کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندۆڵ

Sunday, 05/01/2014, 12:00




بەشی یەکەم

دوای ئەوەی میللەت

بەجارێ

لەتاوی

ناعەدالەتی ،گەندەڵی

زۆر شتی نابەجێی تر

لەم حوکمەتە

هاتنە سەر جادە

سەرۆکیش لێی بەئاگاهات

داوی ماوەیەکی زۆر لەبێدەنگی

سەرۆک ئینجا بڕیاریدا !!

پەردەی ١

مژدە مژدە

ئەمڕۆ سەرۆك

دوای سەرقاڵیەکی زۆر

نەخەوی هەبوو نەخۆراك

بۆئێوە

خۆی تەرخان ئەکات

بڕیاری داوە

هەرچی ئێوە چەندین ساڵە

بەتەمایین و بۆتان بەجێ نەهێراوە

هەمووی سەیر بکات

بڕیاریدا لێپێچینەوە

بەداوادا چوون

بۆ هەموو مەسەلەکان

ئەوکارانەی ئەم لێێ بێ ئاگایە

دراسەی بکات

لەپڕ هاوار ئەکات

هۆ ڕاوێژکار!

بەڵێ گەورەم هیچ ئەمرێکتان هەیە

من تێناگەم مەحاڵە

ئەم هەموو شتانە ڕاستبێت

خەڵک ئەم هەموو

پێشنیارو گلەی و

داخوازی و ڕەخنەو

حای حای بە خوا جوانە

تاوانیشمان ئەخەنە پاڵ

بڕۆ هەرئێستا

لە یەکەم وەزیرەوە تا ئاخرین

پێ یان بڵێ

بەڕیز سەرە بگرن ئیتر کاتی

محاسەبەیە

بەڕاست گەورەم هەر هەموویان

بڕۆ گەمژە بەڵێ بەڕاست

هەریەك پێنج شەش خولەک

کاتیان بەرێ!

تا بەڵگەو پێشنیاری خۆیان



بۆگەل بۆخەڵک بەیان بکەن!

بەڵێ گەورەم فەرمانتە !

پەردەی٢

ووتت وەزیری دارایت؟

بەڵێ قوربان !

میللەت هەموو نەك یەك ودوو

دادو بێدادیانە لەدەستی تۆ

پێم ناڵێی بۆ ؟

گەورەم خوا دەست بە باڵتانەوە بگرێ و

بۆ ئێمەتان بهێڵێ

ئەم میللەتە

وائەزانن

هەرچی پارەی ئە هەرێمەهەیە

لەگیرفانی منایە

بەسەری تۆ گەورەم

جگەلە معاشەکەکەم

یەك فلسی سوور

لەگیرفانا شك نابەم بەبێ سێ ودوو

هەمووی بۆ ئەم میللەتە سەرف ئەکەم

کەچی هێستا

پیاو خراپیشم ئەکەن

گەر باوەڕ ناکەی

ئەوە ماڵم ئەوە گیرفانم

بڕۆ سەیری بانقەکان کە

هێشتا ئەم حوکمەتە لەسەری قەزارە

ئیتر من بێتاوانم

لەم بوختانە

بزانە بەڕێزم مییلەت

جەند بێویژدانە!

ئای نەگبەت بەخوا قسەکانت

هەمووی ڕاستن

نەپول نەپارە

نەما لامان

هەمووی بۆ میللەت سەرف کران

کەچی هێشتا لالووتن لێمان!

بڕۆ بابە

ئەمە کەی ڕەوایە بوختانە

ئەبوو هەرزوو بم زانیایە

ئەویتریان بانگکە؟

پ٣

فەرموو سەرۆك

منیشتان بانگێش کردبوو

پێم بڵێ تۆ وەزیری چیت؟

سەرۆك ! بەڕێزم !

تەندرووستی

ئائا من تەندروستم!

گەورەم

بەندە ! ممن

وەزیری تەندرووستیم!

ئەها تێگەیشتم تێگەیشتم!!

ئەدی بۆ هەرچی ئەم ووڵاتەهەیە

لەداخی تۆ بۆ علاجی

کۆکە وهەڵامەتیش

ڕوو لەووڵاتانی تر دەکەن

ئەڵێن لێرە چارە نیە؟

دەرمان نیە؟

دکتۆر نیە؟



گەورەم ئەمە کەی ڕەوای هەقە

هەزاران دکتۆرمان هەیە

وان لە نەخۆشخانە تایبەتیەکان

خۆشم یەکێکم لەوان

بۆمەسەلەی داوو دەرمان

لەبازاڕو کووچەو کۆڵان

هەتا سەر عەربانەو دەستگێڕەکان

لەهەر کامێکیان ئەپرسی

هەیانە هەم لەحەپ هەم لەدەرزی

بەڵام گەورەم ئەم میللەتە

چونکە حەزیان لێیە

بچنە دەروەی ووڵات بۆ سیاحەت

بیانووی علاج ئەخەنەگەڕ

ئەم درۆیانەمان دوا ئەخەن

بەخوا ڕاست ئەکەی

ئەوەتا خۆم

بۆ سەرو گوێلاك چاککردنێك بەرەو

خاریج مل ئەنێم

لێیان گەڕێ بالەوێ

علاجی دەردی خۆیان بکەن

چاویان دەرێ ..

پ٤

وەزیرێکیتر بانگئەکرێ

چی کارەبا

ئەی کوا

بۆلەپڕ بڕا

هەڵیکەن خێرا

باچروو چاوی ئەم

جانەوەرە ببینم شکڵی چۆنە

بەڵی ئەم ئەدیسۆنە !

گەورەم پیت

لەسەر دوگمەی کۆنتاکەکە داناوە

بۆیە لەپڕ بڕا

تاجەنابتان ئەزێت نەبینن

بۆ هەڵکردنی

کارەبای ژوورەکەت

پلاکەکەیم لەژێر پێتا داناوە!



بزانە گەورەم

ئەم میللەتە چاویان بە

پێشکەوتن هەڵنایە

ئای کە بێ ڕەحمن

بابڕۆن هەموو لەبەر

فتیلەو چراو فانۆس دانیشن

ئەمانە کەی بەشەرن !

پ٤

کێ ڵیرەیە ؟

گەورەم منم وەزیری سامان!

چیی ئەم ناوە لام تازەیە

بەڕێز! سامانە سرووشتیەکان!

ئا ئا نەوت و شتە گرنگەکان!

بەڵێ قوربان!

ئەی تۆ بۆچی بانگ کراویت

تۆ نهێنیت تەنها لای خۆمانیت

قوربان ئاخر منیشیان تێوە گلان

کێن ئەوانە وا بێویژدانانە

تاوان بارت ئەکەن

گەر ئاگام لەهیچ نەبێت

لەتۆ هەیە

ئەزانم چەند دڵسۆزی

دەسپاکی یەک قەترەچیە

لەم سەروەتە

بەفیرۆ نادەی

شارو دێهات ی ئەم دەڤەرە

هەمووی غەرقی

گەوهەرە

خەڵك چی ئەزانن!

تەنها نەوت نیە! بەنزین نیە!!

ئای لەم میللەتە بێ خەبەرە!!

بڕۆ خێرا بەشی

هەموو یانم بۆ پەتریپۆت بەرە!

فەرمانتە گەورەم!

ڕاوێژکار!

بەڵێ گەورەم

سەرم لەم بوختانانە ئاوساوە

تاقەتی گوێگرتنی کەسی ترم

نەماوە

بەباقی وەزیرەکان بڵێ ؟

سەرۆك لێتان بێ شکە!

بڕۆنەوە بەئیسراحەت

لێی ڕاکشێن

میللەت لەمەودوا

هەرچی ئەڵێن بابیڵێن

باوەڕ بەخۆم و دەست وپێوەندی خۆمم

هەمووی پەروەردی

دەستی خۆمن

وەک خزمەتکار

دڵسۆزن.

گەورەم! بەڕێز ! قوربان

گەر بەگوێی بچوکتان ئەکەیت

لەکۆتایش

بانگکە مەسئولی

ئەمن و ئاسایش

مقۆ مقۆ و دەنگۆیەکی زۆر

لەم هەرێمە هەیە

با بەڕێزیان دەمی ئەم میدیاو

ڕۆژنامەو گۆڤارو

نووسەرە بێ سەروەبەرانە

لەگەڵیا شتێ ڕێخەن

بەیەک دوو ووشە

دەمی ئەمانەی پێ داخەن

ئای ! کەڕاستە .. ڕاکە خێراکە

تانەڕۆیشتوە بانگیکە

ئەمرتە گەورەم

پ/ کۆتای

وەرە ڕۆڵە !

دەنگ و باس چیە ؟

هەموو ڕۆژێ

ئەم میللەتە بیانوویەک ئەگرن

واین لێکردوو . لەسێبەری خۆشم

دڵنیا نەبم !

ئاپێم بڵێ؟

بەڕاست ئەم هەموو

تەقاندنەوە و تەقەو ڕەقە و

فڕان فڕان و

کوشتن و گرتنە

ڕاستیان هەیە؟

ئەگەر وابێ

ئەا هەرێم

لە خەتەری دایە!

باوکی بەڕێزم

جەناب

خۆتان مەکەن سەغڵەت !

لێرە هیچ شت ڕوونادات

دارو بەردو کووچەو کۆڵان

هەموویم وەک هێلانەی

جاڵجاڵۆکە

بەئاسایش بۆ کردووی ئامان!

ئێ خۆ ئەبێت هەر مانگی جارێ

شتێ ساز کەین

دڵەڕاوکێ، ترسان

سوتان تەقەی شەوان

بڕین و سوتاندنی چەن دوکانێ

دەستگیرکردنی نەیاران

دوای هەر لەوانەی خۆمان

سازکردنی خۆپیشاندان

ناڕەزایی

بۆ خۆمان لەدوو لا بەسوودە

هەم دیموکراتی قبووڵ ئەکەین

هەم ناحەزان

دیار ئەکەین

ئەمەش گەورەم

هەمووی سینارێو یە

هەرێم هەمووی

لە ژێر کۆنترۆلی خۆماندایە

بڕۆ بێخەم لێی دانیشە

دەورو بەرت هەموو ئەمن و ئاسایشە



ئەی ئافەرم ئەی ئافەرم

ڕۆڵی قارەمانم

ڕۆڵەی بەئەمەکم

خوا لەمنتان نەستێنێ

بۆ ئەم خەڵکەشتان بهێڵێ!

تۆ تەماشاکە

ئەم خەڵکە ناپاکە

نیازیان هەبوو لە خشتەم بەرن

ئەیان ووت وابڕوا

هەرێممان لەدەست ئەڕوا

نازانن ڕۆڵەی بەجەرگ

هێشتا زۆرن

ئەم گەل و نیشتمانە

ئەپارێزن

لەبەر ئەوە ئا ڕاوێژکار ؟

ڕاوێژ ...کار!

قوربان.. ئەمرتان

هەر بەیانی زوو

ئەو تەلەفیزیون و کامێرە

ڕۆژنامەو شتانە

با تڕ و تفاقیان

حازر بکەن

لەگەڵ کۆمەڵی حەشاماتی

خۆمان بٶچەپڵە کووتان

لەبەردەم کۆشکا

ئامادەبن

ئالێرەیا و بە ڕاستەخۆ

سەرٶک لەگەڵ گەلی خۆیا

ڕوون کردنەوەئەیا

پاش ئەوەی سەرۆک

هەرچی وەزیرەکان ووتبویان

بۆ حەشاماتەکەی کرد بەیان

دەستکرا بە چەپڵە لێان

ئەمە کەش و هەوای ئازادیە

کەس ترسی نەبێت

ئەم هەرێمە

یەک پارچە سەربەستیە

ئازادیە

دیموکراسیە

پەردە ووردە ووردە دائەخرا

لەپڕ دەستکرا بەشەق وتێ هەڵدان

ئەمەچیە !

خوابەرداری نیە ؟

بۆ وامان لێئەکەن

چیمان کردبوو!

ئەی بێشەرەفانە

سەگبابینە

سەرۆک چەپڵەی ئێوەو

پیا هەڵدانتان

هیچی بە دڵ نەبوو ؟!



کۆتایی

ئەپریلی /٢٠١٣/٢٠١٤

ئەڵمانیا



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە