31 ساڵیش له ڕژیمێکی تاکڕه‌و و مه‌زهه‌بی له ئێران تێپه‌ڕی!
Saturday, 13/02/2010, 12:00
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له مه‌به‌ستی ئه‌و جۆره ڕژیمانه تێبگه‌ین پێویسته به مێژووی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی '' پارس'' فارس، ی بچینه‌وه و چه‌ند ئاماژه‌یه‌کی کورت بکه‌ین، له ڕابردووی ده‌وڵه‌تمه‌ردانی ئه‌و قه‌واره جوگرافیه.
ئێران هه‌م له ڕووی خاکه‌وه‌و هه‌م له پێکهاته‌ی دانیشتوانیه‌وه، فره ڕه‌نگ و فره نه‌ته‌وه و ئایین و کولتوره، و هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه به‌شی زۆری ئه‌م پێکهاتانه پێکه‌وه بوون و به یه‌کیشه‌وه هه‌ڵگری ئه‌و مێژووه کۆن و پڕ له پێشهات و ڕووداوانه بوون.
ئه‌م وڵاته ئیستا که ناوی ئێرانه‌و سنووری یاسایی جۆگرافیایی ئاشکراو ڕوونه، پێشتر زۆر له‌وه فراوانتر بووه، و به ناوی ویلایه‌ت، ئیمارات، ئیمپراتۆرییه‌ت، پاشایه‌تی-، ده‌سه‌ڵاتی خۆیان فراوان کردووه و زۆر به‌ش و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریشیان خست بووه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و کرد بوویان به به‌شێک له‌و حاکمیه‌ته.
ده‌وروبه‌ری 2500ساڵ پێش ئیستا، دوو ئیمپراتۆریه‌تی '' ماد'' و '' پارس'' که گوایا له نژادی ئاریایین و هه‌ردوو پێکه‌وه پێش هه‌زاران ساڵ هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه، و له‌وێ ده‌سه‌ڵاتی خۆیانیان فراوانکردووه، و هه‌ر کام له به‌شێکی ئه‌وکاتی، ئه‌و ناوچانه، حاکمیه‌تیان دامه‌زراند.
دواتر به هۆی بهرزنۆڕی و خۆ سه‌پاندن و ده‌سه‌ڵاتداری له ڕووی هێزه‌وه که ئه‌وه هه‌رده‌م ئاوات و ئاره‌زووی مڕۆڤهکانه، ئیمپراتۆریه‌تی خۆیان چه‌سپاند و که‌وتنه هێرش و په‌لامار بۆ گه‌وره کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان و له‌و ڕێگایانه‌وه هه‌م داگیرکه‌ر بوون و چه‌ندین گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یان داپلۆسان و له ناویان برد و خاک و وڵاتیانایان خسته ژێر ڕکێفی خۆیان و بۆ هه‌تا هه‌تایه بوون به به‌شیک له‌وان، و هه‌میش، له لایه‌ن هۆز و گه‌ل و نهتهوهکانیترهوهو هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر و بوونه‌ته ئامانجی هێرش و په‌لاماره‌کان، که ئه‌مه ده‌توانین به چه‌ندین - که‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه، ناو به‌رین و بیانکه‌ین به چه‌ند قۆناخ له مێژوودا و له ئامانجه‌کانیان بکۆڵرێته‌وه.
به‌ڵام به لای باوه‌ڕی منه‌وه ئه‌مه زۆری ده‌وێ، و لێره و به باسێکی کرچ کاڵی من ته‌واو ڕوون ناکرێنه‌وه و دایان ده‌نێین بۆ پسپۆڕان لێزانانی بواری مێژوو، که دڵنیام زۆریان له‌و باره‌وه نوساوه و ده‌نووسن.
مه‌به‌ستی من لێره ئه‌وه بوو که پاوانخوازی و خۆ سه‌پاندن و فرت و فێڵبازی له نێو ده‌سه‌ڵاتی '' پارسی''دا بوون و به‌رده‌وام ویستوویانه به هه‌ر نرخێک بوو بێت خۆیان فه‌رز بکه‌ن و ببن به تاک ڕه‌و و هێزی ناوچه و ته‌نانه‌ت زۆر به‌ولاوه‌تر بڕۆن و شارستانیه‌تی فارسی بڵاو بکه‌نه‌وه که ئه‌وه‌شیان کرد و تا پێیان کرا پلانیان بۆ دانا و ڕۆیشتن.
'' ماد '' که گوایا نژادی کورده، چه‌ندین حاکمیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه و له کاتی خۆیاندا ئیمپراتۆریهتیشیان بوو له‌و ناوچانه‌دا و هه‌رده‌م پاریزه‌ری وڵات و خاکی خۆیان بوون و چه‌ندین پاشا‌و گه‌وره پیاوی مێژووی جیهانییان لێ هه‌ڵکه‌وتووه، ده‌ڵێن که گوایا له پشتا یه‌ک ڕیشه‌ن و به ئامۆزای یه‌کتری داده‌نرین؛ بۆیه له لایه‌ن ئامۆزای خۆیان که پارسه‌کان بووه؛ به هۆی تێکڵاوی ژن و ژن خوازییه‌وه زیاتر لێک نزیک ده‌بنه‌وه و به پلان ده‌سه‌ڵاتی ''ماد'' بنه بڕ ده‌که‌ن و بۆ خۆیان ده‌بنه تاقه سواری ئه‌و مه‌یدانه که تا ئیستاش درێژه‌ی هه‌یه!.
ئێژن: دایکی '' کورش'' که ناوی '' ماندانا'' بووه، کچی ئاخرین پاشای ماده‌کان بووه. کورش تاماوه‌یه‌کی زۆر به هۆی مردنی باوکیه‌وه، لای باوانی دایکی تا ته‌مه‌نی 12 ساڵی به خێو ئه‌کرێت. که گه‌وره ده‌بێت ده‌چێته‌وه بۆ لای باوانی باوکی و تاجی باوکی له سه‌ر ده‌نێت و هه‌ر به ناوی (خاڵۆ و خوارزاییهوه) ده‌سه‌ڵاتی باوانی دایکی، ده‌روخێنێت و بۆ هه‌تایه کۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته کوردییه دێنێت!.
'' ئیمپراتۆریه‌تی فارسه‌کان'' به سه‌رکردایه‌تی '' کورش'' ی گه‌وره، ساڵی '' 539 ''ی پ.ز. ده‌سه‌ڵاتی تا '' یه‌مه‌ن و عه‌مان و میسر‌و یونان و ڕۆم''... درێژ بووه و هه‌مووی خستبووه ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپاکه‌ی و شارستانهیهتی فارسی بۆ ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ بڵاو کرده‌وه. واته ده‌توانم بێژم تا هاتنی '' ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدوونی'' و ڕاماڵێنی فارسه‌کان له‌و ناوچانه‌دا، توانیبوویان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بسه‌پێنن. هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن '' کورش'' پاشایه‌کی باش بووه و یاسایه‌کی باشی دانابوو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه و گوایا عه‌دڵ و عه‌داڵه‌تی هه‌بووه، وه به هه‌زاران '' یه‌هودی'' له به‌رده‌یی ڕزگار کرد و ئیمپراتۆریه‌تی '' بابل''ی له نێو برد و له میسر ئازادی به‌رده‌کانی ده‌رکرد، ئه‌مانه و چه‌ندین کاری تری که له مێژوودا ئه‌دره‌وشێنه‌وه به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه له پێناو ئاینی فارسی و شارستانه‌یه‌ت و فه‌رهه‌نگی فارسان بووه. ده‌نا خۆ دواتر به ناو زه‌نجیره پاشایه‌تیه‌کانی ئێرانی و فارسی ڕیشه‌ی مادیان به ته‌واوی ده‌رهێنا.!
(('' ساڵی 500 ''ی پێش هاتنی ئاینی ئیسلام. عه‌ره‌به‌کان به سه‌رکردایه‌تی (مالک الازدی) توانییان فارسه‌کان له خاکی ''عمان'' ده‌ربکه‌ن. دواتر و له زه‌مانی هاتنی ئاینی ئیسلامدا، (المسنی بن حارس الشیبانی) و پاشان (خالد کوڕی ولید) گه‌وره پاڵه‌وانی عه‌ره‌ب له ته‌ک '' مپنی" له '' به‌سره'' سوپای ئیسلامیان یه‌ک خست و به گژ سوپای فارسه‌کاندا هاتن و تێکیان شکاندن. که ئه‌مه چه‌ندین شه‌ڕیتری به دواوه بوو.
هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا چه‌ندین جه‌نگ له نێوان '' عێراق'' ی، ئیستا و فارسه‌کاندا ڕوویانداوه، که به شه‌ڕی " معرکە الجسر، و معرکە البیب" ناوبانگیان هه‌یه. عێراقی ئیستا تا زه‌مانی خه‌لافه‌تی خه‌لیفه‌ی دووه‌می ئیسلام؛ (عمر ابن الخگاب) د.خ.'' له چنگی فارسه‌کاندا بوو.
شه‌ری گه‌وره که به ناوی شه‌ڕی '' قادسیه''ی یه‌که‌م، ناوبانگی هه‌یه، له لایه‌ن عهرهوهکان و به سه‌رۆکایه‌تی '' سعد بن ابی وقاێ'' به دژی له‌شکری فارسه‌کان، به سه‌رۆکایه‌تی '' ڕۆسته‌م'' که گوایا له‌م شه‌ڕه‌دا سوپای فارسه‌کان تێکشکاوه و عه‌ره‌به‌کان ڕێگایان خۆش کرد و له مانگی 10ی ساڵی 636ز. ڕێگا به‌ره‌و '' المدائن'' کرایه‌وه که پێته‌ختی ههوینهی فارسی کیسرا بوو.'' له شهڕیکیترا سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی، گوایا سه‌رده‌که‌ون و له ڕووباری '' دجله'' ده‌په‌ڕنه‌وه، و 28ی مارسی 637ز. (المداین) ده‌خه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای ئیسلامیه‌وه. هه‌رله‌و ساڵه‌دا و له شه‌ڕی (جلولاو) یشدا، له‌شکری ئیسلامی فارسه‌کان تێک ده‌شکێنن و زۆر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.''
فارسه‌کان دیسان به ناوی شه‌ڕی (نهاوند) له‌شکرکێشییان کرد و له وێش شکستیان خوارد، بۆیه عه‌ره‌به‌کان ئه‌و شه‌ڕه‌یان ناو نا؛ '' فتح المفتوح'' که گوایا به یه‌کجاری سوپای فارس تێکشکا. که ئه‌وه بوو به هۆی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلامی له ناوچه فارس نشینه‌کاندا.
فارسه‌کان پێشتر له سه‌ر ئاینه‌کانی خۆیان یه‌ک له‌وان '' زه‌رده‌شتی'' بوون، به‌شێکیان ئیمانیان هێنا به ئاینی ئیسلامی و به‌شێکیتریان له سه‌ر ئاینی کۆنی خۆیان مانه‌وه.
گوایا له ناو موسڵمانهکانیشیاندا دوو به‌ش بوون و به ته‌واوی ئیمانیان نه‌بوو، وه هه‌رده‌م پلانیان ده‌گێڕاو ئایات و حه‌دیسیان به باری خۆیان دا ده‌گواسته‌وه‌و دایانده‌تاشی!.
وه‌ک مێژوو بۆمان ده‌گێرێته‌وه: '' هه‌رله سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نوێی ئیسلامی، کاتێک '' فیروز لۆو لۆئی فارسی'' و چه‌ند فارسێکیتر، ' خه‌لیفه‌ی دووه‌می ئیسلامی' '' عمر بن الخگاب'' یان شه‌هید کرد، دوو به‌ره‌کی ناکۆکییان نایه‌وه.
له کاتی خه‌لافه‌تی ئیمامی '' عه‌لی کوری ابو گالب'' د.خ. دیسان پلانیان گێڕا‌و ئه‌مجاره‌یان له ئیختلافی نێوان ئه‌و و '' معاویه'' ی کوڕی 'ابو سوفیان'، فارسه‌کان فرسه‌تیان قۆسته‌وه‌و له‌شکری ئیمامی ''عه‌لی'' یان، کرده دوو به‌شه‌وه، به‌شیکیان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و له ڕیزی له‌شکری ئیمامی عه‌لی ده‌رچوون و ناویان لێ‌نرا: (الخهواریج- شوراتهکان). فارسه‌کان ئه‌م تاقمه‌یان هاندا بۆ کوشتنی ئیمامی عه‌لی، که ئه‌وه بوو به ده‌ستی (عبدولرحمان بن الملجم) که گوایا یه‌کێک له فارسه ڕه‌گه‌ز په‌رسته '' یه‌هودیه‌کان'' بوو، ئیمامی '' عه‌لی" د.خ. شه‌هید کرد.!
دوای ده‌وڵه‌تی '' ڕاشدیه‌کان'' ده‌وڵه‌تی '' ئه‌مه‌وی" له شام دامه‌زرا، له‌ویش دیسان فارسه‌کان که‌وتنه پیلان و فیتنه نانه‌وه. له ڕێگای (الحرکە الشعوبیه) یه‌وه، که به قه‌ول، مه‌ترسیترین حه‌ره‌که بوو له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی '' عه‌ره‌بی عه‌باسیدا'' و که‌وتنه ته‌بلیغ و شکاندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامی عه‌ره‌بیانه، که ئه‌مانه‌ش به قه‌ول؛ چه‌ندین حه‌ره‌که‌و شعوبیان پێکهێنا بۆ ئاژاوه نانه‌وه: 1
- الباگنیە والقرامگە، 2- البها فریدیە، 3- حرکە سنباژ (127ک- 754ز.). 4- حرکە اسحاق الترک (137-140ک. 754-757ز.) 5- الراوندیه، 6- حرکە الاستاژ سیس، (150-156ک. 767-768ز.) 7- حرکە المقنح الخراسانی (159- 163ک. 776- 780ز.) 8- حرکە '' بابک الخرمی (201-221ک. 817- 837ز. 9- حرکە مازیار.... .
ئه‌مانه سه‌دان جۆره پیلانیتر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزی فارسی و ئیمپراتۆریه‌تی خۆیان به هه‌ر جۆریک بۆیان بکرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه له ده‌س چووه‌کانیان.
به تایبه‌ت شۆڕشی '' بابک خرمی'' له ساڵه‌کانی (201- 222ک. ده‌ستی پێ‌کرد و مه‌ترسیترین سه‌رهه‌ڵدان بوو بۆ سه‌ر عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌ته‌کانیان. له ڕوودا ئاینی و به‌ڵام ته‌واو سیاسی بوو . خه‌ڵکی زۆر لی کۆ بووه‌وه. له ته‌ک چه‌ند ڕێکخراویکیتر ویستیان ده‌سه‌ڵاتی عه‌باسی له ناو به‌رن.
بابک خرمی به ناو سازدانه‌وه‌ی ئاینی '' زه‌رده‌شتی، مانه‌وی و مه‌زده‌کی''؛ زانایانیان به ناوی ئاینی ئیسلامی به‌و باوه‌ڕه‌ی که هه‌یانبوو به موتربه کردن و ده‌سکاری کردنی له ناوه‌ڕۆکی خۆی؛ ویستیان ڕێگه‌ی تایبه‌ت و به تێکڵاو و هه‌ڵکێش له ئاینی ئیسلام بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه‌و خه‌ڵک به ناوی ئیسلامیه‌وه بۆ ناو شۆڕشکهیان ببه‌ستن و ئاوات و ئامانجی سه‌رکێشی خۆیان دیسان داسهپێننهوه.
بزووتنه‌وه‌ی '' شعوبیه‌ت'' له زووه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. کاتێک عه‌ره‌به‌کان به سه‌ر خاکی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی فارس دا زاڵ بوون، وایان کرد که ئاسه‌واری زمان و فه‌رهه‌نگی فارسی نه‌مێنێت و نه‌ما ته‌نیا له شوینه ئاینی په‌رستگاکان نه‌بێت که توانیان بیپارێزن. فارسه‌کان زانیان که ناتوانن به ئاسانی له ده‌ستی عه‌ره‌ب ڕزگار بن، هه‌وڵیان دا ڕێگایتر بگرنه به‌ر و ئه‌ویش نوسینه‌وه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگ و شارستانی خۆیان بوو که به زمانی عه‌ره‌بی هه‌موویان نوسییه‌وه و توانیان هه‌ر به زمانی عه‌ره‌بی بکه‌ونه تانه‌و ته‌شه‌ر لێدانی عه‌ره‌ب و به: (ده‌شته‌کی، پێ په‌تی، وشترخۆر، بێ شارستانیه‌ت و بێ فه‌رهه‌نگ، له قه‌ڵه‌م بده‌ن و خۆیان به خاوه‌ن مێژووی پڕ فه‌رهه‌نگ و شارستانه‌ت بناسێنن و ئه‌و کاره‌شیان کرد. دواتر عه‌ره‌ب و شاره‌زایانی زمان و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی به‌رپه‌رچیان دانه‌وه.
پێش هاتنی ئیسلام و دوای هاتنیشی؛ به‌رده‌وام فارسه‌کان وڵاتی عه‌ره‌بییان داگیر کردووه. له ده‌ورانی به‌رچاوی خه‌لافه‌تی '' ڕاشدیه‌کان'' تا کۆتای ده‌وڵه‌تی '' عه‌باسی'' له به‌غدا به ده‌س '' مه‌غوله‌کانه‌وه'' له ساڵی 657ک. 1258ز. که گوایا ده‌ستی فارسه‌کانی تێدا بوو له گه‌ڵ مه‌غوله‌کان و به‌غدایان ویران کرد‌و کۆتای‌یان به ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عه‌باسی هێنا.))
ئه‌و به‌شه‌ی که خه‌تم له ژێریدا کێشاون به چه‌ند نمونه‌و تێبینی له نوسێنیکی فوئاد حسین که ئه‌ویش له سه‌رچاوه‌کانی : '' الابعاد السیاسیه للێراع العراقی الفارسی فی عێر العباسی/ دار الحریە للگباعه-بغداد- 1983 ڵگیراوههه
فارسه‌کان هه‌رده‌م هه‌ولیان داوه چ له ڕێگای ئاینی کۆنی خۆیان و چ له ڕێگای ئاینی ئیسلام که دواتر بوو به ئاینی زۆربه‌ی ئێرانیه‌کان، هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به ته‌عدیل کردنی ئاینه‌کان و تێهه‌ڵکێشیان پیکه‌وه، وزه‌و تین وه‌به‌ر خۆیان بده‌ن له سایه‌ی ئاین و مه‌زهه‌به‌کاندا و به تێکڵاوییهک له خورافات و پێچه‌وانه نیشاندانی دین؛ خۆیان بکه‌نه پێشره‌و، وه گه‌لان و نهتهوهکانیتر بخه‌نه ژێر کونترۆڵ و ده‌سڵاتی خۆیانه‌وه. لای فارسه‌کان شتێک هه‌میشه پیشه‌یان بووه، '' تفرقه اندازو حکومت کن''. ئه‌مرۆش ده‌بینین هه‌رده‌م وه‌ک مێژووی هه‌زاران ساله‌یان و ده‌س تێوه‌ردان له کار‌و باری ئاینی، کولتوری، فه‌رهه‌نگی، و خۆ به خاون زانینیان؛ بوونه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارو حاکمیه‌تی خۆیانی پێ ده‌پاریزن.
من ده‌ڵێم ئه‌مانه هه‌مووی هونه‌ری مومکینه و بۆ خۆیان زۆریش ئازا بوون و هونه‌ری فه‌ن و ته‌ڵه‌که بازییان زۆر به هیزو دوور بینانه‌یه، بۆیه به ئازا‌و زیره‌ک و فێڵباز ناوبانگیان هه‌یه.
هه‌ر له ده‌ورانی '' کورشهکان،خشایارشاو، ئهردهشیرهکان، داریوشهکان، دارا‌کان، زه‌نجیره پاشاکانی؛ ساسانیه‌کان، سه‌فه‌وییه‌کان، قاجارییه‌کان، پاله‌وییه‌کان، و خومه‌ینییه‌کان''، ده‌سه‌ڵاتی فارسیان، به فه‌رهه‌نگ و کولتور‌و زمان و خاکیان، تا ئه‌وه بۆیان کرابێ، کردویانه و هه‌ر جاره و به پلان و به‌رنامه و له ڕێگای ئایینه‌کانیانه‌وه پاراستووه.
(ئه‌نجام)
ڕێبازی '' الخهواریج'' که دواتر به شعوبیه‌ت و دواتر بوو به ته‌شه‌یوع و به مه‌زهه‌بی '' شیعه'' ئه‌مڕۆ ناوبانگی هه‌یه و خۆیان به میراتگری '' ئیمامی عه‌لی و حسین'' ده‌زانن و ڕێبازی خۆیان له ڕێبازی ئه‌هلی سوونه‌ت واته '' سونی'' جودا کردوه‌ته‌وه‌و له زۆر بواره‌وه کیشه‌یان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت ده‌گه‌نه ئه‌و ئاسته‌ش که یه‌کتر ته‌کفیر دکه‌ن و پێکدادانێکی زۆر له نێوانیاندا هاتووه‌ته ئاراوه، کردویانه به ڕیبازی سه‌ره‌کی خۆیان و نمادی فارسستانی پێ ده‌ناسێنن و ده‌سه‌ڵاتی پێ نوێ ده‌که‌نه‌وه!.
بۆ یه‌کم جار له ئێران له زه‌مانی '' شا سمایلی سه‌فه‌وی'' مه‌زهه‌بی شیعی بوو به مه‌زهه‌بی ڕه‌سمی ئه‌و وڵاته‌و تا ئیستاش به‌و مه‌زهه‌به‌وه و له ژێر ئاڵای ئیسلام و ڕێبازی تایبه‌ت، و موتربه کردنی به باری خۆیاندا، به‌شێکی زۆر له گه‌لانی ئێرانیان پێ گریداوهو له و پێناوانه‌دا به ده‌یان و سه‌دان هه‌زار که‌سیان پێ قه‌تڵ عام کردووه و له ناو بردووه.!
نمونه‌کانی شه‌ڕه‌کانی '' شا سمایلی شیعه مه‌زه‌بی ئێرانی، '' سوڵتان سه‌لیمی سونی مه‌زه‌بی تورکی عوسمانی'' به ناوی دوو مه‌زهه‌به‌وه که‌وتنه گیانی یه‌کتری و کوردیشیان به خۆیانه‌وه خه‌ریک کرد‌و دایانن به کوشت و دواتر کوردی بیچاره وه‌ک ' پیشۆکی بن دو به‌ردان' ی لێ هات و به فلیقاوی و دوو له‌تی و دواتر چوار‌و په‌نج له‌تی دابه‌شیان کرد و به لاوازی مایه‌وه!. وه له لایه‌کیتریشه‌وه بوو به هۆکاری جودایی کوردانیش و به‌شێکی زۆرمان به ناوی شیعی خۆیان داوه‌ته پاڵ ئه‌و ڕژیمانه و له هه‌ستی کوردایه‌تیان که‌م کردوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت تۆوی دوو به‌ره‌کی له نێو کوردانیان چاندووه به ناوێ مه‌زهه‌ب و ته‌کفیر کردن کوردیان له یه‌کتری ترازاندووه!. له‌ولاشه‌وه؛ ئه‌و کوردانه‌ش که ئاینی تریان هه‌س وه‌ک: کاکه‌یی، زه‌رده‌شتی، کلدانی، ئاسوری، ....هتد. به چاوی که‌متره‌وه سه‌یریان ده‌کرێت و هه‌رده‌م له ڕێگای ئاینی زۆرینه‌وه که‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لامارو ئازار‌و ئه‌زیه‌ت.!
له ڕێبازی مه‌زه‌بی شیعی‌دا '' ئیمام'' پله‌و پایه‌ی به‌رزی هه‌یه‌و جێنشینی په‌یامبه‌ران و ئیمامانه. بۆیه له‌و ڕێبازه‌دا ده‌سه‌ڵاتیان به که‌سێک به ناوی ئیمام دا که ئیمام ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه به ئاره‌زووی خۆی دایتاشیت و هه‌رچی ویست و ئاوات و ئاره‌زووی بوو به سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنێ.! ئیمامه‌کانیش ده‌بێ له نه‌سه‌بی ئیمامانی '' عه‌لی و حسین'' بن.! ئه‌مه له کاتێکدایه که وا نیه و له هیچ فه‌رموده‌و ده‌قێکی دروست و ڕاستدا نه‌هاتووه.
نمونه‌ی ئه‌م باسه‌مان '' ئیمام خومه‌ینی'' بوو. خومه‌ینی گوایا خۆی خه‌ڵکی هیندوستانیشه، و نه‌ده‌بوو له ئاینی شیعی‌دا به ئیمام وه‌رگیرێت به‌ڵام سه‌پاندیان و ئه‌و فه‌زاحه‌تی هێنا که 31 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه.! ئه‌و هه‌موو دیارده ناڕه‌واو نادروستانه‌ی که له سه‌رده‌ستی خومه‌ینیه‌کان و هاوقه‌تار و هاوده‌ستانی و ڕێبوارانی ڕێگاکانیان که ئیستاش به داخه‌وه چنگییان گیر کردووه له‌م عه‌رزه و خۆیان به نوێنه‌ری خوا له زه‌ویدا ده‌زانن و هه‌رچی خۆیان بیانه‌وێ، به ڕه‌وای ده‌زانن و ئه‌ویتر ناڕه‌وا.!
مه‌به‌ست لێره ئه‌مه‌یه: ئاین دیارده‌یه‌کی درووست و پیرۆزه بۆ سه‌رده‌م و زه‌مانه‌کانی خۆی زۆر پێویست بوون و هه‌رده‌م مرۆڤ ده‌توانێت که‌ڵکیان لێوه‌رگرێت و ڕه‌وشت و ئاکار‌و ئه‌خلاقی کومه‌ڵگه‌ی پێ ڕاستکاتهوهو له گومڕایی و دو دڵی ڕزگاری بکات و وزه‌و هیواو خه‌تی پێ بدات که ده‌بێ چۆن بژێت و خزمه‌ت به خۆی و خاک و ده‌ورو به‌رو داهاتووی خۆی بکات. به‌ڵام به‌داخه‌وه مرۆڤه‌کان هه‌ر به‌شیک و به باری خۆیاندا بایانداوهو له سایه‌ی مه‌زهه‌ب و شه‌ریعه‌ت و ته‌ریقه‌ت و ....هتد. ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی خوازی پێ درێژه ده‌ده‌ن و هندێک له پێناو نه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتخوازی و خۆ سه‌پاندن کردونیان به دارده‌ستی خۆیان.
عه‌ره‌ب، فارس، تورک، که سێ نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و کوردیش دوای ئه‌وان ده‌بێته نه‌ته‌وه‌ی چوارم. ئه‌و سێ توانیویانه به ئاین و مه‌زهه‌ب خۆیان بناسێنن و بچنه پێشه‌وه و ببنه خاوه‌ن کیانی خۆیان و ئه‌مڕۆ له میژووی ئایینه‌کاندا و به تایبه‌ت ئاینی ئیسلام و مه‌زهه‌به‌کانی خۆیان بگه‌یه‌ننه ترۆپکه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئیمپراتۆریه‌تی، عه‌ره‌بی، عوسمانی، سه‌فه‌وی، بوون به‌و ولاتانه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یانبینین و کوردیش هه‌ر به دوایاندا را ده‌کات!.
چونکی کورد نه‌یتوانی ئه‌و هه‌لانه بۆ خۆیان بگرێته‌وه و به قازانجی خۆی که‌ڵکیان لیوه‌ربگرێت ئاوا تا ئیستاش له‌و که‌وتنه‌دا ڕاست نه‌بووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌وان به فرت و فێڵ و خه‌یانه‌ت توانیویانه خۆیانی پێبگرنه‌وه و من قه‌ت ئه‌وه‌م پێ باش نیه له سه‌ر سک و ماڵی که‌سێکیتر خۆ بگرنه‌وه به‌ڵام ناشبێت ئه‌وه‌نده بێ هونه‌ر سیاسه‌ت بین که ڕۆژگارمان بگاته ئه‌مڕۆ!. کورد به درێژایی مێژوو نه‌یتوانی له هیچکام له‌و ئاین و مه‌زهه‌بانه که له ناوچه‌کانماندا هاتونه‌ته ئاراوه‌و بوون به هه‌ڵکشان و داکشان که‌ڵک وه‌ربگرن و خۆیان پێ بسێننه‌وه، ئه‌مه له کاتیکدایه که کورد له پاش که‌مێک له عه‌ره‌و، ئاینی ئیسلامیان وه‌رگرت و کۆڵه‌که‌ی ئه‌ساسی ئاینی ئیسلام تا ئیستاشی پیوه بێت له سه‌ر شانی عالمان و زانایانی کورد هه‌ڵگیراوه‌و پارێزگاری لێده‌کرێت، به‌ڵام نه‌یتوانیوه وه‌ک ئامراز که‌ڵکی لێوه‌رگرێت. ئیستاش هیچ که ناتوانێت تازه وا به‌شێکی زۆر له کورد و نه‌وه‌ی نوێ و هندێک به ناو ڕێکخراوی به ناو چه‌پی دوو ئاته‌شه، و هندێک به ناو گوایا رووناکبیره و خوێنه‌واری مامه کورد خه‌رێکن شۆرشێکی دژی ئیسلام و ئاین په‌یڕه‌ی ده‌که‌ن و ڕۆژانه به ناوی جۆراوجۆره‌وه نیشانی ده‌ده‌ن، که گوایا ئایین کوردی خستووه‌ته دواوه! ئه‌گه‌ر وایه ئه‌ی بۆ ئه‌وانیتری نه‌خسته دواوه؟! و بگره هه‌ر له ڕێگای ئاینه‌وه بوو خۆیان پیگرتهوه.
به هه‌مه حه‌ڵ؛ له کۆتاییدا ئێژم ئێران و به تایبه‌ت ڕژیمی خومه‌ینی که به پالپشتی ده‌ره‌کی و دوو فاقیی سیاسه‌تی دوو جه‌مسه‌ری ئه‌و کاتی دوونیا 31 ساڵ پێش حاکمیه‌تی خۆی له ژێر ناوی دین دامه‌زراند، وه ئیستا بووه به گه‌وره‌ترین هێزی ناوچه‌و وا خه‌ریکه هه‌ڕه‌شه له هه‌موو جیهان ده‌کا و به تایبه‌ت له‌وانه‌ی که پاڵپشتی بوون له هاتنه سه‌رکاری.!
هیچ ڕژیمێک چ چه‌پ و چ ڕاست، دیکتاتۆر یان دیمۆکرات، نییه تا سه‌ر به ئاره‌زوو حاکمیه‌ت بکات و خۆی بسه‌پێنێت. ڕۆژێک دره‌نگ یان زوو ده‌ڕوات، گرنگ ئه‌وه‌یه که له‌و هه‌ڵبه‌زو دابهزانهدا مرۆڤ بتوانێت که‌ڵک و قازانجی خۆی و نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و وڵاته‌که‌ی ببپارێزیت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دیاری بکات پێداگربێت له ماف و ئامانجه‌کانی.
هیوادارم گه‌لی کورد له‌م کۆتایی به سهرچونهی جیهان و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و به‌عسی و ئه‌تا تورکی دا، خۆی بگرێته‌وه‌و هونه‌ری مومکین به زانایی و ژیریه‌وه و به ئه‌زمون وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌و که‌وتن و رووداوه‌کانی ڕابردوو بتوانێت بۆ یه‌کجاری خۆی و خاک و نه‌ته‌وه‌ی ڕزگار بکات.
Majid kakawaysi
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست