گەدایەک
Wednesday, 23/07/2014, 12:00
گرەوی لەشەیتان بردەوە
خەڵکی هەموو بەهاندان
ڕژانە سەرجادەکان
تا تەختی پاشایەتی
وەرگرت ،، دوای ماوەیەک
لەخۆی گۆڕا
دڵی میللەتی هەموو شکان
بەڵێنی ساختەی پێدان
بزەی لەسەر لێوانیان تۆران
ووشک و تەڕی بەیەکەوە سوتان
کاتێ خەڵک وویستیان
ناڕەزایی نیشان بدەن
شمشێری
گرتە بەدەستەوە
لەسەر کورەی مەنجەنیقی ئاگری
جەهەنەم
بەقاقاوە ڕاوەستا
شەیتان لەپێشەوەو
خەڵکیشی یەک یەک
دوو دوو
بێ ڕەحمانە
ئەهاویشتە کورەی دۆزەخەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست