پشتگیری کردنی حسێن حسێنی له که‌مپینی ڕۆژنامه‌وانی و چه‌ندین پرسیاری بێ وه‌ڵام
Monday, 08/11/2010, 12:00
که‌مپینی (ئێمه نامانه‌وێ چیتر میدیای كوردی ناشیرین بكرێت) له لایه‌ن کۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه به‌رپا کرا و مشت و مڕێکی زۆر و تاوانبارکردن و تاوانبارکردنی پێچه‌وانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا. هه‌ندێك ڕه‌خنه‌گران جگه له خستنه ژێر پرسیاره‌وه‌ی ناوه‌رۆکی که‌مپینه‌که وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی که‌وتنه توانج و تاوانبارکردنی ئیمزاکه‌رانی که‌مپینه‌که و به نوسه‌رانی ده‌ربار و ته‌نانه‌ت سیناریۆی پاراستنیان دانا. ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگ تر‌و و بنچینه‌یی و له پێشتره ناوه‌رۆکی که مپینهکه بو که ئه‌گه‌ر به ئامانجێکی پاك یان به هه‌ر مه‌به‌ستێك بوبێت له هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مرۆی هه‌رێمه‌که‌مان دا نا ریالیست و جێبه‌جێنه‌کراوه.
ئه‌و دیاردانه‌ی که که‌مپینه‌که‌ی له دژ به‌رپا کراوه وه‌کو ئه‌وه‌ی خاوه‌ندی که‌مپینه‌که ده‌ڵێن: (نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده قێزه‌ونه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌رۆكی میدیای كوردی گرتووه و كه‌سانێك جا له هه‌ر لایه‌ن و ئاستێك دابن بوونه‌ته هۆ و هۆكاری ئه‌و فه‌وزایه‌ی نێو میدیای كوردی و هه‌ر ئه‌وانه‌شن ئه‌مڕۆ میدیای كوردیان ناشیرین كردووه)
گوایه ئه‌و دیارده قێزه‌ونانه به ڕای که‌مپینه‌که بریتین له:(هه‌موو ئه‌و ره‌خنه و وه‌ڵامدانه‌وانه‌ی یه‌كتر و سووكردنی یه‌كتر و سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتن و زه‌قكردنه‌وه‌ی پرسی لاوه‌كی و ساده‌ن.)
که‌مپینه‌که به شێوه‌یه‌که که مرۆڤ بخاته ئه‌و باوه‌ڕه‌وه‌ی دژ به چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێکی پیشه‌یی به‌رپاکراوه که له که‌ش و هه‌وای وڵاتێکی ئازا دو له ناو سیسته‌مێکی دیموکراتی دا پێچه‌وانه‌ی پرنسیپه‌کانی پیشه‌که‌یان له کاردان.
به‌ڕێز حسێن حسێنی له ڕێگای نوسینه‌که‌یه‌وه که له کوردستان نێت و گه‌لێك ماڵپه‌ڕی تردا دا به‌ناوی (ناشیرین کردنی میدیای کوردی هۆکاره‌کان و چاره‌سه‌ر کۆده ئاکارییه‌کانی رۆژنامه‌نووسی پرۆفشناڵ) (1) بڵاوکراوه‌ته‌وه، له هه‌مان گۆشه نیگاوه له نوسینه‌که‌ی دا داکۆکی له که‌مپینه‌که کردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نای بردۆته به‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا(2) ، هه‌ر بۆیه کۆده‌کانی ڕۆژنامه‌وانی پیشه‌یی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی . بێگومان کاره‌که‌ی له‌و بواره‌دا خزمه‌تی خۆی گه یاندووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه لێره‌دا نیشان بپێکێت و وه‌ڵامی پرسیارێکی تری داوه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسا و ڕێسای پیشه‌یی سیسته‌مێکی کردۆته نمونه که سیسته‌مێکی ته‌واو جیاوازه له سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه.
ئه‌و پرسیارانه‌ی که ده‌کرێت ئاراسته‌ی کاك حسێن بکرێته‌وه ئه‌وه‌یه که بپرسین؛ ئایا ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی خاوه‌ندی ئه‌و ماڵپه‌ڕ و کۆدانه که حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکایه و ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه ئازاد و دیموکراسیه‌ی بۆ ڕۆژنامه نوسانی خۆی ده‌سته‌به‌ر کردووه لایه‌نی که‌می ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه له هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌دا له لایه‌ن ده‌زگا حکومیه‌کانه‌وه ده‌سته‌به‌ر کراوه؟ {له هه‌مان ماڵپه‌ڕ دا به ناوی (ڕێگای چونه ناو زانیاریه‌کانی حکومه‌ته‌وه له ڕێگای دیگیتاڵیهوه(3)) خراوه‌ته به‌ر ده‌ست خوێنه‌ران، شتێکی به‌سود بو بۆ دهزگاحکومیهکان و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌که‌مان ئه‌گه‌ر کاك حسێن ئه‌وه‌شی وه‌ربگێرایه بۆ کوردی و ئاراسته‌ی بکردنایه تا وانه‌یه‌كی بچوك له شه‌فافیه‌تی وڵاتانی دیموکراتی وه‌ربگرن که هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکی خۆیان و ڕه‌خنه‌گران هێشتا لێیان ناڕازین و داوای شه‌فافیه‌تی زیاتر ده‌که‌ن}.
ئایا لایه‌نی که‌می ئه‌و شه‌فافیه‌ته‌ی له‌و وڵاته و وڵاتانی تری دیموکراتی دا هه‌یه له وڵاته‌که‌ی ئێمه‌دا به‌رقه‌راره؟ { یه‌کێك له کۆده‌کان دا هاتووه و ده‌ڵێت: (ده‌بێت کار وباری گشتی به ئاشکرا باسبکرێت و کاره‌کانی حکومه‌ت ده‌بێت رون و شه‌فاف بێت، ئه‌رکی سه‌رشانی رۆژنامه نووس چاودێرییه.) ده‌بوایه ئه‌وه‌ش ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و حکومه‌تی هه‌رێم بکرێت، نه‌ك نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان}
ئایا په‌سه‌ند کردنی ڕای به‌رامبه‌ر له ناو حیزب و ده‌سه‌ڵات و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه وه‌کو ئه‌وێ مه‌سه‌له‌یه‌کی سروشتی و ئاساییه؟
ئایا ده‌سه‌ڵاتداران و که‌سانی ده‌ستڕۆیشتو به هۆی پله و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سامانیانه‌وه له هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌دا ڕای گشتی وه‌کو ئه‌وێ به هه‌ند ده‌گرن و تاووتوێی ده‌که‌ن؟
ئایا خستنه ڕوی ڕاستیه‌کان وه‌کو ئه‌وه‌ی له وڵاتانی دیموکراسی به‌رز ده‌نرخێندرێت ئاواش له هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه دا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وێوه نه‌ك به‌رز نانرخێندرێت به‌ڵکو بێ سزا دان ده‌مێنێته‌وه؟
ئایا هه‌وڵده‌درێت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان و به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه‌نوسان به‌وه ڕابهێنرێن که بۆ خۆی و وه‌کو خۆی بیر بکاته‌وه یان زۆربه‌مان ته‌نها مێشکی ده‌سته‌یی و خێزانی وبنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌کی هو حیزبیمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت؟
له هه‌موی گرنگ تر ئایا پارته‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و نه‌یاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش له جه‌ماوه‌ر و ڕای گشتی ده‌ترسن؟ ئایا ده‌ترسن له‌وه‌ی کاتێك هه‌ڵوێست و به‌رنامه و گوتار و کرداره‌کانیان به پێچه‌وانه‌ی ڕای گشتییه‌وه بێت و له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنن و ده‌نگده‌ران تۆڵه‌یان لێ بکه‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان لێ بسه‌ندرێته‌وه؟
کاتێك خودی ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی هه‌رێمه‌که‌مان ته‌نانه‌ت ئۆپۆزیسیۆن نه‌یانتوانیبێت به دروستی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ده‌یان پرسیاری تری چاره‌نوسی دیموکراسیانه بده‌نه‌وه و که‌ش و هه‌وایه‌که‌ی ئازاد و دیموکراسیه‌کی ئاوا پێك بهێنن و به ئاراسته‌یه‌کدا کار بکه‌ن که ئه‌م دیارده دزێوانه به‌ره‌و که‌مبونه‌وه و لایه‌نی که‌می به‌رن، چۆن ده‌کرێت بیر له‌وه بکرێته‌وه نوسه‌رانی ڕه‌خنه‌گر و نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات به‌و ئاراسته‌یه‌دا بڕۆن ؟.
چاوه‌ڕوان کردنی چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مێکی باش و به پیت ته‌نها له جوتیار و چاندن و زه‌مینێکی باش و به‌پیت ده‌کرێت.
دوهه‌م مه‌سه‌له‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه که بپرسین ئایا ئه‌و نوسینانه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌کان دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه ته‌نها هه‌واڵی شێوێنراون؟ یان بۆچی شێوێنراون؟ ئایا خۆویست ئه‌و کاره کراوه یان هۆکاری تری له پشته‌وه‌یه؟ زۆربه‌ی ئه‌و کۆدانه‌ی کاك حسێن خستونیه‌ته ڕو سه‌باره‌ت به دهسپاکین له گه‌یاندنی هه‌واڵه‌کان دا. له‌م لایه‌نه‌وه هیچ گومانێك نیه که پێویسته به ڕاستی و به بێ مه‌به‌ستی سیاسی و تایبه‌تی هه‌واڵه‌کان نه‌شێوێندرێن. به‌ڵام ئایا کاتێك هه‌واڵ و روداوه‌کانی ناو حیزب و حکومه‌ت مۆنۆپۆڵی ده‌زگا کانی ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌کان و حکومه‌ت خۆیان بن و ڕێتوش و گوڵبژێر بکرێن و ناشه‌فافی و شاردنه‌وه‌ی ڕاستی هه‌واڵه‌کان یان ده‌رخستنی به‌شێکی هه‌واڵه‌کان پیشه‌ی ڕۆژانه و به‌رده‌وامیان بێت و ڕۆژنامه‌نوسانی بێلایه‌ن نه‌ویست و دزێو بن لایان و وه‌کو دوژمن تێ‌یان بڕوانن ، ئه‌وا که‌س و میدیاکانی تر ناچار ده‌بن که په‌نا ببه‌نه به‌ر ته‌خمین و گومان و وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که ته‌نها سه‌ره‌داوێکیان دزه‌ی کردووه و به نهێنی و ده‌ستا و ده‌ست و له ڕێگای که‌سانی نا پسپۆڕه‌وه ده‌گه‌نه میدیا سه‌ربه‌خۆکان.
ئه‌و دیارده‌یه‌ی له لایه‌ن که‌مپینه‌که‌وه به قێزه‌ون ناو هێنراوه، به دڵنیاییه‌وه قێزه‌ونه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران به‌ڵام با دان به ته‌واوی ڕاستیه‌کان دا بنێین و هۆکاره‌کانیشی ده‌ستنیشان بکه‌ین و بڵێین ئه‌نجامی کردار و سیاسه‌تێکی کوردی قێزه‌ونه و وه‌ڵامی زه‌هری مار قوزه‌ڵقورته.
کاك حسێن نوسه‌رانی ڕه‌خنه‌گر ده‌کاته دو ده‌سته. یه‌کێکیان ئه‌وانه‌ن که نازانن و ئه‌وانی تر ده‌زانن و (ماکیاویلی)ن و ده‌ڵێت: (هه‌ن که‌سانێک به ئه‌نقه‌ست هه‌موو سنوورێکی ئه‌خلاقی تاک و کۆمه‌لگا بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی سیاسی ده‌به‌زێنن که له مێژوی رۆژنامه نووسی کوردی به ئێستاشه‌وه نمونه‌ی ئه‌مانه زۆر زۆرن .) ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی کاك حسێن پارته سیاسیه‌کانی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن بێت ، تاقیکردنه‌وه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده وامان لێده‌کات به بێ یه‌ك و دو پشتیوانی بکه‌ین و به ڕۆڵه و نه‌وه‌ی دڵسۆزی ماکیاڤێلیان بزانین. ئه‌و نه‌ریته‌ی ئه‌وانیش کاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆر له تاکه‌کان و نه‌یاره‌کانیان کردووه و وه‌کو چه‌کێکی به‌رگری له زۆر له ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌کان دا دژ به خۆیان به هه‌مان شێوازی ماکیاڤێلیزم به‌کار ده‌هێنرێته‌وه.
به داخه‌وه کاك حسێنی ده‌ستی لێ شتون و هه‌وڵدان له‌گه‌ڵیان دا به بێ سود ده‌زانێت. به پێچه‌وانه‌وه مه‌به‌ستی هه‌ر لایه‌ك بێت پێویسته گه‌شبینانه له هه‌وڵدابین بۆ ناچار کردنی هه‌مو لایه‌نه‌کان بۆ سنوردارکردنی په‌یڕه‌وی ماکیاڤیلیزم له نوسین و له سیاسه‌تیان دا.
به پێویستی ده‌زانم له‌م خاڵه‌دا له پاڵ حیزبه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و نهیارنیان ، په‌نجه بۆ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی گۆڕانیش ڕابکێشم که چۆن له‌و بواره‌دا پێش ماکیاڤیلیش که‌وتون و داهێنانیان له چه‌واشه‌کاری دا هێناوه‌ته گۆڕێ. ئه‌گه‌ر ئاراسته‌یه‌کی ئیسلامگهریم هه‌بوایه ئه‌وا ده‌زگا میدیاییه‌کانی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاتم به کافر ناو ده‌هێنا ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش دا هه‌قم به خۆم ده‌دا که ده‌زگا میدیاییه‌کانی گۆڕان به منافق ناو بهێنم . ئه‌وان به ئاشکرا پێشبڕکێی یه‌کتری ده‌که‌ن له تاك په‌رستی و بنه‌ماڵه په‌رستی و شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه تاڵه‌کان و گه‌نده‌ڵی و تاوان و سه‌دان دیارده‌ی دزێوی تر. ده‌زگاکانی گۆڕان له چوارچێوه‌ی توانایان دا هه‌مان ڕێچکه‌ی ئه‌وانیان گرتووه له کردارا به‌ڵام له گوتار و وتاریان دا دا بۆ ڕای گشتی ئاوازێکی تر ده‌چڕن و ڕوپۆشێکی شارستانیانه و چه‌واشه‌کاریانه‌ی هاو ئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌ستی جه‌ماوه‌ردا ده‌ده‌ن به ڕوی میدیاکانیان دا.
ته‌نانه‌ت دێن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان دۆبلاژی دوانی دژه‌کانیان ده‌که‌ن و (لا تقربوا السلاه) له (وأنتم سكارى) له یه‌کتری داده‌بڕن. نزیکترین نمونه‌ش ئه‌و بانگه‌وازه ڤیدیۆییه‌یه که تاکو دوێنێ له یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی کوردستان پۆست دا په‌خش ده‌کرا.(4)
خاڵێکی تری تێکه‌ڵکردنی مه‌سه‌له‌کان ئه‌وه‌یه که کاك حسێن و که‌مپینه‌که ته‌واوی نوسه‌رانی خستۆته قابله‌مه‌یه‌که‌وه و ناوی ناون ڕۆژنامه‌نوس و هه‌وڵ ده‌دات پرنسیپه‌کانی ڕۆژنامه نوسی په‌یڕه‌و بکه‌ن!. له هه‌موان ئاشکرایه که زۆربه‌ی نوسه‌ران ڕۆژنامه نوسی پیشه‌یی نین. به‌ڵام ئایا ته‌نها هه‌واڵ ناردن و ده‌رخستنی ڕوداوه‌کان کاری ڕۆژنامه‌نوسه؟. ڕۆژنامه نوسان ده‌گمه‌ن ده‌توانن ده‌ستی یه‌که‌م بن و ئه‌وه خه‌ڵکی به ئاگای ناو ڕوداوه‌کانن که هه‌واڵه‌کان به ڕۆژنامه نوسان ده‌به‌خشنه‌وه یان ده‌فرۆشن . بۆیه ناکرێت ئه‌و هه‌واڵانه ده‌ستی که‌م بگرین و به سه‌رچاوه‌ی بێ بڕوای بزانین و بیخه‌ینه سه‌به‌ته‌ی پاشه‌ڕۆوه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن که‌سانێكی ئاساییه‌وه گه‌یه‌نراوه. ناشکرێت چاوه‌ڕوانی له‌و که‌سانه بکرێت خۆیان بناسێنن و دوچاری سزا و لێپرسینه‌وه بکرێن. به‌تایبه‌تی له هه‌ل و مه‌رجێکی نا ئازاد یان ئازادیه‌کی سنوردار و کۆنترۆڵ کراو دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و خاوه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانه‌وه .
کاك حسێن پێشنیارێك ده‌خاته ڕو ده‌ڵێت: (جێی خۆیه‌تی رۆژنامه نووسانی پرۆفشناڵ ئه‌نجومه‌نێک له کوردستان دروست بکه‌ن که ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسێک فاوڵی گه‌وره‌ی ناپروفشناڵی کرد ناچار بکرێت ئه‌و کۆدانه بخوێنێته‌وه، وه‌کوو مۆڵه‌تی شۆفیری ئه‌گه‌ر له تاقیکرنه‌وه‌یی ئه‌و کۆدانه به تیوری و کرداری ده‌ر نه‌چوو بۆی نه‌بێت ناوی رۆژنامه نووسی پرۆفشناڵ له خۆی بنێت.) بێگومان ئه‌م پێشنیاره وه‌کو پرنسیپێێكی پیشه‌یی دهسپێشکهریهکی به نرخه، ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆکی سیسته‌می حوکم و سروشتی پارته سیاسیه‌کان و نفوزی که‌سه ده‌ست ڕۆیشتووه‌کان به شێوازێکی تر بوایه.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌نجومه‌نێکی ئاوا له هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان دا دروست ببێت ، ئه‌وا ڕاسته و خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له ڕێگای ده‌سه‌ڵات و نوسه‌ره‌کانی لایه‌نگری ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و به هه‌ق و ناهه‌ق ده‌ست ده‌خه‌نه کاره‌کانیانه‌وه و به‌و ئاراسته‌یه‌یدا ده‌به‌ن که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی ده‌زگا گرنگه‌کانی حکومه‌ت دا درێغیان له‌و پراکتیکه نه‌کردووه.
سه‌رانی گۆڕانیش که له‌مڕۆدا داواکاری هێنانه‌دی ده‌سه‌ڵاتی میدیای ئازادن، ته‌نها تا ئه‌و کاته‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێرانیه‌کان ده‌ڵێن:(تا اين كه خرش از پل گژشته)، ده‌نا ئه‌و کولتوره سیاسیه‌ی که ئه‌مڕۆ باڵا ده‌سته له کوردستان دا، ئه‌گه‌ر سه‌رانی ئه‌وان له‌سه‌رده‌مانێك دا ئه‌ندازیاری بنیاتنانی نه‌بوبن به‌شی شێریان هه‌بووه تیاید.
سروشتی پارته‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش له پاڵیان دا به جۆرێکه که هه‌رگیز نایانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م که میدیایه ئازاد بێت. هه‌روه‌ك چۆن هه‌ر لایه‌نێك به پێی ده‌ستڕۆیشتویی و توانای خۆی ده‌ستیان ناوه‌ته قوڕگی ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان و قه‌زاییه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن له ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی و شکۆمه‌ندیه‌کانیان داماڵراو بن.
کاك حسێن و که‌مپینه‌که‌ش دو مه‌سه‌له‌ی زۆر جیاوازیان ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵ به یه‌کتری نه‌کردبێت له یه‌ك خانه‌دا دایانناوه که مه‌سه‌له‌ی ڕۆژنامه نوسی پیشه‌یی و مه‌سه‌له‌ی دێبات و مشت و مڕی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر مه‌سه‌له ههنوکهییهکانن. له کاتێك دا پێویسته ڕۆژنامه‌گه‌ری پیشه‌یی و دێباتی کۆمه‌ڵگا به چاویلکه‌ی جیاواز و له گۆشه نیگا و به پێوانه و به کۆدی جیاوازه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دا بکرێت. ئه‌و دو مه‌سه‌له‌یه له دو ئاستی ڕۆشنبیری جیاواز و له دو گۆشه نیگای جیاوازه‌وه‌ن و به دو زمان و به ووشه و گوزاره‌و ده‌ربڕینی جیاواز خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و ناکرێت چاوه‌ڕێی لهیهكچونیان لێ بکرێت. به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه یه‌کێکیان له‌وی تریان به نرخ تره و ئه‌میان جێی ئه‌وی تریان ده‌گرێته‌وه.
ئایا ئه‌کرێت چاوه‌ڕوانی هه‌مان نوسین و به‌رهه‌م بکرێت له ڕۆژنامه‌نوسێکی ته‌نانه‌ت بێلایه‌نه‌وه باسێك له‌سه‌ر لێبوردن له جاش و سه‌رۆك جاشه‌کان بنوسێت به‌و شێوه‌یه‌ی که کوڕ یان کچی شه‌هیدێکی قوربانی ده‌ستی جاشێك به نوسینێك دژ به‌و لێبوردنه و پاشان دژ به داڵده‌دانی جاشه‌کان هه‌ست و ڕای خۆی ده‌خاته به‌ر ده‌ست خوێنه‌ران؟
ده‌کرێت ڕۆژنامه نوسێکی پیشه‌یی ئاوا، بێ‌کاری و هه‌ژاری و فه‌رامۆشکردنی چین و توێژه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان شیبکاته‌وه وه‌کو ده‌رچویه‌کی زانکۆی ده‌ستکورت و بێکار و پشتگوێ خراو که هه‌مو ڕۆژێکی ژیان و گوزه‌رانی درامایه‌که ؟
ده‌کرێت ڕۆژنامه نوسێکی ئاوا له گه‌نده‌ڵی و ڕاده‌ی گه‌نده‌ڵی و چه‌ند له سه‌دی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمه‌که‌مان دا به به‌راورد به وڵاتانی تر به هه‌مان شێوه بنوسێت وه‌کو که‌سێك که گه‌نده‌ڵی به‌ربه‌ستێکه له گه‌شه و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی کار و کاسبی و بازرگانی و ته‌نانه‌ت گوزه‌رانێکی ساده‌ی ڕۆژانه‌ی؟
ڕۆژنامه‌نوسانی پیشه‌یی (له باشترین حاڵه‌ت دا) به‌و کۆد و بنه‌مایانه کار ده‌که‌ن که په‌یوه‌سته به پیشه‌که‌یانه‌وه . ئه‌و خه‌ڵکه‌ی خۆیان قوربانی و سوته‌مه‌نی ئاگره‌که‌ن یان دڵیان بۆی ده‌سوتێت به‌و کۆدانه ده‌نوسن و هاوار ده‌که‌ن و نه‌فره‌ت ده‌که‌ن و جنێو ده‌ده‌ن که له‌گه‌ڵ هه‌ست و که‌سایه‌تی و گۆشه‌نیگا و ئاستی ڕۆشنبیریان یه‌کده‌گرێته‌وه. ڕاسته منیش ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ئه‌وانه‌ی که ئه‌و جۆره نوسه‌رانه له میدیای کوردی دا به ڕۆژنامه‌نوسی پیشه‌یی نازانن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاك حسێن و خاوه‌ند که‌مپینه‌که به دیارده‌ی ناشرینی ده‌زانن، من و هه‌زارانی وه‌کو من جوانی و هه‌ستێکی ناسۆر له‌و ناشرینیه‌دا ده‌بینینه‌وه که زمانی خه‌ڵکی ساده و ناڵه‌ی ئازاره‌کانیانی ڕۆژانه‌یانه.
که‌مپینه‌که له یه‌کتری سوك کردن ده‌دوێت، به‌ڵام ئێمه کاتێك سوک و بێنرخین که وه‌کو گه‌له مه‌ڕ دوای شوانه‌که‌مان یان شوانه‌کانمان بکه‌وین و به زۆر و به پاداش خهسێندرابین و خۆمان بده‌ینه ده‌ست لافاوی گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵوێستی نادیار ی پیاوانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنی هه‌ڵپه‌رست که له ناوه‌رۆك دا شتێك نییه جگه له دیوه‌که‌ی تری دراوه‌که.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه له کاك حسێن له نێوان گه‌لێك نوسینی تری پشتگیری که‌مپینه‌که له نێوان هۆکاره‌کانی تردا له‌وه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگرتووه که کاك حسێن مامۆستای زانکۆیه و جێگه‌یه‌کی گرنگ و کاریگه‌ری هه‌یه بۆ گه‌یاندنی مه‌سه‌له‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و هه‌مه‌لایه‌نه و و بێ لایه‌ن به قوتابیان و نه‌وه‌ی نوێی گه‌له‌که‌مان، بۆیه چاوه‌ڕوانی زیاتری لێ ده‌کرێت و به‌لامه‌وه گونجاو نه‌بو چاو له بۆچونه‌کانی دابخرێت.
تێبینی ؛ سه‌باره‌ت به وه‌ی که که‌مپینه‌که ده‌ڵێت (ده‌خوازن ئێمه‌ی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان له پرسه چاره‌نووسسازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دووربخه‌نه‌وه به زه‌قكردنه‌وه‌ی پرسی لاوه‌كی و ساده) به پێویستی ده‌زانم که به نوسینێکی تایبه‌تی وه‌ڵام بدرێته‌وه. هیوادارم بواری ئه‌وه‌م بۆ بڕه‌خسێت.
په‌راوێزه‌کان
1) http://www.kurdistannet.info/net/index.php?option=com_content&view=article&id=15860:2010-11-03-06-37-22&catid=513:2010-09-28-21-41-27
2)
http://www.america.gov/publications/books/handbook-of-independent-journalism.html
3) http://www.america.gov/st/usg-english/2009/June/20090610114211HMnietsuA0.4253046.html
4)
http://www.youtube.com/watch?v=EKNpP3SjBIo&feature=player_embedded#!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست