ئارام
Thursday, 05/02/2015, 12:00
پێشکەش بەگیانی پاکی شەهید ئارام (شاسوار جەلال) ی هەمیشە زیندوو
نە ئەکرا نەڕۆی
ئاخر کەتۆ ڕۆیشتی
جوتیارەکان هەرەوەزیان نەما
دەغڵەکانیان هەروا لەبەردەستا
چۆلەکەو قەلەڕەش و داڵ
ئەیوەرێنن
هەرکەڕۆیشتی
کێڵگە ئاگری گرتوو
خەرمان بووە قەرە برووت
جوتیار فریایی خۆڵەکەشی نەکەوت
کەتۆ ڕۆیشتی کرێکاران
بێ باڵ بێ پشت
نەماف نە کاتی کار
ئیتر نەما
هەمووی کرا بەپارەو
سوورا بەدەمی خاوەن ئیشا
گەر ئەم نەگبەتەش
بی ووتیایە... نا
نان بڕاوی ئەکرد
یەکسەر دەری ئەکرد
ئای ڕۆژێکی دەمەو ئێوارە
کەتۆ ڕۆیشتی لە دێ وشاردا
قوتابخانە ئە بوە مزگەوت و
مزگەوتیش ئەبوە قەسابخانە
لەو ڕۆژەوە
کەسێ نەبوو ئیتر باسی تۆبکا
دەکرا بەکافر .. بەئەمری ڕیش پانێ
سبەی ئەدرا لەسێدارە
بەڕۆیشتنت
باڵدارەکان، ئاژەڵەکان
کۆجیان لەم دەڤەرەکرد
ئەی نازانی
هەمووی هۆگری تۆ بوون
لەگەڵ خۆتا هەموویانت
دەستەمۆ کردبوون
کەتۆ ڕۆیشتی
ئیتر گۆشتی هەرهەموویان
لەسەر پشکۆ وئاگر
هەندێ بۆ چەوری سمێڵی و
هەندێکیش لەگەڵ پێکی مەستی
ئێوارانیدا ئەیبرژاند
پێش ڕۆیشتنت
کێڵگەکان سەوزو
ڕووبارەکان خوڕو
کانیاوەکان هاژەیان ئەهات
بەڕۆیشتنت
ئەمان هەموویان
لەوەرزەکانیش خۆیان تۆراند
ئای ئارام لەگەڵ خۆتا
کەهاتی چ نەرمەبایەکی وەرزی
بەهارو چ شەماڵێکی
فێنکت بۆ ئەم دەڤەرەهانی
بەڕۆیشتنت ئیدی
تەپو تۆز وخۆڵبارین بوو
دوکەڵ
ئەم ناوەی باجارێ خنکاند
قوتابخانەیەکت لە ڕەوشت دانا
هیدی هیدی کوڕ وگەنج و
کچ و پیرەکانیش
خۆیان تێ ئەخزاند
بەڕۆیشتنت
بوونە کەلاوەو و دوایش
دەستی رەشی ڕۆژگار
هەموویانی داڕماند
ئای ئارام کەهاتی زەردەخەنەو
بزەت خستە سەلێوی
درشتو وورد
کەڕۆیشتی ئیدی ئەوانیش
ووردە ووردە
لەسەر لێومان خۆیان تۆراند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست