گرنگی نه‌ورۆز، هێمای سه‌ره‌کی یه‌کبوون و نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌سه‌لمێنێت
Tuesday, 22/03/2011, 12:00
مه‌جید کاکه‌وه‌یسی
نه‌ورۆز ناو و ناوه‌ڕۆکی و یادکردنه‌وه‌کانی و ئه‌فسانه‌کانی زۆر جاران باس کراون و به سه‌دان وتار‌و بابه‌تی پڕ نێوه‌ڕۆک له سه‌ری نوسراون.
سه‌ری ساڵه‌کان و بیره‌وه‌ری و جێژن و ئاهه‌نگی سه‌رساڵانی گه‌لانی دوونیا هه‌روا له خۆوه‌و بێ ناوه‌ڕۆک و بێ باوگراوندێکی ئاینی، سیاسی، میژوویی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌هاتووه‌نه‌ته به‌رهه‌م و بایه‌خیان پێ نه‌دراوه، به‌ڵکوو هه‌رکام به بۆنه‌و یادێک و مه‌به‌ستێک دانراون و کۆمه‌ڵێک باس و لێکۆڵینه‌وه‌یان له خۆ هه‌ڵگرتووه.
نه‌ورۆزیش یه‌کێک له‌و یاده کۆن و پڕ بایه‌خ و گرنگانه‌یه که به تێپه‌ڕبوونی زه‌مان، زۆرتر بایه‌خی پێدراوه، و له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک، گه‌لێک، نه‌ته‌وه‌یه‌ک، و یان چه‌ندین گه‌ل و نه‌ته‌وه‌وه یادی لێکراوه‌ته‌وه، که ئه‌مڕۆ به گه‌شه سه‌ندنی کۆمه‌ڵگه‌کان و نزیک بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان و تێکڵاوی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌کانی دوور‌و نزیک، زۆرتر ڕه‌نگ و بۆی پێده‌درێت و ده‌ناسرێت.
جیاوازی سه‌ری ساڵی کوردی و نه‌ورۆز له ته‌ک سه‌رساڵه‌کانیتری جیهان، به باوه‌ڕی من گه‌لێک باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی قوڵ هه‌ڵده‌گرێت. وه‌ک نموونه: نوێبوونه‌وه‌ی وه‌رزی ژیانه‌وه و ناسینی سروشت و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی که له سروشتدا له 20- 21ی مارسی میلادی که ده‌کاته یه‌که‌م رۆژی ساڵی تازه‌ی کوردی، ده‌سپێده‌کات و وه‌رچه‌رخانێک پێکدێنێت و هه‌وا ده‌گۆڕێ و زه‌وی گه‌رم ده‌بێت و واده‌ی گوڵ و گیا‌و و بووژانه‌وه‌ی دار‌و دره‌خت و شینایی گشت سروشت ده‌گرێته‌وه و کانیاوه و کوێره کانیه‌کان ده‌ته‌قێن و گژ و گیا‌و گیاندارو بێ‌گیان به جارێک له خاک و ماڵ و که‌ژ و چیا‌و دۆڵ و ده‌شت و هه‌ورازو نشیو ئه‌شکه‌وت و بنبه‌ردان و پاده‌شت و پێده‌شته‌کان مێرگ و میرگه‌ساره‌کان... و به گشتی هه‌موو شوینێک زیندوو ده‌بنه‌وه، هه‌روا له خۆیه‌وه دانه‌نراوه‌و به شێوه‌ی لیزانانه ئه‌و رۆژه دیاری کراوه.
ئه‌گه‌ر هندێک وردتر له مێژوو مانگه کوردیه‌کان وردبینه‌وه و لێی تێبگه‌ین ده‌توانین زیاتر دڵخۆشبین به‌و ساڵنامه کوردیه‌یی که به ئاسانی له به‌رده‌ستدایه: سێ مانگه‌ی به‌هار: '' خاکه لێوه (نه‌ورۆز)- بانه‌مه‌ڕ (گوڵان)- جۆزه‌ردان''. سێ مانگه‌ی هاوین: پوشپه‌ڕ- خه‌رمانان گه‌لاوێژ. سێ مانگه‌ی پاییز: ڕه‌زبه‌ر خه‌زه‌ڵوه‌ر- سه‌رماوه‌ز. سێ مانگه‌ی زووسان: به‌فرانبار- ڕێبه‌ندان- ڕه‌شه‌مه.''
بۆ نموونه: ناوی مانگه کوردیه‌کان و پڕ به به‌ربوونی ئه‌و ناوانه، و تێپه‌ڕینی سێ مانگه‌ی به‌هارو گوڵ و ڕازاوه‌ی سروشت، و هاتنی هاوین و ده‌سپێکردنی چله‌ی گه‌رما، و وشکی، کاڵبوونه‌وه‌ی زه‌وی، پاشان هاتنی وه‌رزی پاییز و گۆڕانی ڕه‌نگ و ڕووی سروشت، و زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی دار‌و دره‌خه‌ت، دواتر هاتنی وه‌رزی زستان، تاریکی و سه‌رما و مردن و نه‌مانی زۆربه‌ی دار‌و گیا‌و گوڵ و به خه‌واڵووی کردنی سروشت به گشتی و چله‌ی سه‌رماو سۆڵه‌و قوڵی تاریکی رۆژ و شه‌وی یه‌ڵدا، سێ شه‌ش و سه‌رمای پیره‌ژن و'' 350 حه‌ساو به‌رجا، و 360 هه‌میش هه‌س '' پێکه‌وه به‌رده‌وام ساڵمان بۆ نوێ ده‌که‌نه‌وه و خۆیانمان به شێوه‌ی جوان و سه‌رنجڕاکێش بۆ دووباره ده‌که‌نه‌وه، و کۆمه‌ڵێک حیکایه‌ت و باسیتر که لێره‌دا نامانه‌وێ باسه‌که درێژتر بکه‌ینه‌وه، هه‌ڵده‌گرێت که زۆری له سه‌ر بڕۆین.
کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و له هه‌رکوێی دونیا زۆر گرنگی به‌و رۆژه ده‌داو خۆی به خاوه‌نی ئه‌و یاد و رۆژه ده‌زانێ و گرنگی زۆر تایبه‌تی پێده‌ده‌ن که هه‌ر به نزیک بوونه‌وه‌ی، نه‌ته‌وه‌ی کورد خۆیانی بۆ ئاماده ده‌که‌ن و به‌و په‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی لێده‌که‌ن و هه‌ر به ده‌سپێکردنی، ئاگر له هه‌موو ناوچه‌و شار‌و لادێ و شه‌خه‌کانی کوردستان هه‌ڵده‌کرێن و مژده‌ی ساڵی نوێ و به‌هارو تین و گه‌رمی به هه‌موو لا ده‌گه‌یه‌نن، که هه‌رچه‌ند به داخه‌وه له سه‌روبنی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ش دوژمنانی کورد زۆر رووداوی تاڵ و جه‌رگبڕیان بۆ کورد به خه‌ڵات داوه و بوونه‌ته هۆی ماڵوێرانی و کوشتن و کیمیابارنکردنی گه‌لی کورد و ویستویانه که کورد نه‌توانێت ئه‌و رۆژه یاد کاته‌وه‌و له بیری بباته‌وه، به‌ڵام کورد بێ گوێدانه ئه‌و ئازارانه هه‌وڵی داوه به کوێرایی چاوی دوژمنان ئه‌و یادانه به‌رز ڕاگرێت و شادی خۆی بکات و پێشوازی له ساڵی نوێی کوردی بکات.
به‌ڵام مه‌به‌ستی من لێره و له‌م باسه‌دا ئه‌وه‌یه که: هه‌رچه‌ند له‌و رۆژه‌دا ته‌نیا کورد یادی نه‌ورۆز ناکات و چه‌ند گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کیتر ئه‌و یاده به‌رز ڕاده‌گرن، و به سه‌ری ساڵی خۆیان ده‌زانن و به تایبه‌ت ئێران که خۆی به خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌زانێت،! چۆنه؟ که کورد به حیسابی خۆی 2711ساڵه‌ی نه‌ورۆز یاد ده‌کاته‌وه‌و هیچکام له‌و گه‌لانه ناگه‌نه ئه‌و میژووه‌ی کورد، به‌ڵام کاتێک که 1-2 ساڵ پێش ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌و بۆنه‌وه جێژنه پیرۆزه له‌و گه‌لانه ده‌کات که له چوارده‌وری کوردان و له کورد له ڕووی ژماره‌وه که‌مترن و دواتر هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه به‌ڵام له کوردی ناکات؟؟!.
له کۆتاییدا ده‌بێژم با هه‌موومان پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و رۆژه به هه‌موو گه‌لانی دونیا‌و به‌تایبه‌ت ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بناسێنین و بیسه‌لمێنین که کورد یه‌که‌م خاوه‌ندارێتی ئه‌و رۆژو یاده‌یه و مێژوو و ناوچه‌که‌و ئه‌فسانه‌و چیرۆکه‌کان ئه‌و ڕاستیه پێناسه ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست