چارۆکه‌ی ڕه‌ش و شه‌رمئاوه‌ری خۆتان به سه‌ر ئێمه‌دا دامه‌ده‌ن!
Monday, 11/01/2010, 12:00
ئه‌م ڕۆژانه بابه‌تێکم به‌رچاو که‌وت؛ له ژێر ناوی " له ته‌له‌فزیونه‌که‌ی جه‌عفه‌ری یه‌وه جنێو و سوکایه‌تی به کورد ده‌کرێ"!!له‌و دیمانه‌یه‌دا شاعیرێکی عه‌ره‌ب به پێش چاوی هه‌موو لایه‌ک به هۆنینه‌وه‌ی قه‌سیده‌یه‌ک په‌نجه‌ی خه‌یانه‌ت و بێ ویژدانی و ... بۆ کورد له‌و به‌شه ڕاکێشا‌و به ناوی '' کاکه حه‌مه'' که گوایا کورد له ئاست کوشتاری شاری '' فه‌لوجه'' و ده‌وروبه‌ری له کاتی بوردمانی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانای بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره بێ ده‌نگ بووه‌و خه‌وی خۆشی دیوه، دانیشتوانی هێنابووه پێکه‌نین و چه‌پڵه لێدان؛ که گوایا نوێنه‌رێکی تورکمانیش له‌وێ ' ئه‌حسه‌ن' ی پێ گووتوه!
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تورکمانیش خومێکیان پێوه‌یه و دارده‌ستن بۆ دوژمنایه‌تی کردنی کورد، لێره من باس و ڕوونکردنه‌وه‌که‌م ڕووبه‌ڕووی ئه‌و شاعیره‌و هه‌موو هاوبیرانی ئه‌وی عه‌ره‌ب ده‌که‌مه‌وه:؛
_ کوشتنی بێ‌تاوان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش تاوانبارن به بێ دادگای و موحاکه‌مه، له هه‌ر کوێ بێت مه‌حکومه‌و کارێکی دژی ئه‌خلاقی و مرۆیی و به هیچ جۆرێک په‌سه‌ند ناکرێت و دژ به ئاین و کۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه.
_ کورد خۆی زوڵمی لێکراوه‌و ده‌زانێ ئازار‌و ژانه‌کانی چۆنن هه‌روه‌ها هه‌موو نه‌هامه‌تی و کاره‌ساتێکی ده‌ستی به ناو مرۆڤی به سه‌رهاتووه و ده‌زانێ قڕ کردن و له ناو بردن ئه‌نفال کیمیا باران ده‌ربه‌ده‌ری و بێ سه‌رو شوێنکردن و له وڵات ده‌رکردن... چ واتایه‌کی کوشه‌نده‌و جه‌رگبڕ و ڕووخێنه‌ریان هه‌یه!.
بۆیه کورد به هیچ جۆرێک بێ ئاگا نیه له جۆری زۆڵم و خه‌یانه‌ت و ماڵوێرانی. ئه‌وه ئه‌وانه‌ن که نازانن تامی ئازار‌و قڕ کردن چیه، و وه‌ک ده‌ڵێن '' تێر ئاگای له برسی نیه"
_ کورد به درێژایی مێژوو نه‌ته‌وه‌کی ئازا به جربزه‌و خاوه‌ن ویژدان بووه‌و به ناهه‌ق په‌لاماری که‌سی نه‌داوه‌و زوڵم و ژێرده‌سته‌ویی پێ قه‌بوڵ نه‌کراوه، بۆیه هه‌رده‌م که‌وتووه‌ته به‌ر په‌لامارو قه‌تڵ و کۆمه‌ڵکوژی.
_ له مێژووی نه زۆر دووری ئه‌م دواییانه‌دا و له ده‌وری دابه‌ش بوونی سنوره‌کان و دانانی وڵاتانی تازه‌و ده‌وڵه‌تی پاوانخواز و دیکتاتۆری ناوچه به گه‌له کۆمه و به خه‌یانه‌تی درواسێکانی کورد‌و ده‌وڵه‌تانی زلهێزی دونیا و به‌رژه‌وه‌ندی خواز، به‌و په‌ڕی بێ شه‌رمی له ژێر پێنانی هه‌ر پرنسیبێکی ئه‌خلاقی و سیاسی، نه‌ته‌وه‌ی کوردیان دابه‌ش و بێ به‌ش کرد له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه خۆیی و ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی نکۆڵییان کرد و کوردیان خسته ته‌به‌قی ژێره‌وه و کردنیان به چه‌ند به‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن خاوه‌نی کیان و شوناسی خۆیان بن!. ئه‌مه له کاتێکدا بوو که زۆر که‌مینه‌و گه‌لی بچوک هه‌بوون بوون به خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی خۆیان و ته‌نانه‌ت له سه‌ر خاکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک کورد حاکمیه‌تی خۆیان دامه‌زراندو کوردیان کرده کۆیله‌و ده‌سبه‌سه‌ر و بێ وڵات له هه‌رچوارلا! ئه‌مه له کاتێکدا بوو که گه‌لی کورد یه‌کیک له گه‌له هه‌ره کۆنه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌و ته‌نانه‌ت دونیاش ده‌ناسرێن که هه‌م له ڕووی نژادی هه‌م له ڕووی زمان و خاک و هه‌مه لایه‌نه‌ی فه‌رهه‌نگی‌یه‌وه جێگای خۆی بووه که وڵاتی سه‌ر به خۆ بێت و ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت، که چی به داخه‌وه به هۆی سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌و دوور له یاسای ئه‌خلاقی به هاوکاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خوازان و ویژدان خه‌وتووی گه‌لانی دراوسێ تا یستاش نه‌توانڕاوه مافه‌کانی بچه‌سپێنرێت و خاوه‌نی شوناسی سه‌ربه خۆیی خۆی بێت!.
1_ ها خوتی یابوو! تۆی عه‌ره‌ب و هاوقه‌تارانت ئه‌و هه‌موو ساڵانه له کوێ بوون له گوێ کام وشترو گامێشی سه‌حراکانی عه‌ره‌بیدا خۆتان شاردبووه‌و بێ ئاگا بوون یان بێ ویژدانانه ده‌تانڕوانییه قه‌زییه‌ی کورد و پێی پێده‌که‌نین!.؟
2_ ها خوتی یابوو! ئه‌ی هاوار و دادی کوردی برای موسڵمانتان گوێ لێ نه بوو که به ماڵ و منداڵ و خاک و ژینگه‌و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌کانیش گشت به جارێ که‌وتبوونه به‌رده‌م قڕ کردن و له ناو برده‌ن، به ده‌ستی ڕژیمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و به‌و ناو عێراق و له نێو ده‌چون؟؟!!
3_ ها خوتی یابوو! مه‌گه‌ر له زه‌مانی ڕژیمی به‌عس و سه‌دامی پاڵه‌وانی عوروبه سه‌رکرده‌ی قادسیه و ئومه‌ی عه‌ره‌بی نه‌بوو که پلانی له ناو بردنی گه‌لی کورد ئیمزا کرا بوو وه به ئاشکرا که‌وتبووه گیانی ئه‌و مه‌خلوقه داماوه هه‌ژاره و ده‌یانه‌ویست ئاسه‌واریشیان نه‌هێڵن!؟
4_ ها خوتی یابوو! ئه‌ی مه‌گه‌ر کورد به‌شی زۆری موسڵمان نه‌بوو؟ وه ئێوه‌ش خۆتان به موسڵمان نه‌ده‌زانی؟ که پێموایه کورد یه‌کێک له خاوێنترینی گه‌لی موسلمانه که به درێژایی ته‌مه‌نی ئیسلام، خزمه‌تی به‌و ئایینه کردووه‌و هه‌رده‌م بۆ پاراستنی خه‌باتی کردووه و خوێنی داوه، وه ئاینی ئیسلام به‌شێکی زۆری له سه‌ر شانی کوردی موسڵمان پارێزراوه؛ ئه‌ی بۆچی هیچ نه‌بێت، وه‌ک دراوسێ سه‌یرتان نه‌کرد و مافی دراوسێیه‌کی موسڵمانیتان پێره‌وا نه‌بینین!؟؟
5_ها خوتی یابوو! مه گه‌ر کورد له شه‌ڕه گه‌وره‌کانی ئاینی ئیسلام و سه‌لیب یان شه‌ڕ و هێرشکانیتر بۆ سه ئیسلام و خاکی عوره‌به دیفاعی نه‌کردو به سه‌دان و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی خۆی فیدا نه‌کرد له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئاین و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی و خاکی عه‌ره‌ب؟ ئه‌گه‌ر نازانن بڕۆن باش مێژوو بخوێنه‌وه، _ '' سلاح‌الدین ایوبی'' مه‌گه‌ر کورد نه‌بوو وه به ناوی ئیسلامه‌وه قودسی دوای '' ئیمامی عومه‌ر د.خ.'' بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی ئیسلامدا ڕزگار نه‌کرد؟
6_ ها خوتی یابوو! جوابی ئه‌وانه‌و به هه‌زارانی له‌و جۆره خزمه‌تانه که کورد به عوره‌به‌ی کردووه‌و ئیستاس هه‌ر ده‌یکات ئه‌وه‌یه که سه‌دامی هاو بیر‌و پاڵه‌وانت به دڕنده‌ترین شێوه بێ له به‌رچاو گرتنی ' موسڵمانی، دراوسێتی، مرۆیی، و ئه‌و هه‌موو خزمه‌تی کورد' جوابه‌کان ئه‌وه بوو که به سوره‌ی ئایه‌تکانی قورئان، کورد ئه‌نفال و ماڵویران و ده‌ربه‌ده‌ر بکاو له ناوی به‌رێ؟
7_ ها خوتی یابوو! له ده‌ورانی ڕژیمی به‌عسدا له‌وانه‌یه تۆ بۆ خۆت یه‌کێک بوو بیت له‌و که‌سانه‌ی که کوردت چه‌وساندبیته‌وه و ئیمزات کردووه بۆ له ناو بردنی، که نمونه‌کانی له به‌یته‌کانته‌وه ده‌رده‌که‌وێ، که چه‌نده ڕق ئه‌ستوری له ته‌ک ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه! مگه‌ر سه‌دام دار‌و ده‌سته‌که‌ی به هه‌موو تواناوه هه‌وڵی له ناو بردنی کوردیان نه‌دا و به هه‌موو چه‌کێکی کوشه‌نده‌ی ئه‌و کات نه‌که‌تنه گیانی ژن و مناڵ و گه‌نج و پیر و نه‌یانده‌کوشتن؟ ئێوه ئه‌و کات له کوێ بوون ویژدانتان له کوێ خۆی ون کردبوو؟!
8_ ها خوتی یابوو! کیمیا باران، ئه‌نفال، قڕ کردن، و بێ سه‌رو شوێنکردنی ده‌یانهه‌زار کوردی بێ‌تاوان، ده‌رکردن و ڕاونانی سه‌دانهه‌زار و ته‌نانه‌ت به ملیونان کورد له‌و به‌شه به ده‌ستوری رژیمی سه‌دام و ده‌وڵه‌تی به‌عس نه‌بوو که ئاسه‌واره‌کای هه‌موو جیهان و ته‌نانه‌ت تۆییش دڵنیام که دیتوتن، به‌ڵام بێ ده‌نگ بووی و ئیستا زیندوو بویته‌ته‌وه، ئه‌ویش به پێچه‌وانی ویژدان و هه‌ستی ئینسانی، ده‌ته‌وێ له ئاوی لێل ماسی بۆ تیژی چاوه‌کانت بگریت!؟
9_ ها خوتی یابوو! چه‌ند جار که‌له‌سه‌ری کوردت بینیوه و بیستووه به ده‌می سه‌گ و پاسه‌وانانی به‌عسه‌وه یاریان پێکردوون؟ هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌م دواییانه‌و له دوای ڕووخانی هه‌یمه‌نه‌ی پاڵه‌وانی ئێوه به سه‌دان و هه‌زاران که‌له‌سه‌رو جل و به‌رگی کوردی داماو و مه‌مۆڵه‌ی مناڵه بێ‌تاوان و هه‌ژاره‌کانی کوردتان نه‌دی که چی‌یان به سه‌ر هاتبوو وه ئه‌وانه چ تاوانێکیان بوو!؟
10_ ها خوتی یابوو! هه‌ر هیچ نه‌بێ جارێکیش میدیاکانت نه‌دی که باسی ئه‌نفالیان ده‌کردو جیاکردنه‌وه‌ی گه‌نج و پیر ژن و منداڵ هه‌ر به‌شێک بۆ شوێن و گۆڕستان ژێر خاک کردنیان به زیندووی و یان به‌ڕێ کردنیان بۆ '' نوگره سه‌لمان'' شکاندنی که‌سایه‌تیان له‌و زیندانانه به‌و په‌ڕی بێ شه‌رمی و بێ ویژدانی و دور له هه‌ر چه‌شنه یاسایه‌کی ئاینی و ئه‌خلاقی په‌لاماری ژن و منداڵیان ده‌دا و ته‌جاوه‌زیان پێ ده‌کردن و پاشان له برسێتیدا ڕایان ده‌گرتن تا ده‌مردن و دواتر ده‌یانخستنه به‌رده‌م '' سه‌گه ڕه‌ش'' و له‌و ناوه به که‌له‌و جه‌سه‌دیان یاریان ده‌کردو به به‌رچاوی که‌س و کاره‌کانیانه‌وه سه‌گه‌کان به هاوڕێی زیندانبانانی وه‌ک '' ح. ج '' که بۆ هه‌موو ئاشکرا بوون چۆن ئیهانه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه بێتاوانه‌یان ده‌کرد.!؟؟؟
_ ئه‌مانه یه‌ک له هه‌زاریش نین که باسم کردوون. هه‌ر له زیندان و قه‌تڵ و عام کردنی به کۆمه‌ل و نا عه‌داڵه‌تی ئه‌و رژیمانه‌و زینده به‌چال کردن و کیمیا باران و ئه‌نفال و به عه‌ره‌بکردن و فرۆشتنی ده‌یان کچی کورد به وڵاتانی عه‌ره‌بی و جینایه ت ته‌جاوز و کاولکاری و ژینۆساید... زۆر هه‌ڵده‌گرێت که له سه‌ری بنوسرێت و به هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی ده‌وێ که باس له‌و کاره‌سات و ڕووداوه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی دڕنده‌یی رژیمه‌کانی دژه کورد بکرێت و هه‌موو لایه‌ک لێی به ئاگا بوون و که چی که‌سێک له ئێوه‌مانان ویژدانی به ئاگا نه هات و هاوارێکی بۆ کورد نه‌کردو قه‌سیده‌یه‌کی نه‌چریکاند به گوێی عه‌ره‌بدا!.
- ته‌نانه‌ت له هیچ وڵاتێکی عه‌ره‌بی و له هیچ ده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تی و له هیچ مزگه‌وتێک دا هاواری مه‌زڵومیه‌تی کورد به‌رز نه‌کرایه‌وه‌و به گوێی که‌س نه‌گه‌یشت! ئه‌ی ئه‌و ویژدانانه له کوی بوون؟
11_ ها خوتی یابوو! کورد وه‌ک باسم کرد چون خۆی ده‌زانێ زوڵم چییه؛ به‌رگریش له مه‌زڵوم ده‌کات و هاواری بۆ به‌رز ده‌کاته‌وه.
شه‌ڕی فه‌لوجه‌و ده‌وروبه‌ری و هه‌ر شه‌ڕێکی له‌و چه‌شنه که په‌لامار بۆ سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیل و بێ‌تاوان بێت به تایبه‌ت، نه‌خوازراوه‌و هه‌ر ئینسانێک ده‌وروژێنی و هه‌ستی ده‌برژێنێ. بۆ ئێمه‌ی کورد به گشتی، ئێژم؛ له ته‌ک شه‌ڕێکی وا که شێوه‌ی کۆمه‌ڵکوژی بێت هه‌ڵوێسته ده‌گرین و به کارێکی نا مرۆڤی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین. به‌ڵام شه‌ڕی ئه ناوچه‌و ئه‌و کات شه‌ڕی به‌عسیه‌کان بوو وه ئه‌مریکا. دوژمنی ده‌ره‌کی له‌وه‌ی باشتری پێ نییه بۆ وڵات و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نێک که دژایه‌تی بکات. هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌مریکا له پاڵ ئه‌وه‌ی که سه‌دامی له به‌ین برد، چه‌نده یه‌ک لایه‌نه به‌و په‌ڕی هێزیه‌وه سه‌ره‌ڕۆیانه په‌لاماری ته‌ڕو وشکیداو به داخه‌وه به سه‌دان که‌سی بێ‌تاوان له‌و ده‌ڤه‌ره بوونه قوربانی ئه‌حمه‌قی سه‌دام و بوشه‌کان و ئه‌وه‌ی لێکه‌وته‌وه که بینیمان.
12_ ها خوتی یابوو! تۆ ده‌زانی که سه‌دام له کوردستان چه‌نده دێ و مزگه‌وت و ته‌کیه‌و خانه‌قای ڕووخاند؟ ده‌زانیت که له هه‌ڵه‌بجه به چرکه ساتێک چه‌نده بێ‌تاوان ڕۆحیان ده‌رچوو وه وایانزانی که قه‌یامه‌ته؟! ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌دام خۆی به موسڵمانی ده‌زانی و گه‌لی کوردیش موسڵمان بوو. یان هیچ نه‌بێ دراوسێ و هه‌زاران ساڵه پێکه‌وه ژیانێکیان هوبووه که چی جێشی سه‌دام له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی تێیدا به‌شدار بوون بۆ قڕ کردنی کورد و ته‌نانه‌ت دام و ده‌زگا سیخوڕی و نهێنیه‌کانی رژیم ئه‌و کات خه‌ڵکی نه‌ناسراو نازناویان هه‌بوو له کاتی شکه‌نجه و کوشتارکردنی ئه‌و میلله‌ته!؟
ئه‌مریکا هێشتا به باوه‌ڕی من به‌و به‌راورد کردنه زۆر له سه‌دام و رژیمه‌که‌ی باشتر بوون.
13_ ها خوتی یابوو! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بزانی که کورد چه‌نده ئاشتی خواز‌و دڵسۆزه‌و حه‌ز به تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ناڕه‌وا ناکات، بگه‌ڕێوه بۆ ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستانی عێراق و ئه‌و هه‌موو سه‌ربازو ده‌ره‌جه‌دارو جوندیانه‌ی که له کاتی ڕاپه‌ڕینه گه‌وره‌که‌ی کوردستان به ده‌ستی پیشمه‌رگه‌و خه‌ڵک که‌وتن و چۆنی گیانیان پاریزراو به ئه‌مانه‌ت بۆ ناو مال و منداڵیان گه‌ڕانه‌وه!
14_ ها خوتی یابوو! ئه‌گه‌ر نازانی هیچ نه بێت سه‌یرێکی شه‌ڕه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی '' غه‌زه" بکه بزانه کورد چه‌نده فرمێسکی گه‌رمی هه‌ڵوه‌راند و هاواری به‌رزبووه بۆ پشتگیری له '' فلستین" بۆ نمونه سرودی "که‌ژه'' کچی هونه‌رمه‌ندی به توانای کورد ''هاوتا ئه‌سعه‌د" که بۆ گه‌لی فستین خوێندبووی، وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له نێو میداکانی عه‌ره‌بیدا.
چاو له‌و کلیپه بکه‌ن:
http://www.youtube.com/watch?v=Ne-u4lp_HrA&feature=related _ به هه‌ر حاڵ پێم وایه کاتی خوینه‌رانم زۆر گرت به‌م بابه‌ته، هیوادارم که هه‌رکه‌س که ده‌توانێت شتێک به عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و شاعیره عه‌ره‌به بنوسێت و یان هندیک له‌م بابه‌ته بۆ ته‌رجومه بکاته‌وه‌و بۆی بنێرێ که بزانێت کورد چییه. تا به خۆیدا بچێته‌وه و بزانێت تا ئیستا که‌سێک له‌و چه‌شنه شتێکی بۆ کورد وتووه و تۆماری بکات و خۆی هاوده‌ردو هاوده‌نگ بکات له ته‌ک گه‌لی کورد!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست