گەندۆڵ
Friday, 21/03/2014, 12:00
س...
ئامەد .. ئامەد
بچکۆلە
مەگری .. مەگری
بەرخۆلە
دایک و خێزانی
تۆیان بۆلای من هانی
ئەڵێن باوکت کوژراوە
تۆڵەت بۆ نەسێندراوە
منیش هەرچەند سەرقاڵم
بە ئیشی حکومەتەوە جەنجاڵم
خەمی تۆشی هاتە پاڵ
بۆکورد من بووم بەحەماڵ
دادگا هیچی پینەکرا
تاوانبار دەستگیر نەکرا
دۆعات بۆ ئەکەم ڕۆڵە
نزوولەت بگاتە لای خوا
هەرچی زووە تاوان باران
بەسزای خۆیان بگەن
بەس بگری ئامەد ژیر بە
کەمێک چالاک وژییر بە
پەلەمەکە وگەورەبە
هەرکاتێ کە گەورەبووی
بەقسەی مامی خۆت ئەکەی
تفەنگی لێ هەڵگرە
هەقی خۆت لە بکوژان وەرگرە
ئەمە حکایەتێکە
وەک پەندو عیبرەتێکە
هەرکەس کەسێکی کوژرا
ڕەبی عەمری نەمێنێ
حەقی خۆی ..خۆی نەیسێنی
خ...ئامەد
خوا راوەستاوتان کا
خوا پایەدارتان کا
بۆ کوردو بۆکوردستان
هەتاکو ئێمە مابین
بۆ ئەمر و بۆ گاعەتتان
هەمیشە خزمەت کارین
21-3-2014
١/ خ...ئامەد .....خێزانی ئامەد ..مەبەست حازربووەکانە!
٢/ یەکدوو دێڕ لە هۆنراوەکان وەرگیراوون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست