کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


8ی ئادار

Saturday, 08/03/2014, 12:00




پێش سەدە و نیوێک

هەزارەها ئافرەت

ڕژانە سەر شەقامەکان

بۆ داخوازی وبەرگری

لە مافەکانیان

دەریان بڕی دەنگی ناڕەزایی

بەسە ئیتر

ئێمەیش هەین !

چەندین ساڵە بەند وکۆیلەی

دەستی ئێوەیین



دەبێت حکومەت لەمەودوا

حەقمان باتێ

گوێ بۆ ڕاو داخوازیەکانمان بگرێ

ڕێگە نەدرێت چیدی

یاری بەچارەنووسمان بکرێ

هەرچەند پۆلیس

بەزەبری هێز ئەم خۆپیشاندانەی وەستان

بەڵام نەیان توانی

دنگی دلێر و

دەستی گوڵ و

دەستی نان

ببڕن

هەتا مافی خۆیان

لەم ڕۆژەدا

وەک ناسنامەی ژنان

بە جیهان ناسان



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە