جەژنانە
Monday, 06/10/2014, 12:00
جەژنە پیرۆزە لەمن مەکە
گەر منت خۆشدەوێ
پێش نوێژی جەژن
دووڕکات نوێژ بۆ ئاوارەکانی
ئەم دەڤەرەم بکە
دایە حاجی بابە حاجی
پێش ئەوەی شەیتان ڕەجم بکەی
بەردی ئەو بیابانە خڕ کەرەوە
بیگرە ناو چاوی
ئەو نەگریسانەی
ئێستا مناڵەکانمان ئەکەن بەقوربانی
لەباتی ئەو بەرانەی خوا
بۆ ئسماعیل پێغەمبەری نارد
ئەی نازانی قوربانی ئەمساڵ گۆڕا
لەباتی بەران
مناڵ پیر ژن کچ گەنجان
کران بەقوربان
ئیدی بۆ گەڕت لە لەشیتان و من
ئاڵاندوە
ئەونقوڵ و من بە بەرد
ڕەجم ئەکەی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست