دکتۆری بهیتهری و ئەنجومەن ؟!
Tuesday, 15/04/2014, 12:00
دڵنیابن گەر ڕێگە بدرا منیش بەشداری هەڵبژاردنم بکردایە ئەمجارەش دەنگم ئەدا! هەرچەندە دژ بە دەنگدانم .. ئەمەش لە ئاکامی هەموو ئەو ڕەنج بەفیڕۆدانەدا بوو کە لە هەڵبژاردەکانی پێشوودا وەک ئەرکی خۆمان بەجێمان هێنا پەناهەندەو دانیشتوانی ووڵاتانی غەریبی ، هەندێ جار بە ماڵو مناڵ سەرما وباران بەرەو دەنگدان چەندەها کیلۆمەرمان ئەبڕی تا دەنگمان ئەدا .. کە خۆم دوو ڕۆژ لەسەریەک بۆ هەڵبژاردنێک چووم هەتا دەنگم دا .چونکە ڕۆژی یەکەم ڕێم لێگیرا بە بیانووی نەبوونی بەڵگە نامە ... کە هەزارەهای وەک من بێگومان هەمان شتیان بەسەر هاتوە .. بەڵام هەر وەک پۆلیسە ئەڵمانیەکە پێی ووتم تۆ بۆ خۆت تووڕە کردوە بڕوات هەبێت دەنگەکانتان ئەخرێتە زبڵدانەوە!!! ... بەڵام ئەو وەک سەرانی کورد درۆزن نەبوو ڕاستیەکەی زوو پێووتین بەڵام ئێمە هەرسوور بووین لە سەر دەنگدان ئەنجامەکەشی دەنگمان بە سەبەتی خۆڵەکان دا!!
لێرەوە بڕیارم دا ئەگەر ڕێگەشمان بدەن جارێکیتر دەنگ بە حەق زیاتر بەکەسی نەدەین!!
لە گەڵ برادەرێکم لەم شەوانەدا تێلفۆنم ئەکرد کە کەسی شایستە هەیە خۆیان هەڵبژاردبێت ... ووتی ڕاستیەکەی لای ئێمە وبزانم دکتۆرێک خۆی هەڵبژاردووە کوڕی چاکەو زیرەک وخۆنەویستە.. مژدەیەکی خۆشبوو کە کەسانی خۆنەویست وخەڵکی شارەکەو دڵسۆزی گەل ئاهێکم بە بەرداهاتەوە خوابکات تاسەر بێت ... دوای هۆش هاتنەوەیەک بە بەردا . ئێ باشە! لای ئێوە!
دکتۆر! بەیگەری.... دوای قاقاو پێکەنینێکی زۆر کە لەتاو پیکەنیین تیلفۆنەکەم داخستەوە ..بەڕاستی ئەمە تەنها کەسێکە کەشایستەی هەڵبژاردن بێت بەڕاستی پەرلەمان ،ئەنجوومەن ، پەرلەمانی عێراق ، ئەنجومەنی پەلەمانی عێراق زۆر پیویستیان پێەتی تاکە کەسیکە کە پر بەپیستی پاڵێوراوانی ئەو شوێنانە بێت.. بۆیە لیرەوە داوا لەگشت خەڵکی کوردستان دەکەم دەنگ بدەن بەو بەڕێزە هەرچەندە ناوەکەشم نەپرسی.. کە یادێکی تریشی خستمەوە بیر کە کاتی خۆی بیستبووم هەر لەبەردەم ئەو خەستەخانەی بەیگەریەدا کاتی ڕژێم کابرایەکی ئامرمەفرزەی جاش ئەوەستێ لە فەڕاشەکە ئەپرسێت برینارمان پێیە خێرا دکتۆر بانگکە فەڕاشەکەش ئەڵێت ئاخر بەڕێز ئێرە بەیگەریە کابراش ئەڵیت ئێ باشتر منیش دوو جاشم بریندارە.......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست