کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ یادی شەهیدی نەمر هەڵۆکەی گەرمیان

Tuesday, 28/01/2014, 12:00


ئەم کۆپلە هۆنراوەیەم بۆ کەسێک نووسی کە بۆ من مانای زۆر گەورە ئەبەخشێ زیاتر لە ڕاستی ...زیاتر لە ڕێز ...زیاتر لە قوربانی ...کەسێک بەمانای هەمیشە زیندووی
بۆ یادی شەهیدی نەمر هەڵۆکەی گەرمیان
مامە ڕیشە






من ئەڵێم هەر ئەوکاتەی بووی لەدایک
لەسەر ناوچەوانت نووسرابوو
یا کوردستان یاخود نەمان
مامانەکەت مژدەی شێری دا بە باوکت
دەستی ئەلەرزی ناوکت ببڕی
هەر خۆت بەدەستی خۆت
ناوکی خۆتت بچراند
کە لە دایک بووی
ڕیش و
دەستێ جلی خاکی و
بشتێن و
جامانە و
گۆرەوی و پوزەوانەو
پێڵاو
تاقم تفەنگ و
دمانچە و
جامانە..دەسماڵ
ئاڵایەکی کوردستانیشت
پێ بوون
زەردەخەنەی سەر لێوەکانت
سرودەکەی
کرێکاران و جوتیارانی
ئەدرکاند
هەمانکاتیش...
چەند دڵۆپێک
فرمێسکت بۆ
شەهیدبوونی خۆت و هاوڕیکانت
هەڵڕژاند
تەرمی خۆتت بۆ گۆرستانی
شەهیدە نەمرەکان
وەک هەڵۆیەک
هەڵفڕاند
هەرئەو ساتەش
بست بە بستی خاکی ئەم کوردستانەت
کردە دۆزەخ و دوژمن و
نەیارانت پێ تۆقاند
ئای مامە ڕیشە
هەر ئەو ڕۆژە تۆ ئەتزانی
بەدەستی خائنێ شەهید ئەبیت و
کۆمەڵێ مافیا
دوای تۆ
ئەکەونە ڕاو و ڕووتی کوردستان
هەموو خوێنی شەهیدان
کیمیا باران ..ئەنفال...
لە پێکی سەرمێزەکانی مەستی شەوانیاندا
لە ڕەقس و سەمادان
٢٣/٥/٢٠١٣
ئومێد / ئەڵمانیا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە