کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاسەلێسەكانی ئەورۆو سیخوڕەكانی دوونێ...

Wednesday, 06/05/2009, 12:00


شاعیرێكی هەولێری دەمانێك لەوەوبەری لەسەر داخوزیەكی بەگومان ، شاعیری پێشڕەوی عەرەبی(ئەدۆنیس) هات لۆ كوردستان ، لۆ سلێمانی و هەولێرێ. ئەمن گومانم لەوەدا نیە كە ئەدۆنیس شاعیرێكی گەوەرەیەو، بگرە تیوریستێكی شیعری وفكری گەورەی عەرەبیشە بە بێ چ موناقەشەیەكی، ئەگەرچیش ئەدۆنیس لەم سەردانەیدا گەلەك لە بیرو بۆچوونە شۆڕشگێریەكانی خۆی پەشیمان ببوەوە ، لەوەی كە ئەو سەردانی هیچ سەرۆكی دەوڵەتێكی عەرەبی ناكات و هەموویان بەدكتاتۆر لەقەڵەم دەدات، ئەم هاتنەی و كۆبوونەوەی لەگەڵ جەلال تاڵەبانی بە ناو سەرۆكی عێراق، چ لە گەورەی ئەدۆنیس كەمناكاتەوە، ئەوەبوو كۆمەڵێك میدیای عەرەبی و شاعیری عەرەب رەخنەیان لەو سەردانەی ئەدۆنیس گرت ، لەوانە شاعیری گەورەی عێراق (سەعدی یوسف)، سەعدی یوسف هیچی كەمتر نیە لە ئەدۆنیس لە شیعر و داهێناندا ، وەلێ دەبینین لە هەندێ راگەیاندنەكانی د هەردو حیزبی دەسەڵاتدارو،لەلایەن هەندێ كەسانی رابردو پۆخڵ و كاسەلێسی ئەم دوو حیزبە كە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەزانن بە چی ناوبانگیان رۆیشتووە، هێرش دەكەن سەر شاعیرێكی گەورەی عێراق و خۆنەفرۆش بە داگیركەران(سەعدی یوسف) . یەكێك لە وانە (مستەفا ساڵح كەریم)ە، لە رۆژنامەی (الاتحاد) رۆژی 5|5|2009 بەعەرەبی نووسیویەتی(وا اسفاه على تقلبات شاعر) مەبەستی لێرە سەعدی یوسفە ، وەكو ئەوە وایە دوور لە سەعدی قەل بە قەل بڵێ رووت رەشە!، مستەفا ساڵح كەریم ، كو باسی تەقەلوباتەكەی خۆی دەكات كە پێ ی دەلێن حەربا-! لەشیوعیەوە بۆ پارتی و دوای ساڵی حەفتاو چواریش پەیوەندی كرد بەدەزگا سیخوریەكانی بەعسەوە و ، دوای ئەوەی ناوی ئەو هەموو نوسەرانەی سلێمانی دا بەدەزگا ئەمنیەكانی بەعس لە سلێمانی ، ئەوانەی كە پەیوەندیان كردبوو بە شۆرشی ئەیلوولەوە، ئەنجا سەرقاڵبوونی بە وەڕگێرانی نامیلەكانی قائیدی زەروورەت وخەریكبوونی بەهامشۆ لۆ لای موسڵیح جەلالی و ماستاوكردن لۆی وجاسووسی كردن لەسەر نووسەرانی سلێمانی وبەگرتدانیان و، چەندی نوسەر هەنە شایەتی دەدەن كە مستەفا بەگرتی داوون لە ئەمنی سلێمانی و ، ئێمە لێرە لەبەر دڵی خاوەنەكانیان ناو نابەین، دوای ئەو هەموو خیانەتانە مستەفا ساڵح كەریم بووە دەم سپی مەكتەبی ناوەندی راگەیانەنی یەكێتی ، ئەو یەكێتیەی كە نەقیب قادری برای كوشت لەسەر سیخوڕی بۆ بەعس، دوای ئەوەم لەبرادەرێكی شاعیری هەولێریم بیست كە مستەفا ویستبووی بیكا بە (شەهید)ی كوردستان!. مستەفا ساڵح كەریم نازانێ كە ئەدۆنیس شاعیرێكی قەومی عەرەبە و، دیاریشە هیچی ئەدۆنیسی نەخۆیندۆتەوە بۆیە بە ئەقڵی بچووك و ماستاوچیانەی خۆی سەعدی یوسف بەشۆڤێنی لەقەڵەم دەدات ، مستەفا بۆ ئەوەی هەروەكو جاران چۆن دڵی بەعسیەكانی رادەگرت و شەوی سووری بۆ سازدەكردن ، ئیستایش هەمان شێوە لۆ یەكێتی دەكات. ئەدۆنیس لەبەر ئەوەی بە جەلال تاڵەبانی ووتوە پیاوێكی خاسە ، ئیدی ئەمە بۆ ئەوانی ئەقڵ قوون مەكە مەكەیە، بەڵام سەعدی چەندین شیعری بۆ كورد نووسیوە و هەڵویستی مرڤانەی هەبووە دەربارەی كورد، مستەفا بەم قسە و نووسینە كرچ و كاڵانە دەیەوێ خیانەتەكانی خۆی و بنەماڵەكەی بشارێتەوە ، كە وەكو رۆژی رووناك لەلای خەڵكی سلێمانی دیارن و ناسراوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە