کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جێ گرەوە !!

Thursday, 13/02/2014, 12:00







برادەرێکم بۆی گێڕامەوە یەکێک لەخزمەکانی دوای کۆچکردنی کە چەند مناڵێکی لە پاش جێمابوون و هێشتا نەگەیشتبوونە تەمەنی بیر کامڵ بوون (لای خۆمان ووتەنی) .. یەکێک لە مناڵەکانی کە کوڕ دەبێت (مێردمناڵ) بۆ ڕۆژی دوایی پرسەکە لە شوێنی باوکی دائەنیشێت و قاچ ئەخاتە سەر قاچی وشان لەسەر سەرین دائەیات و ئەڵێت ئیتر من باوکم ! ئادەی جامێ ئاووم بۆ بێنن ؟ دایکی کوڕەش دەست ئەکات بەلێدان و سەرزەنشتی .. تێکڕا خێزانەکەی لێی ڕائەپەڕن یەکێ ئەڵێت وازی لێ بێنە هێشتا مناڵە ونافامێت ! یەکێك ئەڵێت ئابکێشە بە دەمیا... یەکێک ئەڵێت .. ئادووشەقی تێهەڵبەن .. بەکورتی مناڵەکە خەریکە سەرشێت ئەکەن ... خاڵەکەشی بەپێکەنینەوە ئەڵیت .. ئێباشە خۆ کفری نەکردوە .. لە باوکیەوە فێربووە .. هەمیشە هەر بەوشێوەیە داوای ئاوی کردوە و... پاڵی بۆدایاوە!! دیارە بۆ مناڵەکە هێشتا لەو مانا قوڵە نەگەیشتبێتت و مەبەستییشی نەبووبێت کە جێی باوک بگرێتەوە تەنها چێژ لەو جۆرە ئەمر کردنە وەرگرێت و تاقی بکاتەوە کە باوکی پیادەی کردوە.. بەڵام بۆ خێزانەکە گەورەو گرانبووە کە ئەمە ڕەفتاری کووڕەکەیان بێت دوای مردنی باوکی ! کەچی لە زۆر حاڵەتدا .. باوک و دایک بە ئاواتەوەن دوای خۆیان مناڵەکانیان جێیان بگرنەوە .. بەڵام ئەم شێوە جێگرتنەوەیان قبووڵ نی یە !

زۆربەی زۆری پارتەسیاسیەکانی کوردستانیش وەک خێزانێک خۆیان ووتەنی .. پارت و ڕێکخراوەکانیان پێک هێناوە .. و لە زۆر کۆڕ و کۆبوونەوەو کۆنفرانس و گرتبوونەوەکاندا باسی ئەندام ولایان گران ی ئەم پارت وڕێکخراوانە وەک ڕۆڵەو کوڕو مناڵی یەک خێزان کراوە !

بەڵام کە دێتە سەرباسی جێ گرتنەوە یان هەڵبژاردن .. ئەوا ئەوانەی لە بابەوە نزیکن ئەکەونە سەر وگوێلاک کوتین وسەرزەنشتکردن و سەرشێت کردن و هەندێکیشیان پێی ئەڵێن لێی مەگرن خەڵافاوە..!! و کەمیش هەن بڵێن ئێ خۆ کفری نەکرد!!!

٣/٢/٢٠١٤



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە