هۆ کۆبانی !
Saturday, 08/11/2014, 12:00
ئەری هۆ کۆبانی ، هۆ شارەکەی خۆڕاگری وقوربانی ، ئەی بووک و قیبلەی کوردستانم ئەی تاجی سەری شەهیدانم، دەزانی وەختە بەخیلیت پێ بەرم ، نازانم من پێی ئەڵێم بەخیلی بەڵام دڵنیام ودڵنیاش بە کە خەرمانێکە لەو ڕاستی یەی هەست وهۆش وخۆشەویستی ووەفاداریم کەتەنها وتەنها ئەتوانم لێرەدا پێشکەش هەموو ئەو سەروەریانەی تۆو ڕۆڵە گیان لەسەر دەستەکانت وپێشمەرگەکانت ی بکەم.. هۆ شاری قەڵای بەرگری ئەی دۆزەخی هەڵخراوی پڕ قین بۆ دوژمنان ئەی قەڵغانی سنگی خوشک ودایک وباوک وکوڕ و پیر ومناڵم لە ئاست ڕم و شمشێر و گوولەی دوژمنان، ئەی بەرگی شەرە ف و غیرەت لەئاستی سوکی وبەدڕەوشتی تاڵان کەرو داوێن پیسان، ئەی قوتابخانەی بەرخۆدان وتەمێ کردنی داگیرکەران، تۆ و ڕۆڵەکانت وانەیەکی واتان بەدوژمن دا کە هەتا هەتایە لەبیریان نەچێتەوە ئێوە بەدوژمنانتان ووت ئێمە نەوەی گەلێکین پەروەردەی شاخی حەساڕۆست وهەڵگورد و پیرەمەگروون وقەندیل و حەمرین ئێمە نەوەی تێکۆشەران وشەهیدان و سەروەرانین کۆڵمان بەهەزارەها دوژمن داداوە ، جۆرەها چەک و زەبر وزەنگمان بەزاندووە، ئەی سەروەری داستانەکان ، ئەی مەزن ترین هەڵوێستەکان . ئاخر بەخیلیم لێ دێت سەری ڕۆڵەکانت لەسەر ڕانت ڕاکشاون دەستی نەرمی باوک وخوشک وکورو دەزگیران و هاوسە رو کەسو خزمەکانت لەسەر شانتن .. باوەشت بەگشتیاندا کردوە ئەوەتا هەر هەموویان لەپیرۆزی کۆش وباوەش و خاکەکەتا سروودی و تەپڵی سەرکەوتن بەگوێ دنیادا دەڵێن ،،، ئاخر چۆن چاوم پڕ فرمێسکی خۆشی نابێت ، ئاخر چۆن دەنگم هەتا ئەم سەرو ئەوسەری ئەم جیهانە هاورناکاو ناقیژێنێ کەمن نەوەی ئەم خاک و خۆڵەم و ئەوان پشت وهێزی ئەژنۆمن .. ئاخر کەتۆ بووی بە داستانی نەمری گشت داستانەکان بووی بە تابلۆی گرانترین و شاکارترین وێنەی وێنەکێشی جیهان . بووی بە ڕۆمان و چیرۆک وپەخشان ، بووی بە هۆنراوەی کەڵە شاعیرەکان بووی سونبول بووی بەمەدالیا درای لەسەر سنگی گشت شەهیدانی جیهان.. ئاخر چۆن بەخیلی نابەم کە ئازایەتیت ئاسوودە بوو بۆ گیانی هەر هەموو شەهیدان .. دەک هەرچی نامەرد هەیە بەقووربانی تۆزی بەر پێی خاکی ڕۆڵەکانت بن دەک هەرچی خائینان هەیە لەدەوری دەست وتفەنگی نێو سەنگەری ڕۆڵەکانت گەڕێن .. دەی هەرچی ناحەزان هەیە لاڵ بێت زمانی کە یەک ووشەی نامەردانەی پێ ووتی..دەبا لەئاستی خٶشی
وسەرکەوتنتا شەق بەرن دەی ئەو دەستانەی دووژمن پارچە پارچە بێت چوای کوێر بێ کە یەک بست لەخاکی تۆ.. پێی نایە ناوی ...
ئەی قەڵای بەرگری کوردایەتی
ئەی کۆبانی
ئەڵێن هەموو ڕۆژێ
لە بەیانی زووەوە
تا ئێوارە تاریک دادێ
هەرچی گیانی شەهیدانی
ئەم کوردستانە هەیە
ئەبنە هەڵٶ
بەسەر ئاسمانی شارەکەتا
ئەخولێنەوە
ئارام نابن
هەتا دلنیا ئەبن ڕۆڵەکانت
چەند قارەمانانە
وانەی تەمێ کردن
بەدوژمنان ئەڵێنەوە
شەوانیش کەتاریک دادێ
ئەستێرەکان لەگەڵ مانگ دا
شەوارە ئەگرن
بەدیار سەرکەوتنی
نوێ وە
ئای کۆبانی
وا بووی بە داستان
بۆ نەوەی کۆن ونوێ
بووی بەچیرۆکی بەناو بانگترین
نووسەری جیهان
بووی بە جوانترین تابلۆی
لەلای مەزنترین
هونەرمەند و نیگار کێشان
بووی بەهۆنراوەی گەورەترین
شاعیر
بووی بەڕۆمان
بووی بەسروودی سەر زمانی
گەورە و مناڵ
بەسەرهات و هەوال
بووی بە قەڵای خۆڕاگری
وەک ستالین گراد
بووی بەقیبلەی کەسانێ
بۆ دین بۆ باوەڕ
هەتا ئێستا عەوداڵن عەوداڵ
بووی بەباجی پاڵوانێتی و مەدالیا
درای لەسەر سنگی
بێچوە شێرەکانت
دایکە جەرگ سووتاوەکانت
باوکە ئازاو خۆڕاگرەکانت
کچە حۆری وپەریەکانت
ڕۆڵە گیان لەسەر دەستەکان
بووی بەساڕێژی زامی
بریندارانت
بەیەکەوەت گرێدا
هەر چوار پارچەی کوردستانت
ئەزانی کۆبانی !!
وەختە بەخیلی بە خۆم بەرم
ئەمڕۆ دنیات
بەخۆڕاگری خۆت و ڕۆڵەکانت
کردوە سەرسام
بڕوا ناکەم ئەوە بەخیلیبێ
ئەوە کەمترین وەفا وڕێزە
بەرامبەر گەورەیی تۆهەمبێ
پێشکەشتی کەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست