له کۆنگره‌ی 13 پارتیدا دوباره که‌رکوك کرایه‌وه به ئامراز نه‌ك ئاماج
Wednesday, 15/12/2010, 12:00
گه‌رچی مه‌سعود بارزانی جارێکی تریش به تێکه‌ڵه‌یه‌کی شه‌رمنانه‌وه له ماده‌ی 140 و گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان و ئیداره‌ی هاوبه‌ش و مساوه‌مه نه‌کردن له‌سه‌ر ناسنامه‌ی که‌رکوك له گهلهکۆمهکیهکهی به ناو کۆنگره‌ی 13 دا دوا. به‌ڵام هه‌مو ده‌رگایه‌کی به کراوه‌یی به‌جێ هێشت و هیچ سوری و پێداگیریه‌کی وای نیشان نه‌دا که جێگه‌ی ستایش بێت و که‌سه خۆشباوهڕهکانی ده‌ور و به‌ری خۆی و پارته‌که‌شی له خشته به‌رێت و وه‌ڵامی توندی ئاشکرا کردنه‌کانی (ویکیلیکس) بداته‌وه.
(ئێمە لەئێراقدا دەستوورێكمان هەیە، كە زامنی ماف و داخوازییەكانی گشت گەلانی ئێراقە، هەربۆیە پەیوەندییەكانمان لەچوارچێوەی ڕێزگرتن لەناوەڕۆكی ئەو دەستوورەو ڕەچاوكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتمان لەگەڵ هەموو لایەنێك ڕێكدەخەین. لەم دەستوورەشدا ماددەی 140 ئەو ماددەیە كە تاڕادەیەكی زۆر ئاسەواری ستەمی سەر كورد دەسڕێتەوەو بەجێبەجێكردنی ئەم ماددە دەستوورییە متمانەی كورد بەجیهانی ناو ئێراقی نوێ زیاتر دەبێت.
دەمەوێ بۆ هەموو لایەك ڕوونی بكەمەوە، كە ئەگەر مەترسی لەوە هەیە كورد حوكمڕانی تاكڕەوی لەناوچە دابڕێنراوەكان دەكات، دوای هاتنەوەیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی كەركووك، ئێمە هەموولایەك دڵنیا دەكەینەوە كە دەمانەوێ كەركووك بكەینە نموونەی پێكەوەژیان و بڕوامان بەئیدارەی هاوبەش هەیە، بەڵام موساوەمە لەسەر ناسنامەی كەركووك ناكەین. _ وتاری مه‌سعود بارزانی له کۆنگره‌ی 13 دا)
کلیپتۆلکراتهکان (ده‌سه‌ڵاتدارانی دز و جه‌رده) ده‌گمه‌ن ده‌توانن ڕای گشتی ناوخۆ بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن به لای خۆیان دا ڕابکێشن به تایبه‌تی له‌و مه‌سه‌لانه‌دا که بۆ گه‌له‌که‌یان و له هه‌مان کاتدا بۆ دوژمنانی گه‌له‌که‌شیان گرنگ و ستراتیژین. جا ئه‌گه‌ر به وڵاتانی نه‌یار و دوژمن به گه‌له‌که‌یان ده‌وره درابن و به ئاسانی ده‌ستیان پێیان بگات ئه‌وا هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی لایه‌نی به‌هێز که دوژمنانی گه‌له‌که‌یانه ده‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان و پشت ده‌که‌نه مه‌سه‌له چارهنوسیهکان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێز ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی زیاتر و پاره و نفوز و هێزی سه‌ربازیدا ده‌بینن، هێزی جه‌ماوه‌ر و میلله‌ت و هێزی هه‌ق به‌سه‌ر ناهه‌قدا ته‌نها بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی وتار و نوسینه‌کانیان و بۆ ئیستهلاکی محلی به‌کار ده‌هێنن و هه‌رگیز به هێزی کاریگه‌ری نازانن.
کاتێك که‌س و لایه‌نه له ناوه‌رۆك و که‌سایه‌تیدا لاوازه‌کان گه‌له‌که‌یان له کێشمه‌کێشی مێژووی دا بن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتات و لایه‌نه گوایه به‌هێزانه و له خۆیان ڕانهبینن به توانای سه‌ربازی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بپارێزن به‌رامبه‌ر دوژمنانیان ئه‌وا ناچار واز له پیرۆز ترین مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یی دێنن و مساوه‌مه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر که‌سانێك بپرسن ئه‌ی ئایا بۆچی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌رده‌مانی شاخ دا له مه‌سه‌له سهرنویشتیهکانی وه‌کو که‌ركوك مساوه‌مه‌یان نه‌کردووه؟ ئه‌ی بۆچی ئێستا به یه‌کجاری نایخه‌نه لاوه؟ ده‌کرێت دو هۆکار له ئارادا بێت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و دوو پرسیاره.
یه‌که‌م؛ له سه‌رده‌مانی شاخ دا کاتێك که سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی جگه له سه‌رمایه‌یه‌کی که‌م و بێ هیوایی خاوه‌ندی چی تر نه‌بون ترسی ئه‌وه‌شیان نه‌بو که شتێکی گه‌وره له‌ده‌ست بده‌ن. هه‌روه‌ك چۆن کارل مارکس له باسی شۆڕشگێڕی کرێکاران دا ده‌ڵێت:(ئه‌وان سورن له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری چونکه ته‌نها خاوه‌ندی ده‌ست و بازویانن، به‌و مانایه‌ی خاوه‌ندی شتێک و سه‌رمایه‌یه‌ك نین تاکو له‌ده‌ستی بده‌ن- وه‌رگرتنه‌که سیتات نییه). ئه‌گه‌ر کرێکاران به‌ده‌ست و بازو خوێنی خۆیان خه‌باتیان ده‌کرد ئه‌مان به خوێنی هه‌ژارانی کورد بو، جگه له فه‌رمان دان چی تر له‌سه‌رخۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌ده‌که‌وت.
(ئه‌م له‌یه‌ك چونه به شێوه‌یه‌کی ئه‌بستراکت (مجرد) ه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌کو سۆسیال لیبرالێکی شۆڕشگێر له خۆم ده‌ڕوانم ، به‌ڵام هه‌رگیز مافی ئه‌وه به خۆم ناده‌م به به‌راورد کردنی سه‌رانی ئه‌و دو لایه‌نه له‌گه‌ڵ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان، سوکایه‌تی به بزوتنه‌وه‌ی ڕه‌واو شۆڕشگێڕی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی گه‌له‌که‌مان و گه‌لانی دونیا بکه‌م. به تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌کانی ناوه‌ندی سه‌ده‌ی 19 تاکو سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20 که له ده‌ره‌وه‌ی کۆنترۆڵ و دکتاتۆریه‌تی پارته کۆمۆنیستیه‌کان دا بون).
ئه‌مڕۆ که سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی و بنه‌ماڵه‌کانیان و ئه‌ڵقه له گوێکانیان خاوه‌ندی کۆشك و پاره و هه‌موو ئامراز و که‌ره‌سته‌یه‌کی ترۆپکی خۆشگوزه‌رانین و خاوه‌ندی هێزی چه‌کداری و ده‌زگای به‌رگری له خۆ کردنن به‌رامبه‌ر ڕق و کینه‌ی گه‌له‌که‌یان، به جۆرێ که جه‌ماوه‌ر ناوی ناون فیرعه‌ونه‌کان، ئیتر بۆچی له‌سه‌ر کێشه‌یه‌ك سور ده‌بن که که‌مترین مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی دهسکهوتهکانیانی تێدا بێت.
دوهه‌م؛ لێره‌و له‌وێ هێنانه‌وه گۆڕێی مه‌سه‌له‌ی که‌رکوك و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر له لایه‌ن پارتی و یه‌کێتیه‌وه وه‌کو ئامێرێکی گوشار بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌مری واقع و له‌ده‌ست نه‌دانی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ده‌ستیاندایه به‌کار ده‌هێنرێت. واته به مه‌به‌ستی گوشارێك بۆ چاوپۆشینی وڵاتانی خاوه‌ن نفوز له ئێراق و حکومه‌تی فیدرال له کۆمه‌ڵێك لادانی یاسایی و ئه‌خلاقی سیاسیان. ئیتر هه‌ر له خۆ ساماندار کردنی ناشه‌رعیه‌وه بگره تاکو توندی تیژی و پێشێلکردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤی کورد و ئافره‌تان و کپ کردنه‌وه‌ی ده‌نگه ئازاده‌کان و نه‌وت ئاودیوکردن و... هتد و ..هتد. ئه‌مه‌ش جۆره مامه‌ڵه‌یه‌که و له بواری دبلۆماسیدا به دانوستاندنی Positional ناسراوه.
فیشه‌ر و یوری و پاتۆن له کتێبه هاوبه‌شه‌که‌یان دا به ناوی (Excellent negotiation) له‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه ده‌دوێن. (ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه نائه‌قڵانیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌رعیه‌کان له خۆ ناگرێت و درێژخایه‌ن نییه و به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای تیادا له‌به‌رچاو نه‌گیردراوه- وه‌رگرتنه‌که سیتات نییه)
ناکرێت نکۆڵی له‌وه بکرێت که پارتی و یه‌کێتی به‌و په‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه ده‌یانه‌وێت که‌رکوك و ناوچه دابڕاوه‌کان به تایبه‌تی ناوچه سامانداره‌کان ببه‌ستنه‌وه به حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه و بیخه‌نه ژێر ڕکێفی خۆیانه‌وه. به‌ڵام له چ گۆشه‌نیگایه‌که‌وه؟ له گۆشه‌نیگای به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ت و سامانی زیاتر و خۆ سه‌پاندنی زیاتریان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نه‌ك له‌به‌ر پرنسیپی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستان په‌روه‌ریان. به‌ڵام کاتێك له مه‌ترسی ئه‌وه‌دا بن که ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و له ده‌ستیاندایه به پێی په‌ندی (چۆله‌که‌یه‌ك له ده‌ستما له سه‌دی سه‌ر دره‌خت باشتره) ڕه‌فتار ده‌که‌ن و به چاویلکه‌ی ماته‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی ڕوته‌وه سه‌یری خاك ده‌که‌ن نه‌ك وه‌کو مافی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی.
دیاره ئه‌م وتانه هه‌رگیز مانای ئه‌وه نابه‌خشێت که پێداگیری توندی گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوك و ناوچه دابڕاوه‌کان نه‌بین بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستانه‌وه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌وه سه‌رانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه و پارته کاسه‌لێسه‌کانی ده‌وریان به‌هێز تر ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌وانه وه‌کو ته‌واوی زۆرداران، زوو یان دره‌نگ، به هێز و ویستی گه‌له‌که‌مان ده‌خرێنه زبڵدانی مێژووه وه. سازش کردن له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له کوردستان وه‌کو هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ یان هه‌ر فۆرمێکی تر خیانه‌تێکه که نه ئازادیخوازانی ئه‌مڕۆ و نه نه‌وه‌کانی داهاتومان لێی خۆش نابن و له هه‌مان کاتدا نه‌ك ئارامیش ناخاته ناوچه‌که‌وه به‌ڵکو بۆمبایه‌کی کاتیه ودوور نیه ته‌ڕو وشك به‌یه‌که‌وه بسوتێنێت.
ته‌نها شتێك دڵخۆشکه‌ره ئه‌وه‌یه که پێویسته به‌و هیوایه‌وه بژین و کاربکه‌ین که ئه‌و بۆمبایه به سینه‌ی دز و چه‌ته‌کانی کوردستان دا بته‌قێته‌وه و کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتیان بهێنێت و گه‌له‌که‌مان له پاڵ ئایین ونه‌ته‌وه کوردستانیه‌کانی تریش ئازادانه به‌یه‌که‌وه بژین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست