کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنفال

Monday, 14/04/2014, 12:00



وا بوو بە چەندەها ساڵ
بەڵام لەلای ئێمە هەر دوێنێ بوو
بەجارێك و بێڕەحمانە
گەلێکیان کردە ئەنفال
ئەگەر ئاسمان و هەورەکان
پێویستیان بوو باران ببارێنن
ئەبێ لە فرمێسکی چاوی
دایک و باوک
براو خوشک
ژن و مێرد ، خزم و دۆستی
ئەوان
کۆی کەنەوە
هەرگیز پێویست بەدەریاو بەحر ناکات
زەوی ووشکی هەموو دونیا
گەر بیەوێت جارێکی تر
باخی ژینی ئاوبداتەوە
داوای فرمێسکی ئەوان بکات
دڵنیابێت لافاو ئەیبات
با شاخی حەساڕۆست و ئارارات
لوتکەی هیمالایە
سەر هەڵبڕن ڕووەو ئاسمان
لەسەرو خۆیانەوە
لووتکەیەکی نوێ ئەبینن
لوتکە شاخی ئێسک وپروسکی
شەهیدانی کوردی ئەنفال

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە