له‌م تاوانبارانه‌ خۆش نه‌بن

Friday, 22/04/2011, 12:00


به‌ڕێزان پێشه‌کی ده‌مه‌وێت بڵێم من ته‌نها له‌به‌ر بژێوی ژیان له‌م ده‌زگایه‌دا ده‌که‌م هه‌ر کاتێک کاتی ده‌وام دێت ده‌ڵێی بۆ گوانتانامۆم ده‌به‌ن ئه‌وه‌نده‌دڵ ته‌نگم، چونکه‌کاتێک دێیته ‌ئه‌م ده‌زگایانه‌وه ‌ئه‌وه‌نده ‌ئینسانی سه‌ر شۆڕ و ماستاو چی تیایه ‌بێز له‌خۆت و له‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌که‌یته‌وه‌ که‌ کاری تێدا ده‌که‌ن. ‌به‌ڕای من ئه‌وانه‌ی به‌ر ده‌رکی سه‌رایان داگیر کرد هیچ جیاوازییه‌کیان نیه ‌له‌گه‌ڵ ده‌هۆڵ ژه‌نه‌کانی ڕاگه‌یاندن، چ جیاوازیه‌ک هه‌یه‌ ڕوتبه‌ت به‌سه‌ر شانه‌وه‌ بێت و ته‌قه ‌له‌ خه‌ڵک بکه‌یت یان مایکت به‌ده‌سته‌وه ‌بێت و وه‌ک سه‌گ به‌گه‌نجی وڵاته‌که‌ت بوه‌ڕیت جیاوازی چیه ‌له ‌نێوان عه‌مید که‌مال و به‌هێز حوسێندا؟ جیاوازی چیه ‌له‌نێوان مه‌حمود سه‌نگاوی و جه‌مال عه‌بدووڵا ؟.. جیاوازی چیه‌له‌نێوان شێخ جه‌عه‌فره‌ێکی نه‌خوێنه‌وار و ستران عه‌بدوڵایه‌کدا؟ جیاوازی چیه ‌له‌ نێوان دژه‌تیرۆر و زانا و پشتیوان و فێنک و گۆرانی کوردسات، که‌ شه‌و وڕۆژ درۆ و ئیعلامه‌ چه‌واشه‌کاریه‌کانیان ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێن نایڵێنه‌وه ‌ئیهانه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ی زانکۆ ده‌که‌ن ئیهانه‌ی ئه‌و هه‌موو نووسه‌رانه‌ ده‌که‌ن ؟
ئێستا ئیمتیاز بووه‌ته‌ جنێو ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت به‌شێک له‌و کێکی ده‌سه‌ڵاته ‌بچریت قه‌ڵه‌می سه‌وزی به‌ڕێو به‌رێتی بگریت به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌سریه‌ت هه‌بێت سه‌یاره‌ت بۆ بکڕن حیمایه‌ت بۆ دابنێن به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ی زانکۆ بخورێت که ‌له‌به‌ر ده‌ستتدایه ‌ده‌بێت وه‌ک لاوه‌ند نه‌وزاد ماوه‌یه‌ک به‌ڕاست و چه‌پدا جنێو بده‌یت تۆمه‌ت ببه‌خشیته‌وه‌.
ئه‌م ئه‌زمه‌یه ‌تێده‌په‌ڕێت کۆتایی دێت، به‌ڵام هه‌ر گیز گه‌نجی ئه‌م شاره‌و مێژوو له‌ جاش قه‌ڵه‌مه‌کانی سلێمانی خۆش نابێت چونکه ‌ئه‌مانه ‌به‌قه‌د تفه‌نگ به‌ده‌سته‌کان تاوانبارن هه‌ر یه‌ک له ‌(جمال عبدوڵا، ستران عه‌بدوڵا،  فێنک، زانا، گۆران ئاغاجانی کوردسات، به‌هێز حوسێن، لاوه‌ند نه‌وزاد، ئازاد تۆفیق و عه‌بدولوه‌هابی کوردستان تیڤی) به‌قه‌د مولازم موحسین و مه‌حمود سه‌نگاوی تاوانبارن، هه‌رگیز نه‌ مێژوو، نه‌ گه‌نجانی ئه‌م شاره‌لێتان خۆش نابێت زۆر دڵنیابن ئێوه‌ که ‌پشتگیریی ئه‌و که‌سانه ‌ده‌که‌ن که‌ عه‌ره‌بیان بۆ ئه‌م شاره‌هێناوه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە