کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سینارێوی ناردنی بوجە لەنێوان حکومەتی هەرێم وحکومەتی مەرکەزدا

Wednesday, 05/11/2014, 12:00




ئەوەی لەم نیشتمانەی ئیمەدا ئەگوزەرێت مەگەر لە حکومی قەرەقوشدا ڕووی دابێت ئەمە جگە لە هەموو ئەو گەندەڵی وساختە کاریانەی ڕۆژانە ووردو گەورەی ئەم کوردستانە لەبەر چاویان ڕووئەدات تەنها چاوی بەرپرسان نایبینن ...
لەگەڵ ئەوەشدا خەریکی شەن و کەوی خۆڵن بەم ڕۆژگارە تا چاوی میللەتی پێ پڕبکەنەوە ئەوەی ئێسیتا ئەگوزەرێت و بەئاشکرا لە دەمی ووتە بێژانی حکومەتی هەرێمەوە دەیگێڕنەوە کە لە گەڵ حکومەتی بەغدا شەو ڕۆژ لەسەر یەک سفرە ئەخۆن وئەخۆنەوە نەناردنی موچەی هەرێمە کەچی تاقە کەسێک لە وەزیر وگوزیر وپەرلەمانتارو دەسەڵاتدار مەوقف لەسەر ئەم بڕیارەی عەبادی وەرناگرن ئێ کەواتە شەن وکەوەکە بەخٶڵ ڕاستە .. نە ناردنی مووچە نە پەرلەمانتار ونە وەزیرو گوزیر و جەماعەتی شۆرت لەپێی بەغدا نگرێتەوە و ئەوە بەهیچ شێوەیەک ئەندام پەرلەمان و وەزیر وسەرۆکی حکومەت وسەرۆکی هەرێم و هەتا حیمایەکانیشیان ناگرێتەوە خۆ حیزبەکان ئەوە هەر باسی مەکەن ئەوەی ماوەتەوە تەنها وتەنها خەڵکی ڕەشو ڕووتی کوردستان بەگشتی وفەرمان بەرو مامۆستا و کەم ئەندامان وکرێکاران وخانەنشین وپێشمەرگە ...هتد لەگەڵ ئەم نەهامەتیەشدا ڕٶژانە کاری خۆیان بەجێ دێنن و ئۆباڵ ئەخەنە ملی سەبەب کارانەوە لەگەڵ ئەو پاروە چەورەی کاربەدەستە زلهیزەکان ودەسەڵاتدارە زەبەلاحەکانی ی پێشوو ناووم هێنان ...ئەگەر یەک مانگ هەرچەندە یەک مانگ زۆرە مووچەکەیان دوا بکەوێت ئەوا یەکسە تووشی ڤایرۆسی ئێبۆلا دەبن و دەوام ناکەن هەتا دەرزیان بۆ نەکرێت !! واتە مووچە...........
 ئەڵمانیا و زۆر ووڵاتانی شەڕکەرو لەشەڕەوە گلاو وێران وخاپوور بوون زۆریان ئەو پێگە ئابوریە دەوڵەمەندەیان نەبوو بەڵام توانیان لەماوەیەکی کەمدا وبەجوانترین شێوە هەرچی خزمەت گوزاریە گرنگە کان هەیە کە بۆ مرۆڤیەت بەکار بهێنرێت بۆ خەلکی خۆیان دابینی بکەن و لە ڕووی خزمەت گوزاریەوە بۆ میللەتەکانیان کەم وکوڕی نەهێڵن ..بەڵام حکومەتی عێراق و هەرێم خۆڵیی شەڕی داعش کە تەنها چەند مانگێکی خایاندوە و پێش ئەویش لووتکەی گەندەڵکاری ئابووری ئەم ناوچەیەی داپۆشیوە ، بەتەمان چاوی میللەتی پێ کویر بکەن وبڵێن هەرچی سامانی عێراق و کوردستانە لە شەڕی داعشدا سەرفکرا . کۆن ونوێ زیندە بەچاڵ بکەن وهەرچی ڕۆیشت وخورا بە شەڕەوەی بگلێنن .هەردوو حکومەتەکەش قەرزار بار بکەن وئیدی لەمەو دوا هەرچی داهاتی ووڵات و حکومەت بێت لە پێناوی دانەوەی قەرزدا بێت.. خەرمانی حکومەتی عێراق و هەرێم بەرەکەت بێ و خۆڵ وتۆزەکەشی قیروسیا بۆ خەڵکە هەژارو داماوەکەی..سینارێو هێشتا بەردەوامە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە