کۆنگره‌ی پارتی دیموکرات یان کۆبونه‌وه‌ی سه‌ران و نۆکه‌رانی کلیپتۆکرات؟
Sunday, 12/12/2010, 12:00
دیموکراتییەت گەرچی تەنها سیستەمێکی باوە لە جیهانی مۆدێڕن‌دا و بە باشترین سیستەمی سیاسی دەناسڕێت، لە هەمان کاتدا سیستەمێکی بێ گەرد و بێ کەم و کورتی نییهتەنانەت لەو وڵاتانەدا کە بە هەمو پێوانەیەك دیموکراتین گەلێك کەلێن دەکەوێتە دیموکراتیه‌ته‌وه، له‌وڵاتانی دیموکراتیشدا کەسانێك کە لە ناوەرۆکدا دڵسۆزی دەورو بەریان نین یان کەمتر لە بەرامبەرەکەیان و پێشبرکێ کەرەکەیان دڵسۆزن و لە ڕوی توانا و کارگوزاریشەوە لاواز تر و بێتواناترن، بەڵام خاوەندی لێهاتویی گەورەکردنی کارە بچوکەکانیانن و ووتار بێژی سەرنج ڕاکێش و خۆ پێشاندەر و ئەکتەری لێهاتوی ناو ناوەندە سیاسیەکان و کۆمەڵگاکهیانن، بۆیه دەتوانن بۆ سه‌رده‌مانێکی کورت لایەنگرانی زیاتر لە خۆیان کۆ بکەنەوە و دەنگی زیاتر بەدەستبێنن و سەرکەوتوبن لە هەڵبژاردنەکاندا،
لە کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کان دا سەرباری ئەو تایبه‌تمه‌ندیه‌ی تاکە کەسەکان کۆمه‌ڵێك دیارده‌ی نزم و قێزەونی تر ڕۆڵی گرنگ و کاریگه‌ر لە هەڵبژاردنەکاندا دەبینن. هه‌ندێکیان له‌و دیاردانه له‌و گهندهڵیهئاساییانه تێده‌په‌ڕن که له‌زۆر له‌وڵاتانی دیموکراسی و تۆتاڵیتێردا ڕوده‌ده‌ن. گه‌رچی ئه‌و دیاردانه‌ش حاڵه‌تێکی توندی گه‌نده‌ڵین و لهوهوهڕیشهیان وهرگرتووهبهڵام ئیتر ناکرێت به‌گه‌نده‌ڵی ئاسایی ناویان بهێنین. ناسراو ترین ئه‌و دیاردانه که له‌سیاسه‌تدا به‌گشتی و هه‌ڵبژاردنه‌کاندا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن په‌نابردنه‌به‌ر بنه‌مای پەیوەندی خوێنه، کە هەر لە پەیوەندی خێزانی و خزمایەتیەوە تاکو پەیوەندیە هاو خێڵ و بنەماڵەییهکانیش دەگرێتەوە. ئه‌و دیارده‌یه‌ش لە ئەدەبیاتی سیاسی دا بە نیپۆتیزم ناسراوە و جۆرێکە لە پاترۆنیزم و له‌خزمه‌تی دایه.
پاترۆن وشه‌یه‌کی لاتینیه‌و تاکو ئێستا له‌زمانه‌کانی فه‌ره‌نسی و ئیسپانی و ئیتالیدا به‌مانای خاوه‌ن کار یان گه‌وره‌ی کار یان به‌مانای سه‌رۆکی ده‌زگایه‌ك به‌کارده‌هێنرێت. ناوه‌رۆکی پاترۆنیزم ئهوهیهکهگهورهیهك به‌بێ ڕه‌چاو کردنی توانا و پسپۆری و لێهاتویی تاکه‌که‌سه‌کانی ناو ده‌زگا و ئۆرگانێكك ته‌نها له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی و بنه‌ماڵه‌و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی که‌سانی پۆسته سیاسی و فهرمانبهریهکان دیاری بکات و پشتیوانی ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌وخۆیان ده‌کات. له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌ك ڕێگا لهپراکتیکهنا مه‌شروع و نا ئهخلاقیهسیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان ناگرێت به‌ڵکو ڕێگه‌یان بۆ خۆش ده‌کات له‌ڕێگای نامه‌شروع و نا ئهخلاقیهوهبهرژهوهندیهکانی پاترۆن بپارێزن. پاترۆنیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌شێك له‌و بهرژهوهندیانهلهڕێگای پۆست یان پاره‌یان دیاریهوهبۆ ئه‌وانه‌ی خوارهوهدهگێڕێتهوه. ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان پاترۆن و که‌سه‌کانی خواره‌وه‌ش له‌ڕێگای ده‌ڵاڵه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت که‌ڕێکخه‌ری پهیهوهندیهکانن.
له‌ماوه‌ی ئاماده‌کاریه‌کان دا بۆ کۆنگره‌ی 13ی پارتی ئه‌و جۆرهمیتۆده له‌ته‌واوی ئۆرگانه‌کانی پارتیدا بینرا بۆ دیاری کردنی که‌سانی گونجا و سه‌رشۆڕ و بێهه‌ڵوێست به‌و مه‌به‌سته‌ی به‌و ئاراسته‌یه‌دا ڕه‌فتار بکه‌ن و ده‌نگ بده‌ن که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی پاترۆن و بنه‌ماڵه‌که‌یدا بێت.
یه‌کێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی جیهانی سێهه‌م کهلهپاترۆنیزمی قهبارهبچوکی ڕۆژئاوای جیادهکاتهوهئهوهیه که‌هه‌ندێك جار حیزبێکی سیاسی به‌ته‌واوی ده‌زگا و ئۆرگانه‌کانیه‌وه ڕۆڵی ئه‌و دهڵاڵیهدهگرێتهئهستۆ و له‌خزمه‌تی پاترۆن یان پاترۆنهگهورهو بچوکه‌کان کهبهسستهمی هه‌ڕه‌می و به‌پێی بنه‌ماکانی نیپۆتیزم ڕێکخراوهدهکهوێتهکارهوه.
له‌هه‌ندێ حاڵه‌تی ئێکسترێم دا به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانهنادیموکراسیانهیان ڕوکه‌ش دیموکراسیانه‌دا که‌سامانی نه‌ته‌وه‌یی که‌ره‌سته‌ی خاو زۆر و قازانج بهخشهپاترۆنیزم بهبهڕادهیهك توند و خه‌ست دهبێتهوهکهمۆرکێکی نوێی تر ده‌دات به‌سیسته‌می سیاسی و ڕهوشهپاترۆنیهکان کهدهکهوێتهقۆناغێکی به‌چۆنایه‌تی جیاوازه‌وه. قۆناغێك کهبهمیتۆدی نوێوهدێتهمهیدان و سیسته‌مێکی تری تیادا به‌کارده‌هێنرێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و ده‌سه‌ڵات که‌پێی ده‌وترێت کلیپتۆکراتیزم. کیپتۆکراتیزم له‌دو وشه‌ی لاتینی کلیپتۆ به‌مانای دز یان جه‌رده‌و کرات مانای حوکم پێکهاتووه. واته حوکمی دز و جه‌رده‌کان.
کلیپتۆکراتیزم له‌وڵاتانی جیهانی سێهه‌م دا سیسته‌مێکی نوێ نیه. له‌زۆر وڵاتانی ئه‌و به‌شه‌ی دونیادا سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو پارت و حکومه‌ت خۆیان کردۆتهسامانداری خاوه‌ند ملیۆنه‌ها یان چه‌ندین ملیارد دۆلار و خاوه‌ند کۆشك و ژیانێکی لوکسی خه‌یاڵی و خاوه‌ند پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ناو وڵات و ناوچه‌یی و جیهانی.
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی دونیادا بهکلیپتۆکرات ناسراون و ژماره‌ی پێوانه‌ییان شکاندووهمحهمهد سهارتۆی سه‌رۆکی ڕابردوی ئهندهنوسیایهکهسامانهکهی به‌نزیکه‌ی 30 ملیارد دۆلاری ئه‌مه‌ریکی مهزهندهدهکرا. به‌دوای ئه‌ودا فێردینان مارکوس و سه‌رۆکی ڕابردوی فلیپین و مۆبوتوی سه‌رۆکی ڕابردوی زائیر (کۆنگۆ) کهسامانهکهیان له‌نێوان 5 تا 10 ملیارد مهزهندهدهکرا.
یه‌کێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و دز و جهردانهو زۆری تریش تاکو ئێستا ئهوهبووهکهسهرباری دزی و جه‌رده‌یی و دڕنده‌ییان هێندهشهرم و حه‌یایان تیا بووهکهڕوی ئه‌وه‌یان نه‌بێت خۆیان به‌دیموکرات جا نه‌خوازه‌ڵا به پێشڕه‌وی دیموکراسی وڵاتێك یان ناوچه‌یه‌کی دیاری کراو له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و ئه‌گه‌ر کافریش بوبن منافیق نه‌بون و شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی ڕوکه‌شی دیموکراسیان بۆ چه‌واشه‌کاری به‌کار نه‌هێناوه.
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی نمونه‌یه‌کی دزێوی تێکه‌ڵه‌یه‌کی ترسناکی هیپۆکریتیزم و نیپۆتیزم و پاترۆنیزم و کلیپتۆکراتین.
ته‌واوی ئه‌و سیفاتانه به‌رده‌وام و ڕۆژانهلهناوهنده حیزبی و حکومیه‌کانیان دا ده‌بینرێت و په‌یڕه‌و ده‌کرێت. کۆنگره‌ی 13 هه‌می پارتی ئاوێنه‌یه‌کی ڕونی ئه‌و سیفاتانه‌یه. جم و جۆڵ و ئاماده‌کاریه‌کانی پێش کۆنگرهلهلایهن سه‌رانی مه‌کته‌بی سیاسی و به‌رپرسانی لق و ناوچه‌کان و مه‌کته‌به‌کانی کهسهناسراو و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌و پارته‌وه ئه‌و ڕاستیانه‌ی سه‌ره‌وه‌بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌خه‌نه‌ڕو.
کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان بۆ کۆنگرهگهرچی له‌سه‌دا 40ی به‌شێوازی هه‌ڵبژاردن بووه، ئه‌و ڕاده‌یه‌ش ئه‌گه‌ر به‌پێوانه‌ی زانستی له‌هه‌ڵبژاردن و دیموکراسیه‌ت تێی بڕوانین له‌دیموکراسی بون ناکرێت قسه‌بکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کهدهنگهکان یان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوخوێنیهوهدراوه(نیپۆتیزم) یان ده‌نگه‌کان به‌دیاری و پارهکڕدراون (پاترۆنیزم) یان به‌ترساندن و پلانگێری و پاشقول گیری (کلیپتۆنیزم) مه‌یسه‌ر کراوه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌ناو پارته‌که‌یان و حکومه‌ت دا بێشهرمانهلهدیموکراسیهت ده‌دوێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست