نامەیەک لە هاوڵاتیی و نووسەرێکەوە بۆ!
Tuesday, 05/08/2014, 12:00
نامەیەک بۆسەرۆکی عێراق
سەرۆک ی هەرێم
سەرۆکی حکومەتی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
سەراپا لێپرسراوە حیزبیەکان / ڕێکخراوە کان/ کۆمەڵگەی مەدەنی و
سەرجەم خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
دیارە ئیمەی کورد لەوەتەی هەین بەهیچ جۆرێک و لەژێر هیچ بارودۆخێکدا جگە لەدوژمننەکانمان کە ئەوانیش بەجۆرها ڕەفتاری نامرۆڤانە و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کورد وقرکردنی گەلی کورد ڕۆژیک لەڕۆژان سەنگەرمان لەکەس نەگرتوە و بگرە هەمیشە سنگ فراوان ولێبوردەش بووین هەتا بەرامبەر نەیارەکانیشمان . دوای هەموو ئەو نەهامەتی و دەردەسەریانەی کە بەسەرمان هاتوون و بەرگەی هەموو ئەو بارە سەخت وناهەموارانەمان کردوەو لەپێناویدا سەدەها هەزار خوێنمان داوە .. بارو دۆخێکی وەها هاتە بەردەم کورد کە کەمێک لەو ئازارو ئەشکەنجە و بارە بحەوێتەوە... بەڵام وا جاریکی تر باڵی ڕەشی گێژەڵووکەیەکی قێزەوونی قوڕەیش و مەغۆل و تەتەر ئەیانەوێت ئەم ئازادیەمان لێ تیک بدەن .. ئیمە لەو ماوەیەیی کە خۆشیەکانمان بەری گرتبوو دوای هەموو ئەم نەهامەتیە نەمان توانی نێو ،ماڵی کورد یەک بخەین ... هەو:ڵەکان هەمووی بەفیڕۆ چوو .. وا جارێکی تر مێژوو خەریکە دووبارە دەبیتەوە وا تازە لایەکی کوردستانەکەمان ئەنفال وتەتریف و تەدعیش وتەعریب و مەغۆلئەکرێت ... وا جارێکی تر جانەوەرانێکی چەندساڵ قڕبوو بێ سەرووبەر خەریکن لەسەر کورد خۆیان زیندوو بکەنەوە
ئێ ئیمە خۆ هەنگاو بەرەو مەدەنیەت ئەنێێن ! ئێ هەنگاو بۆ مەدەنیەت نان مەرجی ئەساسی پاراستنی هەستی نەتەوەی و کۆمەڵگایە هیچ کەسی .. هیچ میللەتێ هیچ ووڵاتێ لەمەدەنیەتەوە ، لە دەوڵەتەوە .. لەسەربەستیەوە ... بەرەو کۆیلەیی ناگەڕێتەوە
ئەمەش بی یەک گرتن ..بێ گوێدانە لایەن ،، بێگوێدانە جیاوازی دیالۆگ .. دیانەت تەنها و تەنها بیری نەتەوەی لەم ڕۆژەدا تەنها دەرفەتە بۆ ڕزگاری سەرتا سەری خاکی کوردستان ئەمە فرسەتێکە بۆ ئاشتبوونەوەی گشت لایەن وگشت ڕا جیاوازەکان بۆ ساڕێژ کردنەوەی برین .. مەرهەمکردنی زامەکان .. وەلانانی ناکۆکی بنبڕکردنی قین ...دەست خستنە دەست ، پشت لەپشت لەیەک سەنگەر
ئەمە دەرفەتێکە کە درەسێک بۆ گشت شەڕخوازانی دوونیا ودەوروبەرما ن دا بەین کە تاماوون بیر لە شەڕ نەکەنەوە ئەمە دەرفەتێکە بۆ کورد کە وورەیەک وووزەیەک و هێزێکی لەبن نەهاتووی هەیە کە هیچ شەڕانگێزێک خۆی نەتوانێ لەقەرە باتەوە ..
دەبا لەئێوەوە گەورەی دەست پێ بکات ئیوە ئەو سنگ فراوانیەتان هەبێت بانگێشی هەموو هێزە سیاسیو چکداران و پێشمەرگەو گەریلا بکەن وداوایان لێ بکەن بەیەک دەنگ وبەیەک ڕەنگ وبەیەک ئاڵا بێ هیچ ئەملاو ئەولایک ئاشتی سەرتاسەری ڕابگەێنن و بەرامبەرئەو بەربەر وقوڕەیش ومەغۆل و تەتەرانە بوەستنەوەو بیان کەنەوە بە مێژووە ڕەشەکەی باپیرە ڕوو ڕەشەکانیان
دەبا بەسبێت ژیردەستی کۆیلەو بەندایەتی خزمەتکردنی ئاغاو نۆکەرایەتی ئیتر کاتی عیزەتی نەفس و سەر بەرزی یە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست