کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و خەون

Wednesday, 11/12/2013, 12:00


زۆر بەداخەوە ئەڵێم ئەمڕۆ بۆ میللەتی کورد و دامەزراندنی دەووڵەتێکی سەربەخۆ و درووست بوونی هەر لە ووتەی سەرۆکەکانەوە سەری گرتووە ..کە هەمیشە بە خەون و خەیاڵ و موستەحیل و ئاستەم و هەندێجاریش بە بڤە ناویان بردووە. وێڕای هەموو ئەو نەهامەتی و کوشتن و بڕین وسووتان خاپوور کردن و تاڵانی و لەناوبردنە کۆمەڵیەی کوورد. وانەیەکی وای بە سەرانی کورد نەبەخشیوە و لە خەو ڕای نەچڵەکاندوون تا ئەو ئاستەم و خەونو خیاڵ و بڤەیە بکەن بە زەمینەیەکی ڕاست و بەرچاو و کوردیش بکەنە میللەتێك وەك گەلانی دوونیا بستە خاکێك و ئاڵایەك و دراوی خۆی ببێت کە چیدی دەستی شەڕ ئامێزی تورك و عەرەب و فارس یاری بە مووقەدەساتی ئەم گەلە نەکات ،، ئەوەتا لەوەتەی کورد هەبووەو درووست بوە لەهەر چوار پارچەکەی کوردستاندا تاقە تەبایی یەك کە هەیان بێت لەناو یەکا نیفاق و دووڕووی و پاشقول لەیەک گرتن بووە .. داوای بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیش دەکەن کە من دڵنیام هیچکام لە سەرانی هیچ حیزب و لایەنێك بەدڵسۆزی نایانەوێت سە بگرێت و هەر جارەو بە بیانویەك و مەرامێـك دوای دەخەن کەئەمە بەڵگەی حاشا نەگرە کە بۆتەنها کۆنگرەیەك ئەمە ڕەفتاریان بێت .. دەسا بیهێنە بەرچاوی خۆتان ئیتر چۆن دوای کۆنگرە چی ڕووبدات ئەگەر من ئەڵێم ئەگەر لەدەمیان دەرچێت داوای دەووڵەتی کوردی بکەن؟..... هەر پارتەو جگە لەپەیوەندی ڕاستە وخۆ و ناڕاستەوخۆیان بەلایەنی پێچوانەی لایەنەکانی ترەوە بەستراون بە دەسەڵاتی ناوەندی ووڵاتەکانی چواردەوور و هەر لایەکیان بوون بە سیخووڕ بەسەر لاکەی ترەوە وەك وەرەقێکی قومار بەرامبەر لابەرامبەرەکان لەدژی یەکتری بەکاری دەهێنن و جار جاریش دەم زەردکردنەوەی مەسەلەکە و بۆ خۆڵخستنە چاوی گەلی کورد ئەم باسە دەهۆڵکوتی بۆ دەکەن!! دیارە سەرانی کورد ئەگەر بیانەوێت کۆنگرەی نەتەوەی بە ڕێوە بچێ و سەر بگرێت کە ئەمە جارێ بانگەوازی کۆتای نابێت بۆ بنیاتنان و درووستکردنی دەوڵەتی کوردی ! ئەبێت نەک بەتەنها زۆر لە کارە سلبیەکان فەرامۆش بکرێت بەڵکو دەبێت بنەبڕبکڕت و بەیەکجاری وەلا بنرێت دەنا نەک سێجار بۆ دەجار و ساڵ ودوو دە !! دوا دەخرێت کە ئەوسا قەولەکان و خگاب دانەکانی سەرانی کورد هەر چوار وەرزەکەیان بۆ ئەبێت بەزستان و زستانیش بۆ زۆر لەگیان دارەکان وەرزی سڕ بوون و قۆزاخە درووست کردنە کە ئەبێت میللەت کاریان هەر داپۆشینیان بێت تا لەوە زیاتر دەسەڵات سەرمایان نەبێت و بەڵکو خوا بکات ئەم سڕبوون و خەوتنە ئیفلیجی بەدوادا نەیەت.....


ئومێد برایم ١١/١١/٢٠١٣

ئەڵمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە