لە ئەزمەی بێ پیاوی دا!
Tuesday, 28/01/2014, 12:00
ڕەنگە تایتلی باسەکە بەلای کەسانیکەوە سەرنجیان بۆ لای گەلێک شت ڕابکێشێت .. لەوانە ووڵات پیاوی تیانەمابێت و بەتەنها ئافرەت (لەگەڵ ڕێزم بۆ نیوەی کۆمەڵ و هەمیشە من ئافرەت لەزۆر حاڵەتدا لەگەلێک پیاو بە سوودمەندتروو دڵسۆزتر و خاوەن هەڵوێست تر دەبینم)، لەشارو ووڵاتدابێت.. هەندێکیش بریسکەی سمێڵێان دێت کەسەیری خۆیان ئەکەن هێشتا پیاون سمێڵەکانی لێ بائەدەن و ئەڵێن فرسەتە!
ئەوەی کە من مەبەستمە ڕەمزەکان نی یە وەک پیاو و ئافرەت بەڵکو بوونی ڕاستەقینەی بوونیی کەسایەتیەکانە!
کاتێک کەسایەتی گونجاو لەشوێنی گونجاودا بوون و وجودی نەما, ئیتر یەکسەر ئەڵێین شار پیاوی تیانەماوە!
ئەگەر تێ ڕوانینێك لە سەرچاوەگەری ئەم ووتەیە بدەین کە لە چیەوە سەری هەڵداوە و بۆ چ حاڵەتێک ووتراوە ئەوا زۆر سادانە بۆمان دەرئەکەوێت کە لە حاڵەتێکدا ئەم واژەیە ووتراوە بێگوومان نەمانی کەسایەتی گوونجاو لە شوێنی گوونجاو و بێسەرەو بەرەی و نەمانی ڕۆحیانەتی کەسایەتی ... تۆ ناکرێت بە مامۆستایەک بڵێیت مامۆستا ئەگەر دەرچووی بەلایەنی کەمەوە پەیمانگای مامۆستایی نەبێت.. وەستایەك نابێت بەوەستا ئەگەر نەتوانێت دیوارێک بە ڕێکی هەڵبچنیت ... ئابەم شێوەیە لەگشت بوارەکانی تردا .. خۆ لەبوارە گرنگەکاندا ئەگەر کەسەکان بە بڕوانامەیەکی بەرزو دڵنیاوە لەو شوێنەدا نەبن وەک وەزیرێک سەرۆک وەزیرانێک ،،،، ئەوا ئەزمەیەکی مەزنتری بێ پیاوی دروست دەبێت کە ئاقاری بەڕیوەبردنی ووڵاتی بەکارەسات لێدەکەوێتەوە..
کاتێک پەرلەمانتارێکی نەشارەزا بێ هیچ بەڵگەیەک ئەوەی سەرۆکی پەرلەمانەکەی یان سەرۆکی حکومەتەکەشی ئەیڵێت بە(سەنەد) بزانێت ئەمە کارەساتی بێپیاویە ؟! کاتێک ئەندام پەرلەمانیك بێ هیچ بڕوانامەیەک بێ هیچ ئەزموونێک بێ هیچ بەیەک بەستنەوەیەکی زانستی بکرێت بەدەم ڕاستی و نوێنەری گەل لەهەربوارێکدا بێت و بەتایبەتیش بوارە بەرهەمیەکان کە بەداخەوە بڕواناکەم گەل بە ویستی خۆی ئەم شێوە پیاوەی بۆئەم بوارە دیاری کردبێت ! چونکە ئەکرێت وەک پەرلەمانتارێک حزبەکەی هەڵی بژاردبێت یاخود بارو دۆخێکی تایبەتی ئەمەی وەک پەرلەمانتار دروستکردبێت.!!!
کەواتە پیاوی نەگونجاو گەل دروستی ناکات بەڵکو سوڵتە و دەسەڵات دروستیان دەکەن کە بۆ مەبەستی بە(سەنەد)کردنی قسەکانیان بەکاریان دەهێنن لەهەموو بوار وجێگەیەکدا کە خۆیان مەبەستیانە بەمەش تایبەتمەندێتی پیاوەتیان لێدەسەنریتەوە .... لێرەشەوە کەتەنها دەسەڵات دەسنیشانی ئەم جۆرە کەسانە بکەن ئەوا بێگوومان ئەزمەکە سەرهەڵئەدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست