەت بەم بابەتە كۆبوونەوەیەك ساز بكاتو بڕیارى پێویست دەربكات.
لەو بارەیەوە پەرلەمانتار ئارام قادر ـ سەرۆكى لیستى كۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى كوردستان ئاشكرایكرد "سبەینێ كاتژمێرى 12 ى نیوەڕۆ پەرلەمانى كوردستان كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە تۆپبارانكردنى ناوچە سنوورییەكانى هەرێمى كوردستان لە لایەن كۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە ساز دەكات."
شیاوى باسە كە لە تۆپبارانەكانى چەند ڕۆژى ڕابردوودا دانیشتوانى چەندین گوند ئاوارە بوونو كیژێكى تەمەن 14 ساڵانیش بە هۆى ئەو تۆپبارانەوە گیانى لە دەستداوە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە