کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەوڵاتی کورد

Monday, 01/09/2014, 12:00




ڕەنگی سووری سەر ئاڵاکەم



خوێنی گەشی ئاڵی شەهیدمە



دەشت و کیو و شاخ و دۆڵی



ئەم کوردستانەم



ڕەنگی سەوزە هەوارگەی ژینمە



پرشنگی خۆریش خۆی تیا نەخشاندووە



نیشانەی تیشکی ڕوونی بینینمە



سپیە کۆتری ئاشتیم وەک دەروونم



ڕوونە پەیامم گەشە ئاواتم



بۆ دۆستانم رووی پێکەنینمە



زریان و تۆفانە، بورکانە ، ڕەشەبایە دەنگم



بۆ کەسێ چاوی پێم هەڵنایە



ڕاپەڕینم لێی لافاوی ڕاماڵینمە



میللەتیکم لەوەتەی مرۆڤ بوونی هەیە



هەم، نە لەبن دێم نە ئەبەزێم



دەستێکی شووم کردمی بەچوار پارچەوە



واڕۆڵەکانی نەوەکەم بەبرژانگی چاو



دەماری لەشیان گرێی ئەدەنەوە



دڵ ساف وبێ غەلم هەتا بەرانبەر دوژمنیش



قین لەدڵ نیم بەرز ڕوشت و بەدین



دەستیشم مشتی پۆڵاینە بۆ کەسانی لەعین



هەتا هێز لەلاشماندا بێت



مابێ کوردی لەسەر زەمین



فیداین بۆ کوردستان ..بەدڵ بەڕۆح بەژین



ئیدی بەسیە دوژم دەست هەڵگرە



بائیتر ئەم گەلە نەبەردە بەخۆشی بژین



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە