کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(ئەگەر) لە حکومەتدا!

Sunday, 16/03/2014, 12:00






یەکێک لە فەلسەفەکانی ژیان ، ئەگەر .. یان چاند سەوز نەبوو ! ئەوەتەی ئەم هەرێمەی ئیمە وەک پارچەیەک لە زەویە گەورەکەی کوردستان لەژیر ڕەحمی بێڵی کۆمەڵانێکەوەن کە وەک ئەوەی چۆن زەویەکی بەپیت وبەرەکەت بەدەستی کەسانێکی نەشارەزا و نەکاراما و نابەڵەدەوە لە بواری چاندن و کشتوکاڵدا هەرچی بچێنێت بەرهەمی نەبێت و بۆ هەموو جارێکیش ئەگەرێکی لەکیس دەچی وئەگەرەکەشی سەوزی لێ پەیدا نابێت . خراپی لێ قەوماوە..هەر کاتێک کە هەرێم ڕووبەڕووی قەیرانەکانی ناوەکی ودەرەکی ئەبێتەوە ، جگە لە ووشەی(ئەگەر) لە دەمی دەسەڵاتدارانەوە هیچی تر نابیستین! دیارە گەلی کورد دوای هەڵمژینی هەوای ئازادی چەنساڵەی هیلاکی و شەکەتی سەرشانی ئاواتەخوازی قەیرانی شەڕ و کاولکاری نیە جارێکیتر .. بەڵام هیچکاتێکیش دەردەسەری و نەهامەتی و قەیرانەکانیشی پی قبووڵ نەکراون .. باسمان لەووشەی(ئەگەر) ەکانە بۆ هەموو بارو دۆخ و مەبەستێک (ئەگەر) بەکاردێنن .. ووشەی ئەگەر یان لە بەرنامە و بەڵێن و یاساو دەستوور و هەتا کاری ڕۆژانەشدا بووە بە بنێشتە خۆشەی سەرزمان . ئەوەی کە ئەمان لەکابرا نەشارەزا جووتیارەکە جیا دەکاتەوە ... کارەکان .. بەڵێنەکان .. هەڕەشکان کە بە ووشەی ئەگەر پاراویان کردوون هەم سەوزی لێنابینن و هەم لەسەریشیان ناکەوێت ..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە