کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵەی مانای زاراوە لەزمانی کوردیدا یان هەڵەی تێگەیشتن لە مانای زاراوە

Wednesday, 29/10/2014, 12:00


بەڕێزان ستافی کوردستان پۆست .....خوێنەرانی ئازیز
حەزم کرد سەرنجتان بۆ بەکارهێنانی زاراوەی (ڕاشەکاوە) ڕابکیشم کە بۆ بیرو بۆ چوونو تێڕوانینیکی شەکاوەو سەرکەووتو پۆزەتیڤانە بەکار دەهێنرێت وتائێستا بە(ڕاشکاو)انە ئەی درکێنن و باڕاستکردنەوە لە ڕێگەی ئێمەوە بێتبەکارهێنانی ووشەکە ڕۆژانە دووبارە ئەبیتەوە منیش وەک خەمخۆرێک ئەم پرسە ئەخەمە بەر راو بۆ چوونی ئیوەو خوێنەر تا بزانم من هەڵەم یان ووشەکە بەهەڵە ئەوترێت

کورد تا ئێستا بە ووشەی (ڕاشەکاو) انە ئەڵێت (ڕاشکاو) انە
لەوەتەی من گوێبیستی ئەم ووشەیە ئەبم لە کۆڕ وکۆبوونەوەو دیدار وئاخاوتنەکان لە نێو زۆربەی زۆری ڕۆشنبیر وکەسە زانست وئەکادمیەکانیشدا ... هەڵوێستەیەکم دەکرد . تۆ بڵێی ئەوان هەموو هەڵەبن و من بەتەنها ڕاستبم.. کوڕە دەمت داخەو لەسەری مەڕۆ(ڕاشکاوانە) یە ....دەڵێم تۆ هەڵەیت ! واتە خۆم
هەردوو ووشەکە لە(ڕا + شەکاوە) لە ووشەی ڕا بەواتای بیرو بۆچوون و تێڕوانینەکان دێت شەکاوەش بە ڕوون وئاشکراو هەڵکشان دێت .
هەرچی ووشەی(ڕا + شکاو) انە یە بە ڕایەکی بەزیو داشکاو دێت خۆ ووشەی شکاو خۆی ماناکەی دیاروو ڕوونە .. دەبا ئەم ووشەیە لەمەوداوا ئەگەر بۆ ڕاو بیرێکی
سەرکەووتوانە بەکار دێنین بەم شێوەیە بێت .. ڕا شەکاوە

 وەڵام:
 بەڕێز کاک  ئو ئەم لێکدانەوەیە قسەی زۆر هەڵدەگرێت. پێمان وابێت دەبێت کەسانی زمانزان و دەزگای تایبەت کە هێشتا لە کوردستاندا بوونی نییە، بڕیار لەسەر ئەمە بدات، هەرچەندە ئەو وشەیە جێگای خۆی گرتووە. ئەکێک لە خەسڵەتەکانی زمان ئەوەشە کە لەگەڵ پێشکەوتن و بەکارهێنای زۆردا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و وشەکەکان بەرەو هاسانکاری دەچێت، ئەوەی تۆ کە قسەت لەسەر کردووە دەتاوێت ئەو وشەیە بگەڕێننەوە سەر ریشەکەی کە پێتان وایە راشکاو، لە دوو وشەی تر پێک هاتووە کە راوبۆچونە لەگەڵ شەکاوە. ئێمەش لەگەڵتانداین و رەنگیشە لە را و لە شکانیشەوە هاتبێت/ کە راکە بەو لایەدا دەشکێتەوە نەک دەشەکێتەوە. وشەی راشکاو بە وشەیەکی جوانی دەزانین و جێگای خۆی گرتووە، چاکترە لەوە زیاتر قسەی لەسەر نەکرێت/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە