کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نووستن لە گوێی گادا !!

Friday, 20/12/2013, 12:00




لەوەتەی سەرانی کورد دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست .. کە بەخەونیش ئەم ڕاستی یەیان بەخۆ ڕانەئەبینی ! بەڵام خەونی هەموو تاکێکی نەتەوەکەمان بووە. کاتێ خەونەکە بوو بەڕاست و عەرش ومەرشیان بۆ بوو بە دیوە خانی فەرشی کاشان ڕاخراو و ئاسمانی دیوە خانیان بۆ پر بوو لە نوور سفرەیان بوو بە سفرەی هاروون و قاروون و پێخەفیان بوو بە حەرییر دیارە ڕاچڵەکاندنیان لە خەوێکی لەم شوێنە کە دیوارەکانی دەنگ وڕەنگ نایان بڕێت کارێکی هەروا ئاسان نابێت پێشینان ووتویانە ئەڵێی لە گوێی گایا خەوتووە؟! بە مناڵی کە ئەم قسەیەم بیستبوو ئێستاشی لەسەر بێت هەر کە ئەم جۆرە ئاژەڵانە ئەبینم هەم پەندەکەم بیر ئەکەوێتەوە و هەم لەگوێی ئەو بەسەتەزمانە ئەڕوانم ؟ ئاخر تۆ بڵێ ی گوێی ئەوەندە قووڵ و گەورەبێت ئەم مرۆژە زەبەلاحەی تیا جیابێتەوە و گوێی لە هیچ نەبێت ؟

هەر لە سەرەتای دروست بوونی پەرلەمان و حەوانەوەی کەمێکی میللەتە خێر لەخۆ نەدیوەکەی کورد و ڕزگار بوونی ئەو بستەی ئیتر کەوتە دەست شاڵاوی شەڕی ناوخۆو ئەوەی کە خوا پێی ناخۆشبوو بەیەکیان کرد و شڕو شیتاڵی یەکیان هێنایە بەر دەوار . هەزارەها دایکی جگەر سووتاو باوکی ڕۆڵە شەهیدکرا و مەلا و شێخی دونیا بە قوراعانەوە بەپیریان چوون مێش میوانیان نەبوو ! .. بەڵام لەبەر خاتری ئاغاکانیان و بەرژەوەندی خۆیان لە کفلە کوونێکا شەڕیان ڕاگرتوو هەرێمیان لێ جیاکردەوە و عەرش ومەرشیان دابەشکرد و دام و دەزگا

دوو هەرێمەکەیان بە دڕک تەنی و بۆ خۆیان چوونە گوێی گای بەستەزمانەوە کە ئەمجارە ڕاچڵەکاندنیان گەلێک ئاستەمە

ئەوەتا لە گۆڤا ر ،ڕۆژنامە ، شەقام ،مێدیا ،شوێنیک نەماوە باسی گەندەڵی و تیرۆر و داوێن پیسی و ناپاکی و دزی و جەردەی و گرتن و تێهەڵدان و سووتاندن و تاڵانکردنی بەرپرسان نەکرێت و لایەنی پەیوەندی داری لێ ئاگا نەکریتەوە ، ڕۆژ نی یە باوك و دایك و خوشك و براو مەلاو شێخ و هەتا مناڵانی ئەم دەڤەرە دەنگی ناڕەزای بەرز نەکەنەوە خۆ بۆ تیرۆری کاوە ی ڕۆنامەنووس ئەوەتا ئەمجارەیان دونیای دەرەوەشیان لێ ئاگادار کردوونەوە.... کەچی نەک مێش بەڵکوزەردەواڵەو مێشوولە و فیلی و حوشتریش. میوانیانن نیین.... ئێستا بۆم

ڕوون بۆوە ئەو گوێ گەورەیە کە ئەوانی تیا خەوتوون و خەبەریان نابێتەوە گوێی گا ی بەستەزمان نیە ئەوە گوێی ی دایناسوورە





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە