حكومەت و دوازدەی هەشت
Wednesday, 11/08/2010, 12:00
رێكەوتی 12/8/1998 بە پێى راسپاردەكانی كۆنگرەی یەكەمی وەزیرەكانی گەنجان كە دەوڵەتی یورتگال بە هاوكاری نەتەوە یەكگرتوەكان بە ئاراستەى هاندانی گەنجان بەرەو بەرنامەی كاری جیهانی و كۆمەڵیك دەشتپیشخەری كە بە سودو قلزانجی گەنجان كە دە(10) لایەنی ئەولەوی لە خۆ گرتبو لەوانە (خوێندن ، كار ، تەندروستی ، بەشداری لە ژیانی گشتیدا ،بەرنگاربوونەوەى خراپ بەكار هینانی خوراك، هەروەها هەژاریى و ئالودە بوون) .نەتەوە یەكگرتوەكان لە 17/دیسەمبەری ساڵی 1999 بریاری دا كە 12/8/ هەموو ساڵیك رۆژی جیهانی لاوان بیت.
هەر لەو ساڵەوە حكومەتەكان وەزارەتەكانی گەنجان ،رێكخراوەكانی كومەڵگەی مەدەنی ،ساڵانە بە میكانیزمی جیاواز ،بە گوتاری جیاواز ،بە كاری جیاواز گەنجان و لاوان ئاراستەی گەشەو پێشكەوتن و كرانەوە بەرووی دنیای دەرەوە دەكەن،وەكو چون سالێ پار لە وڵاتی مەغریب دروشمی (گرنگی بەشداری كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی بۆ گەنجان لە پێشكەوتنی گەشەی كۆمەلگادایە .)یادی رۆژی جیهانی گەنجان كرایەوە ،هەروەها وتاری بەریز سەروكی نەتەوە یەكگرتوەكان بە بۆنەی رۆژی جیهانی گەنجانەوە لە ژێر ناوی (گەنجان و گورانكاری كەش و هەوا) كە بەرونی دەلێت ((كات ژمێری كار لێى دا ،گەنجانیش دەتوانن هاوكاری روبەروبونەوەى ئەو دیاردەیە بن،چونكە ئەوان لێهاتون لە داهێنانی نەریتی نوێ و تەكنەلۆژیای نوێ.
حكومەتی هەریمی كوردستان و گەنجان
ئەوى جێى سەرنجە حكومەتی هەرێمی خۆمان لایەنی پەیوەندی دار بە پرسی گەنجان لە حكومەتدا تا ئیستا گوتارو ئالیەتیكی رونیان نیە بەرامبەر ئەو پرسە لە هیچ رویەكەوە ،لەگەل ئەوەی حكومەت ئەوە باش دەزانی كە كۆمەڵگەی كوردی لە هەریمی كوردستان بە كەركوكیشمانەوە كومەڵگەیەكی گەنجە (بە پێى راپرسی ریكخراوی تونا سازی لاوان كە لە 62% گەنجن) كەواتە حكومەت بە پەرۆشەوە دەبێ سود لە گەنجان و روح و ورەی بەرزیان كە ئومیدی جۆرەها وزەی لی ئەكرێ ،لە هەموی گرنگتر پاكی و دلسۆزی .
رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی
ئەوەی كە حكومەت دركی پێنەكردوە ئەبو رێكخراوەكان بی دركینن ،رۆڵی رێكخراوەكان لە هاوكاری حكومەتێكی ئاوادا زور كلریگەرە ،من كەم تەرخەمی رێكخراوەكان لەوەدا دەبینم رێكخراوێكی گەنجانەی سەربەخو كە بە ئاراستەى كوتاری جیهانی گەنجان كار بكات بوونی نیە ئەم فەراغەش پێویستی بە رێكخراوێكی هەڵكەوتوی گەنجانەی خاوەن كارامەییو لێهاتوویى هەیە بە پێی ستاندارتە جیهانیەكان كە پشتیوانی لە توانای گەنجان بكات.
هیوادارم حكومەتی هەریمی كوردستان بە زوترین كات بیر لە میكانیزم و ریگایەكی جیاواز بكاتەوە بۆ پشتیوانیو دەرخستنی تواناكانی گەنجان.هەروەها ریكخراوەكان رۆڵی خۆیان بگێرن لە گەیاندنی پەیامەكانی گەنجان و دۆزینەوەى هەلی كارو خوێندن و هۆشیاری گەنجاندا.
ئەوەی ماوە بیلێم لەم رۆژەدا، دەوا كردن لە گەنجان كە بەردەوام بن لە وەگەر خستنی تواناو بیرو بۆچوونینان هەم بۆ یارمەتی خودی خۆیان و هەم بو خزمەتی نیشتیمانەكەی خۆمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست