کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەرگی میوەی بەهەشت

Monday, 17/03/2014, 12:00






ئێوارەیە و دنیا لێڵە

بەری ڕۆژیش پێش ئاوابوون

بەسێبەری پۆلێ باڵندەی ڕەش

تەنراوە..

دەنگی دووری کوندە پەپوش

شاوریی شومی لێداوە

نەم ئەزانی ئەمە زەنگە و

بۆ سبەینێ تابووتی مەرگی

لەگەڵ خۆی هێناوە

بێخمەم ئەوان

ژن و پیاو پیر و مناڵ

هەندێ لەشیرینی خەوا

هەندێ لە کێڵگەی هیوا

لەسەر کارو

هەندێکیش

لەڕێگەوە

هەموو بەجارێ

بە چاوتروکاندنێ

بوون بەژێر گێژەڵووکەی

بۆنی ژەهرێ

هەندی ئەیان ووت بۆنی سێوە

هەندێ ئەیانووت بۆنی

بۆنی قۆخە

منیش ئەمگوت ئاخر ئاسمان

ئەگەر وابێت ئەمانە بۆنی

میوەی بەهەشتبن

بەچ حەقێ

چ یاسایەک

چ ئاییینێ

تەنها بۆ هەڵمژینی

نەک خواردنی

ئەمری لە خاجدانی

پێنج هەزار کەس

بەجارێ

بە شەیتاندا ڕائەسپێرێ

١٦/٣/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە