کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من و مردوو شۆر

Saturday, 20/09/2014, 12:00



وەرە قوربان دەستی من و
دامێنی وەفای تۆ
گەر مردم هەر بە بۆن و خۆڵی
ئێسک وپروسکی
شەهیدانی
ئەنفال و
کیمایاباران
یان بەخوێنی گەش و ئاڵی
شەهیدی شەڕی
نێو سەنگەری دژ بەدوژمن
بشۆ
کە وا ماوەیەکە .. کەسان ونەوەی
ئەم خاکە تانها
بۆگەنی لاشەی
گەندەڵکاران
تاوان باران
کاسی کردوون
هەم لەسەر ئەرز
هەم لەبنی
هەم لەئاسمان..
دەخیلتم....!
یاخود جەستەم بدە
بەدەم ئاوا
ماسی بیخوات باشترە
نەوەک ببمە
هاوسێی لاشەی پیسیان
یان بمسووتێنە
تۆزەکەم بدە بەدەم باوە
گەردم نەمێنی.. نەبا
بەهەناسەی ساردم بژی
لە خۆم... نەگببەت ترێ
دەزانم .. هەموو رۆژێ
بەتف سواغ ئەدرێ
سەرو سیما و ڕخساری وان
هەتا ئەگات
بەقەبر و گۆڕەکانیان
کەمن لەنزیک کوررەبم
پڕیشکم بەردەکەوی بێگومان
وەرە مردوو شۆر وەرە
هیچ مەترسێ
پارە پارەکە جەستەم
هەر لەسەر تاقەدەم
هەر پارچەی لەکونێ
لە لوتکەی شاخ ، بنی دەریا
حەشار بنێ
چون دڵنیام لەو دونیاش
جێیەک هەبێ !
ئەمسالی ئەوانەی تێ بچێ
تاکەسێ نەتوانێ
وورد و خاشم جارێکی تر
بەیەکەوە بنێ
حەشریشم ناوێ هەرگیز
لەگەڵ ئەوان بکرێ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە