کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من و سلێمانی

Monday, 05/05/2014, 12:00





هێندەی دووری تۆ حەسرەتە

لەدڵمدا سلێمانی

باسی غەریبی خۆم ناکەم

سەد هەزار هێندەی ئێستا

دوور بی لەمن

دیدەم نگای ڕوخساری تۆ وون ناکەن

هەروەک جارانی مناڵیم

لەکۆڵان وکوچەو بازاڕتدا

ئەبەد سەیری رووخساری نوێت ناکەن

خۆڵی خاکی تۆیە نێوچاوانمی

ڕەنگ کردوە

بۆسوجدەی شوێنانی تر

ئەژنۆ لە من نزا ناکەن

ئێستاش لەم دووریە وەکو جاران

نەجەستەو نەچاو و نەڕۆح

بۆ لەحزەیەک لە دیدارت درەنگ ناگەن

کە دڵ لە نێو جەستەی تۆدا جێمابێ

بێ ڕۆحە لەش. ژیان لێرە بەسەر نابەن

سەراپا دارو بەردی زێڕین بێ

بەخاکی قوڕینی تۆی نادەم

لاشە سست و لاوازە خەواڵوە پێڵو

هەڵنایە دیدە نابینایە

تام وڕەنگ و هەست

هیچیان لێرە بەدی ناکەم

چاوێ بەپرشنگی خۆری

بەیانیانت هەڵهاتبێ

سەیری کزی مۆم و چرا ناکەن

دڵنیابە ڕۆژیک ئەبێ دڵی گەرم و گەورەت

بۆ جەستەی ساردم وەکو دووعاشقی لێکدابڕاو

بۆ تائەبەد باوەش بەیکدا کەن



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە